شەرمەزراى خەڵاتى بلە

Tuesday, 13/04/2010, 12:00


شەرمەزارى نیە بۆ (نوسەر ,هونەرمەند ,سیاسى ,مامۆستا ,دایك .....هتد) كاتێك سەرى نەوى ئەكات بۆ ملوانكەى پڕلەخیانەت ونۆكەرایەتى بلەى بەچكە ئینگلیز !! دیارە ئەوانەى هەقیقەتى بلە دەزانن وملیان كەچ ئەكەن بۆ خەڵاتەكەى شایەنیانە و موبارەكیان بێت با درێژە پێدەرى نۆكەرایەتى بلەبن بۆ ئینگلیز !
برایم ئەحمەد لە سەرەتایى دەسپیًكى سیاسى بونیەوە بەرپرسى لقى كۆمەڵەى ژیانەوەى كوردستان (ژ.ك) بوو لە سلێمانى كە ئەم كۆمەڵەیە لەسەردەستى چەندین كەسایەتى ناسرواى شارى مهاباد دامەزرابوو ,وە لە مانگى 10/1944 پێشەوە قازى محمەد پەیوەندى پێوە كردن ودواتریش وەك سەرۆكى كۆمەڵەكە دەركەوت هەر ئەم هۆكارەش بوو كە قازى بیرى لە دامەزراندنى حیزب كردەوە (حیزبى دیموكراتى كوردستانى رۆژهەڵات)لەسەر دەستیان بە ئیمزاى سەد كەس دامەزرێنرا ,وە لقەكەى سلێمانى ناوەكەى گۆڕا بۆ لقى حیزبى دیموكرات و برایم ئەحمەد هەر بە لێپرسراوى مایەوە ,وە لە 16/8/1946 پارتى دیموكراتى كوردستانى باشور راگەیاندراو برایم ئەحمەد هەر لەسەرەتایى دروستبوونى ئەم پارتەوە ئامادەنەبوو لقەكەى بگۆرێت بۆ پارتى دیموكراتى كوردستان باشور وەك خۆى درێژەى پێداو تا پێشەوا قازى محمەد لە 31/3/1947 لە سێدارە درا و حیزبى دیموكرات هەڵوەشایەوە ,بۆیە برایم ئەحمەد بەناچارى خۆى خزانە ناوپارتى دیموكراتى كوردستانەوە هەر لەیەكەم ساتیەوە كەوتە مل ملانى لەگەڵ هەمزە عەبدوڵا كە سكرتێربوو وە كۆنە شوعى بوو, تا كۆنگرەى ساڵى 1951 توانى جێگە بەهەمزە عەبدوڵا چۆڵ بكات وخۆى بێت بە سكرتێرى حیزب ,ناكۆكیەكان بەردەوام بوو تا كار گەیشە ئەوەى حیزب بووبە دوو خەت ,خەتى برایم ئەحمەد كە خەتى مەركەزى بوو وە خەتى بەرەى پێشكەوتوو كە هەمزە عەبدوڵا بوو, دواتریش لە كۆنگرەى ساڵى 1953 یەكیان گرتەوە ناوى حیزبەكەشیان گۆڕى بەناوى پارتى دیموكراتى یەكگرتووى كوردستان ,بەڵام پاش كودەتاى تەموزى 1958 كۆتایى رژێمى پاشایەتى و هاتنى عبدالكریم قاسم بۆ حوكمى عێراق مستەفابارزانیش پاش 11 ساڵ لە سۆڤیەت گەرایەوە بۆ كوردستان وئەم پارتەى برایم ئەحمەدو هەمزە عەبدوڵا بەناكۆكى ناوەكەیان گۆڕی بوو بارزانى لە گۆنگرەى نوێ دا پێ ى هەڵوەشاندنەوەو ناوەكەى گۆڕایەوە بە پ.د.ك وە برایم ئحمەد وەك سكرتێر مایەوە و برایم ئەحمەدكەوتە ناكۆكى لەگەڵ بارزانى بەڵام بەرێزان ناكۆكیەكانى برایم ئەحمەد لەسەر ئەوە نەبوو كە وەك ماف ناسێك پارێزەرى لە مافە نەتەوەیەكانى میللەتى كورد ئەكات بەڵكو خەتى ئینگلیز بوو لەناو ئەو پارتەداو هەرچى ئینگلیز دەستورى دابایە ئەم بەوپەرى فەخرو لێهاتوانەوە كارى بۆدەكرد بۆیە هەر لە دەسپێكى شۆرشى ئەیلولەوە برایم ئەحمەد بەناوى خەتى مەكتەبى سیاسیەوە كەوتە دژایەتى خەتى سەرۆك كە مەلا مستەفا بارزانى بوو ئەم ناكۆكیە درێژەى كێشا تا كار گەیشتە سەر ئێسقان وبرایم ئەحمەد نۆكەرایەتى خۆى بۆ ئینگلیزو ساواكى ئێرانى بەئاشكرا ئیعلان كرد ,لە ماوەت عیسا پژما كە سەرهەنگێكى ساواكى ئێرانى بوو لە گەڵ عەباس بێ سیم كە رۆژانەپەیوەندیان بە مەركەزى ساواكەوبوو وە دەمێك بوو بارەگایان خزانبووە لاى برایم ئەحمەد لەماوەت (بەسەر هاتى خیانەتەكانى برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانى دژ بەشۆرشى ئەیلول لێرەدا نانوسرێتەوە وە ئیمرۆ بە سەدان بەڵگەو دۆكیومێنت لە ئێنترنێت ونوسراوەكاندا زۆر بەئاسانى بەردەست ئەكەون تا خوێنەرى بەرێز خۆى بە دوادات چوونى بۆبكات ئەو كات تێدەگات كە تا ئیمرۆ نۆكەرایەتى بۆ ئینگلیز بەردەوامە بەڵام رووداوەكان ئەم دوایانەى كوردستان مژە بەخشن بە ڕیسوا بوونى بەچكە ئینگلیزەكان وكۆتایى هاتنى سیاسەتى نەگریسى ئینگلیز لە هەریمى كوردستان !!).
قسەى ئێمە لەسەر خەڵاتى بلەیە !! ئەم خەڵاتە شایستەى كێەیەو كى ڕازیە ملى بۆ نەوى كات ! وە بۆ خەڵات هەبێت بەناوى بلە ؟ بۆ خەڵاتیك نەبوو بەناوى دەیان سەركردەى ترى كوردەوە كە بلە فسس نۆكەرە لەچاو لەحزەیەكیاندا , ئەوكەسانى كە تائێستاش نۆكەرایەتى بلە بە هەق و ڕەوا ئەزانن و ملیان كەچ ئەكەن بۆ خەڵاتە پڕ شەرمەزاریەكەى ئەى ئیمرۆ بەچاوى خۆیان ئەحفادەكانى بلە نابینین نایانناسن كە چۆن بە چەپۆك بەربونەتە گیانى خەڵكى كوردستان ؟
هێرۆى كچى بلە كەشەوانەى بێ خەجۆ مەحاڵەو ناچێتە سەر!!!!!! وە خانمى یەكەمى عێراق بە دزینى قووتى مناڵانى كوردستان لە ژێر چەترى منداڵ پارێزیدا لە رۆژنامەو كەناڵەئاسمانیەكانەوە ملیۆنەها دۆلارى ئاشكرا بوو كە بەناوى مناڵانى كوردەوە دزیویەتى ئێستا خەڵاتى بلە هێرۆ ئەیبەخشێتەوە !
شاناز كەس هەیە ئەم حەشەرەیە نەناسێت ؟ لە كوردەكانى ئەوروپا بپرسن ئەم ئەحفادە نەگریسەى بلە بەجێ ى هیشتوە چۆن درێژ پێدەرى ڕێچكەى نۆكەرایەتى بلەى باوكیەتى بۆ ئینگلیز كە رۆژانە بە دەیان جاسوسەوە بەدواى ڕۆڵەكان كوردا كۆڵانەو كۆڵان ئەكات بۆ دیپۆرت كردنەوەیان ,دەورى مولازم موحسینەكەى سلێمانى لە بریتانیا ئەبینێ !
قوبادو باڤیڵ باسى چیان بكەین چى هەیە خەڵك لەسەریان نەیزانێت كە نازناوى عودەو قوسەیان بۆ خۆیان پچریوە !
جەلال تاڵەبانى ...زمان گۆ ناكات باسى كات چونكە زمان بەناو هێنانى گەرو گول ئەبێت بڕاوا ناكەن كە س بتوانێت لەسەر جەلال تاڵەبانى بنوسێتەوە چونكە تەمەنى سیاسى چەندە ئەوەندە تەمەنت دەوێت لەسەر هەموو لە حزەیەكى ژیانى بنوسیتەوە چونكە یەك لەحزەى ژیانى نیە قابیلى نوسینەوە نەبێت هەموو لە حزەیەكى (درۆ ,فیڵ ,دوزمانى ,پیلان ,لە خشتەبردن ,كاسەلێسى خیانەتى نەتەوەیى ,نۆكەرى بێگانەو دوژمنى كورد ,..............................................هتد).
بێجگە لە بە سەدان جڕوجانەوەرى تر كە هەموو بە ئەحفادەكانى بلە ناسراون وبەرى نۆكەرایەتى بلە ئەخۆن وكوردستانیان كردوە بە جەنگڵەستان لە كەناڵى ئاسمانیەوە درۆ بۆ دنایا ئەكەن ,ئەوەى ئەوانە ئەیكەن لە باسكردن نایەت وبەسەدان نوسەرو رۆژنامە نوسى ئەوێت بی نوسێتەوە ,كار گەیشتۆتە ئەوەى (خوا) بەگەورەى خۆى لە كرداریان هەراسان بووە دۆزەخێكى بۆ حازر كردون لەسەر ئەم ئەرزەو لە شارى ئەو سولەیمانیەدا لە تەئریخا وێنەى نەبووە و نابێتەوە !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە