یه‌کێتی؛ده‌چێته په‌راوێزی مێژووه،یان ده‌چێته لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.!؟
Thursday, 26/07/2012, 12:00
یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌دوا قۆناغی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆیدا بوه گروپێکی مشه‌خۆرو دڕنده‌ی تۆتالیتا‌ر؛به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه؛ئه‌وجه‌نگه‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا له‌شاخ ده‌یکرد،جیاوازوخراپترله‌م هه‌رێمه‌دا به‌خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی گێڕا‌و، به شێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ‌و،زیندانی وفه‌لاقه‌ی سه‌رجاده‌و هه‌تکردنی ناموس وسوکایه‌تی کردن به شه‌هیدان و ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه،پیرۆزیه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره وگشت ویسته ماڵی وئاره‌زوه‌کانی خۆیانیانی پێجێبه‌جێکرد،له‌ژێر سێبه‌ری سه‌روه‌ریه‌کانی شاخیاندا.
پارتێکی پیر که هۆشیاری ژیاری نیه‌و نایه‌وێت خۆی له‌ژینگه‌ی پیسبونی پارته‌که‌ی بپارێزێت،مه‌رگ له‌ڕویدا وه‌ستاوه‌و چاوه‌ڕێی ڕۆح کێشانه. سه‌رۆکێکی ناته‌ندروست چۆن ده‌توانێت پارتێکی ته‌ندروستی هه‌بێت. تــاڵه‌بانی نه‌توانێت جه‌سته‌ی خۆی بپارێزێت چۆن ده‌توانێت جه‌ماوه‌ر بپپارێزێت و، یه‌کێتیش ڕزگار بکات.!
تاڵه‌بانی؛گره‌وی له‌سه‌ر سه‌ره‌ککۆماری عێراق کردوو بڕوای به دروست بونی ئه‌م دۆخه نه‌بوو!، عه‌قڵی غافڵی؛ بڕی ئه‌م ڕوداوانه‌ی نه‌کرد.هه‌ر بۆیه بۆ مێژووش به تورکه‌کانی ڕاگه‌یاند که دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه؛ هه‌وڵی ئازادکردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشوی عێراق ده‌داو پشتگیری له عه‌ره‌به شیعه مه‌زهه‌به‌کان ده‌کات. پرسه نامه بۆ کوژراوانی دوژمنانی کورد ده‌نێرێت له تورکیا وئێران وسوریادا.
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیش به‌ده‌ر له‌وده‌سته‌گه‌رییه سروشتیه‌ی خۆیان؛ناڕازین به کرده‌وه‌ناشایسته‌کانی تاڵه‌بانی و ئیحراجی لای خه‌ڵک وئه‌ندامانی خۆشیانن.
له ئێستادا تاڵه‌بانی؛دوو گه‌مه‌ی فێڵاوی باش ده‌کات و خۆی له دوو سه‌نگه‌ری به‌رگریدا ده‌بینێته‌وه؛له کاتێکدا که خۆی باش ده‌زانێت مه‌رگ مه‌ودای سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی وکۆماری وهه‌رێمیشی نادات، گه‌ر خودا‌ش ڕازی له‌سه‌ر نه‌بێت،ئه‌وا به‌هاری کوردستانی پێگه‌ی له‌قی پێده‌به‌خشێت.
تاڵه‌بانی بیر له چی ده‌کاته‌وه.!
تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی لا ڕوونه که ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه پێگه‌ی جارانی؛ چ وه‌ک سه‌رکرده‌و چ وه‌ک پارت.ئه‌و ده‌زانێت وازیکردنی له‌سنوری عێراق و،به‌پێوه‌ری عێراقی خستیه په‌راوێزه‌وه.له‌وه‌ش گه‌یشتوه که به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌ره‌پێشچونی ناوچه‌که گره‌ویی دروستبونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆی خۆشده‌سترکردوه‌و،له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکتردا ئه‌م به‌ناو خه‌ونه شاعیرانه‌یه‌شی ،ده‌بێته ڕوو زه‌ردیه‌کی تری ئابڕووبه‌رانه؛ ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌شێکیشی بێت داده‌مه‌زرێت.
دروست بونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له ئێسته‌وه ده‌بێت کاری بۆ بکرێت؛ هه‌رێمه‌کان لێک نزیک ببنه‌وه، نه‌ک به،به‌شکراوی بهێڵێنرێنه‌وه، واته ده‌بێت باشوروباکورو ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژ ئاوا ده‌ستکاری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوگرافیایه‌کی نوێ دوور له‌و مێژوه قێزه‌ون وله‌تبوونه دروستبکرێته‌وه،دیاره ئه‌مه‌ش پێویستی به‌که‌سانی پسپۆر‌و سه‌رکرده‌ی پسپۆره له‌م بواره‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش کاکی تاڵه‌بانی ده‌زانێت نه‌خۆی و نه پارته‌که‌ی به‌م سه‌رو،کلکه له‌قێییه‌وه ده‌بنه "خاڵی دوای فاریزه"و په‌راوێز ده‌که‌ون.
مێژووی تاڵه‌بانی،نابێته مێژوویه‌کی زیندوی درێژ خایه‌ن،جگه له‌و ماوه‌کورته‌ی که لایه‌نگرانی به زه‌بری پاره بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌یهێڵنه‌وه‌وپاشانیش ئه‌مه‌ش په‌راوێز ده‌خرێت و،سه‌روه‌ری مه‌زنی پێ نابڕێ وه‌ک بابه گه‌وره‌ی بارزانی. وه‌ک چۆن ئێستا لایه‌نگرانی ئه‌وپارته به زۆره‌مله ده‌یانه‌وێت جێگه‌ی بۆ بکه‌نه‌وه له نێو خه‌ڵکداو وێنه‌که‌ی ده‌خه‌نه،ئه‌و کون وکه‌له‌به‌رانه‌ی ده‌ستیان پێیده‌گات.!
هه‌مووان ده‌زانین له‌به‌رگی تاڵه‌بانیدا؛گڵۆڵه‌یه‌کی چڵکنی ئالۆزکاوی هه‌زار داوه هه‌یه؛که یه‌کێتیه‌و؛ پاش مه‌رگی تاڵه‌بانی له‌گیرفانی ده‌ردێنن وده‌یخنه‌وه به‌رده‌م گروپه مشه‌خۆره‌کانی ئێستایی یه‌کێتی. که ئاینده‌ی خۆیانی پێ ئه‌چنن؛که‌ئه‌مه‌ش به‌وان ناکرێت و له‌سه‌ری یه‌کتر ده‌بڕێننه‌وه.
نه‌وشیروان مسته‌فا؛سه‌ری داوه ئاڵۆزکاوه‌که‌و جۆری ڕه‌نگه ڕاسته‌قینه‌که‌ی لایه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م گڵۆڵه خوریه بکاته؛به‌رگێکی جوان بۆ خه‌ڵکی کوردستان؛به‌مه‌رجێک ژیانی تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه به‌رچاو بگرێت و نه‌بێته‌وه پارێزه‌رو دروستکه‌ری یه‌کێتی. به جۆرێکی نوێتر و ڕه‌نجی گوۆڕانخوازان به‌هه‌دره‌بدات. که ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌رگی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا وبزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی بزووتنه‌وه‌که و کاندیده‌کانی وێنه نیگای له‌وجۆره‌ن که نه‌ده‌بوایه بزووتنه‌وه‌که‌و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی بێدنگی لێبکه‌ن چوون ئه‌مه ئاینده‌ی هه‌موو خه‌ڵکه نه‌ک ئاینده‌ی تاڵه‌بانی و یه‌کێتی بۆ خه‌ڵکی کوردستان.!؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست