دروستکردنی "ئه‌نجومه‌نی سه‌رتاسه‌ری" بۆ به‌رگری له‌نیشتیمان،چاره‌سه‌رێکی به‌هێزه؛بۆڕوخاندنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه
Monday, 14/03/2011, 12:00
بێ ئابڕوی؛ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم،گه‌یشتۆته ئاستێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو؛جیابونه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌ره‌ی" گه‌ل و ده‌سه‌ڵات" به‌ڕونی ده‌بینرێت؛گۆڕه‌پانه‌کانی گه‌ل و مۆڵگه به‌زۆردروستکراوداخراوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و،گوتاره‌کانیان؛ڕوده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستیه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ن؛هه‌ربۆیه هه‌ردووبه‌ره‌ی نه‌یار،ویست و داکۆکیکردنه‌کانییان بێ لێکدانه‌وه‌ی قوڵ ومه‌ته‌ڵ ئامێز،خستۆته سه‌ر لێواری بڕیاردانێکی ڕه‌ها، بۆ یه‌کلایکرده‌نه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که.
"گه‌ل" وێڵی ژیانێکی ڕاسته‌قینه‌ی فره ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیه؛ "بنه‌ماڵه"ش وابه‌سته‌ی زوڵم وزۆردارین،له میله‌ت و،کاربۆفراوانی ده‌سه‌ڵاتی زێده‌ترو، سیستمێکی ناعه‌قڵانی و، خۆسه‌پێنی ڕه‌ها ده‌کات، که‌جێی نیگه‌رانی هه‌موانه،که‌به‌هه‌مان که‌ره‌سته‌و‌خه‌ونه‌کانه‌کانی شاخ و،کاڵ فامیداگوزه‌رده‌بن،به‌رپرسبونی خۆیان له‌ژیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌سوتماکه‌دا،له‌تێکڕای نیشتیمانی بون ونه‌ته‌وه‌ی بونی خه‌ڵکه‌که‌ی له هه‌ناوی خۆیه‌وه بارگاویبکات و،هه‌ڵبگرێت ؛ده‌خوازێت ئازادیبێت له‌به‌خشینی هه‌رجۆره ماف وڕه‌وایه‌تی به‌هه‌رتاک وکۆمه‌ڵێک که بۆ خۆشگوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌که‌ی بفه‌رموێت سه‌رۆک به‌ده‌سه‌ڵاتی مه‌ردانه‌ومێژوه پڕسه‌روه‌یه‌کانت قه‌سته‌م.تابتوانێت له‌پاداشته پێدراوه‌که‌ی حیزب‌دا،ئه‌رکێک به‌جێبهێنێت و، بۆ هه‌میشه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بپارێزێت ؛تائاسوده له‌نیشتیمانه‌که‌ی خۆیدا بژی و سودمه‌ندببێت؛له‌خۆشگوزاریه‌کانی بنه‌ماڵه.!
تاك له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌دا، جگه له ئه‌رکی سروشتی بۆژیان،جۆرێک له‌مل که‌چبون و، وابه‌سه‌تیی یاسایی وسیاسی دروستکراوی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ؛له‌ڕێی ئه‌ویاساوڕێسا کارگێڕیانه‌ی حیزبه‌وه که‌بۆ ئه‌م وڵاته داڕێژراوه‌و، سه‌روه‌ریه‌کانی خستونه‌ته ژێر پێ گروپ وبنه‌ماڵه‌وه،وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی سیسته‌م دیکتاتۆری،سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێستا هه‌مان هێشوی کاری حیزبی شاخ و گوند له‌م هه‌رێمه‌دا په‌یڕه‌وده‌که‌ن،ئه‌وان سه‌رۆک وئێمه‌ش تێکده‌ر،گێره‌شێوێن،ده‌ستی ده‌ره‌کی؛ڕاستره بڵێم له‌م هه‌رێمی بنه‌ماڵه‌ییه مافیاعه‌قڵه‌دا،حیزبی بوون ؛ده‌رگایه‌که بۆ پێدانی هه‌موو مافه نیشتیمانیه‌کانی تاک وکۆمه‌ڵ.
ده‌یان ساڵه، به پێی هێزوقه‌باره‌یان،ئه‌م گه‌مه ناڕه‌واو،ڕامیاریه،وه‌ک ده‌سه‌ڵات وازیده‌که‌ن،ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئێستاشی له‌سه‌ربێت،که درێژکراوه‌ی سروشتی سیاسیانه‌ی‌ده‌سه‌ڵاته،گه‌رچی له‌ئێستادابه‌ئه‌زمونی پارله‌مانیدا تێده‌په‌ڕن،به‌ڵام هه‌ر له‌هه‌مان خه‌ون وخه‌یاڵدا کارده‌که‌ن، ئه‌وان کوردستان به‌و بسته زه‌مینه ئازادکراوه ده‌زانن؛ که‌به پاشماوه‌ی ڕه‌نج وماندوبونی ئه‌وان هاتۆته‌به‌رهه‌م و،خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌ش،هاورده‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن.به‌واتا‌یه‌کی تر،خێرپێکراوی ڕاسته‌قینه‌ن.شه‌ڕه‌کانی براکوژی و،31ی ئاب و،به‌رگریکردن وجۆری ململانێی سیاسی و،مانه‌وه‌یان له‌سه‌رکورسیه‌کان وده‌ست تێکه‌ڵاوکردنیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌که و،له‌دواتردا،دروشمه ترسناکه‌کانی نێوکۆنگره‌ی به‌ناو نوێبونه‌وه‌ی حیزب و، بێبه‌شکردن و په‌راوێزخستنی میدیای ئازاوئازادی سه‌ربه‌خۆو،ئۆپۆزسیۆن له گۆڕه‌پانه‌که‌دا.وه‌بێباکیان له‌به‌رامبه‌ر گه‌ل و؛به‌که‌م سه‌یرکردنی هه‌موو ئه‌و مافه‌خوراوانه‌ی میله‌ت ده‌یخوازێت ؛له‌سایه‌ی ئه‌م ته‌وژمی دیمۆکراسیه‌ی ناوچه‌که‌وکورستان،هه‌ڵوێستی کۆبونه‌وه‌کانی نێو هۆڵی پارله‌مانی کوردستان وسه‌رۆکه‌که‌ی به‌رامبه‌ر نوێنه‌رانی گه‌ل ،وته‌و،وه‌ڵامی به‌رپرسانیان بۆ خه‌ڵکه خۆپیشانده‌ره شۆڕشگێڕه‌کانی نیشتیمان؛ده‌مانخه‌نه سه‌ر ئه‌وڕێگا ڕاسته‌ی ده‌بێت،ژیارانه‌تر هه‌ڵوێست وه‌ربگیرێت.
لوتکه‌و،بڵندگۆی حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کان،به‌لوتبه‌رزیه‌که‌وه ده‌یانگوت "کردار شه‌رته" .!
کردارێک،که ته‌قه له‌هاونیشتیمانانی خۆی بکات؛کردارێک که له خێمه‌ی خۆپیشاندان و،که‌ناڵێکی ئاسمانی تۆقیبێت و،بیسوتێنێت.!
بۆیه ده‌بێت لیسته‌کانی ئۆپۆزیسیۆن؛ به‌ڕاستی خۆی ساغ بکانه‌وه،که‌چی ده‌وێت و چۆن هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌دا ده‌کات. سیاسیه‌تی درێژکردنه‌وه‌ی ناشایسته به داواکانی خه‌ڵک، سود به ئێمه ناگه‌ینێت و ته‌نها ده‌چێته ڕیفۆرمی سیاسی ده‌سه‌ڵاته‌وه،بۆ سه‌ر له‌نوێ بوژانه‌وه‌یان؛ئه‌وان له‌هه‌موو شتێک ده‌ترسن،له بونی یاساوسه‌ربه‌خۆیی دادگاکان،له‌بونی سیستمێکی کراوه،که‌ئه‌مانه وه‌ک تاوانباران ڕاپێچی دادگابکات؛ ده‌بێت ئه‌ندام پارله‌مانه به‌هه‌ڵوێسته‌کانی هه‌رێم، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و بایکۆتی پارله‌مان بکه‌ن.
میدیای ئازاد، خۆێ ڕێک بخات ویه‌ک گۆ بن له‌ئاست به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه نیشتیمانیه‌کانی ئه‌مڕۆیانداو ببنه ڕوماڵکه‌ری سه‌رتاسه‌ری به‌زمانه بیانیه‌کان،ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان و، ڕۆشنبیران، گروپی مه‌یدانی تۆکمه دروست بکه‌ن،ڕه‌وه‌ندی کوردی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری له نیشتیمان پێک بهێنن،ئه‌وسا ده‌توانین هه‌موو پایه‌کانی ده‌سه‌ڵات بخه‌ینه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل و،که‌س نه‌توانێت،سه‌رده‌شت عوسمانه‌کان تیرۆر بکات و31ی ئاب دوباره‌کاته‌وه‌و،تانه له‌ڕه‌شپۆشه‌کانی ئه‌نفال وده‌ڤه‌ره‌که‌مان بدا،ده‌با هه‌مومان ساڵوه‌گه‌ڕی" هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید" بکه‌ینه ژیله‌مۆی،نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ و،ساڵی نوێ کوردی له گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته‌که‌مان پیرۆز بکه‌ین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست