کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانگرتنی‌ زیندانیی‌ سیاسی‌ كورد كه‌مال شه‌ریفی‌ چله‌مین رۆژی‌ خۆی‌ تێپه‌راند

Tuesday, 05/07/2011, 12:00


وبلاگی‌ كه‌مال شه‌ریفی‌: مانگرتنی‌ زیندانیی‌ سیاسی‌ كورد، كه‌مال شه‌ریفی‌ چله‌مین رۆژی‌ خوی‌ تێپه‌راند‌و به‌ هۆی‌ مانگرتنه‌كه‌شه‌وه‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ كه‌وتووه‌ته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. هاوكات له‌ گه‌ڵ درێژه‌ كێشانی‌ مانگرتنه‌كه‌ش بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌ له‌ شاری‌ سه‌قز هه‌ولێكیان ده‌ستپێكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ردانی‌ زیندانی‌ میناب بكه‌ن، به‌لام هه‌تا ئیستا به‌رپرسانی‌ ئه‌منی‌ حكومه‌تی‌ ئێران وه‌لامی‌ داخوازی‌ بنه‌ماله‌ی‌ شه‌ریفیان نه‌داوه‌ته‌وه‌.

كه‌مال شه‌ریفی‌ چالاكی‌ سیاسی‌ كورد ساڵی‌ 2008 له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ له‌ شاری‌ سه‌قز قۆلبه‌ستكرا‌و به‌ تاوانی‌ دژایه‌تی‌ له‌ گه‌ڵ كۆماری‌ ئیسلامی‌ 30 ساڵی‌ زیندانی‌ به‌ سه‌ردا سه‌پا‌و ئه‌مه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ زیندانی بوونه‌كه‌شی‌ مافی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌ كه‌ڵ خه‌ڵكی‌ تر لێ‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

بایزید شه‌ریفی‌ باوكی‌ ناوبراو له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵی‌ ئێران مه‌ترسی‌ نیگه‌رانی‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یانی‌ له‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستی‌ كوره‌كه‌یان ده‌ربریوه‌و داوای‌ له‌ به‌رپرسانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ كردوه‌ به‌ هانای‌ كوره‌كه‌یانه‌وه‌ بچن.

40 رۆژ له‌مه‌وپێش كه‌مال شه‌ریفی‌ له‌ زیندانی‌ شاری‌ میناب به‌ مه‌به‌ستی‌ ناره‌زایی‌ له‌دۆخی‌ خراپی‌ راگرتنه‌كه‌ی‌ ده‌ستی‌ داوه‌ته‌ مانگرتن‌و داوای‌ كردوه‌ بیگوازنه‌وه‌ بۆ به‌ندی‌ زیندانیانی‌ سیاسی‌‌و دووری‌ بخه‌نه‌ له‌ به‌ندی‌ قاچاقچیانی‌ ماده‌ هۆشبه‌ه‌ركان.

بنه‌ماڵه‌ی‌ كه‌ال شه‌ریفی‌ له‌ بانگه‌وازێكدا داوا له‌ هه‌موو كۆروكۆمه‌ڵه‌‌و ناوه‌نده‌ مرۆڤدۆسته‌كان له‌ كوردستان، ئێران‌و جیهان ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی‌ گیانی‌ كوره‌كه‌یان له‌ مردن تێبكۆشن.

http://kamal.blogtaz.com/profile

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە