کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا یه‌کێتیی ده‌چێته‌ په‌راوێزی مێژووه‌وە‌، یان ده‌چێته‌‌ نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان!؟

Thursday, 26/07/2012, 12:00


کوردستانپۆست ئه‌م نووسینه‌ به‌بێ سانسۆر بڵاوده‌کاته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئێمه‌ له‌هه‌ندێک خاڵکدا بۆچوون و رای جیاواز یان قسه‌ی خۆمان هه‌بێت، لێ رێگاناگرین و ده‌مانه‌وێت ره‌نگ و ده‌نگه‌ جیاوازه‌کان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌بێت به‌ ئازادیی قسه‌ی خۆیان بکه‌ن.

یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان له‌دوا قۆناغی خه‌باتی خۆیدا، واته‌ بۆ ئه‌مڕۆ بۆته‌ گروپێکی مشه‌خۆرو دڕنده‌ی تۆتالیتار به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانه‌وه‌ ئه‌و جه‌نگه‌ی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ دوژمندا له‌ شاخ ده‌یکرد، ئه‌مڕۆ جیاواز و خراپتر له‌م هه‌رێمه‌دا به‌خه‌ڵکه‌که‌ی خۆی ده‌گێڕێت، به‌ شێوه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و زیندانی و فه‌لاقه‌ی سه‌رجاده‌ و هه‌تکردنی ناموس و سوکایه‌تیکردن به‌ شه‌هیدان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌، پیرۆزییه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ وگشت ویسته‌ ماڵی و ئاره‌زوه‌کانی خۆیانیانی پێ جێبه‌جێکرد له‌ ژێر سێبه‌ری سه‌روه‌ریه‌کانی شاخیاندا.

پارتێکی پیر که‌ هۆشیاری ژیاری نیه‌ و نایه‌وێت خۆی له‌ ژینگه‌ی پیسبونی پارته‌که‌ی بپارێزێت، مه‌رگ له‌ ڕویدا وه‌ستاوه‌ و چاوه‌ڕوانی ڕۆح کێشانه‌. سه‌رۆکێکی ناته‌ندروست نه‌خۆش، پیر، چۆن ده‌توانێت رابه‌ری پارتێکی ته‌ندروستی بێت. تــاڵه‌بانی نه‌توانێت جه‌سته‌ی خۆی بپارێزێت چۆن ده‌توانێت جه‌سته‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ مه‌ترسییه‌کان بپپارێزێت و یه‌کێتیش ڕزگار بکات.!

تاڵه‌بانی گره‌وی له‌سه‌ر سه‌ره‌ک کۆماری عێراق کرد، بڕوای به‌ دروست بونی ئه‌م دۆخه‌ نه‌بوو، عه‌قڵی غافڵی بڕی ئه‌م ڕووداوانه‌ی نه‌کرد. هه‌ر بۆیه‌ بۆ مێژووش به‌ تورکه‌کانی ڕاگه‌یاند که‌ دروستبونی ده‌وڵه‌تی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه‌، هه‌وڵی ئازادکردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشوی عێراق ده‌دا و پشتگیری له‌ عه‌ره‌به‌ شیعه‌ مه‌زهه‌به‌کان ده‌کات. پرسه‌نامه‌ بۆ کوژراوانی دوژمنانی کورد ده‌نێرێت له‌ تورکیا و ئێران و سوریا. رابه‌ڕی ئه‌م حیزبه‌ ئا ئه‌مه‌ به‌شیکه‌ له‌ مێژووه‌که‌ی، ئیتر چۆن جه‌ماوه‌ر له‌و حیزبه‌ کۆده‌بێته‌وه‌؟!

سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیش به‌ده‌ر له‌و ده‌سته‌گه‌رییه‌ سروشتیه‌ی خۆیان، ناڕازین به‌ کرده‌وه‌ ناشایسته‌کانی تاڵه‌بانی و ئیحراجی لای خه‌ڵک و ئه‌ندامانی خۆشیانن.

له‌ ئێستادا تاڵه‌بانی به‌و هه‌موو ناته‌ندروستیی و نه‌خۆسیی و پیرییه‌ی خۆیه‌وه‌، دوو گه‌مه‌ی فێڵاوی باش ده‌کات و خۆی له‌ دوو سه‌نگه‌ری به‌رگریدا ده‌بینێته‌وه‌ له‌ کاتێکدا که‌ خۆی باش ده‌زانێت مه‌رگ مه‌ودای سه‌رۆکایه‌تی یه‌کێتی و کۆماری و هه‌رێمیشی نادات، گه‌ر خوداش ڕازی له‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌وا به‌هاری کوردستانی پێگه‌ی له‌قی پێده‌به‌خشێت.
تاڵه‌بانی بیر له‌ چی ده‌کاته‌وه‌؟

تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی لا ڕوونه‌ که‌ ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ پێگه‌ی جارانی چ وه‌ک سه‌رکرده‌ و چ وه‌ک پارت، ئه‌و ده‌زانێت گه‌مه‌کردنی له‌ سنوری عێراق به‌ پێوه‌ری عێراقی خستیه‌ په‌راوێزه‌وه‌، له‌وه‌ش گه‌یشتوه‌ که‌ به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌ره‌پێشچونی ناوچه‌که‌ گره‌ویی دروستبونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆی خۆش ده‌سترکردوه‌ و له‌ئاینده‌یه‌کی نزیکتردا ئه‌م به‌ناو خه‌ونه‌ شاعیرانه‌یه‌شی ده‌بێته‌ ڕوو زه‌ردیه‌کی تری ئابڕووبه‌رانه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ند به‌شێکیشی بێت هەر داده‌مه‌زرێت.

دروستبوونی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌ ئێستاوه‌ ده‌بێت کاری بۆ بکرێت. هه‌رێمه‌کان لێک نزیک ببنه‌وه‌، نه‌ک به‌به‌شکراوی بهێڵێنرێنه‌وه‌، واته‌ ده‌بێت باشور و باکور و ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا ده‌ستکاری بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی جوگرافیایه‌کی نوێ دوور له‌و مێژوه‌ قێزه‌ون و له‌تبوونه‌ دروستبکرێته‌وه‌، دیاره‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌که‌سانی پسپۆر و سه‌رکرده‌ی پسپۆره‌ له‌م بواره‌دا. بۆ ئه‌مه‌ش کاکی تاڵه‌بانی ده‌زانێت نه‌خۆی و نه‌ پارته‌که‌ی به‌هۆی گۆڕانکارییه‌کانی پاشه‌ڕۆژ  ده‌بنه‌ "خاڵی دوای فاریزه‌ و په‌راوێز ده‌که‌ون، ره‌نگه‌ هه‌ر نه‌شمێنن.

مێژووی تاڵه‌بانی نابێته‌ مێژوویه‌کی زیندوی درێژ خایه‌ن، جگه‌ له‌و ماوه‌ کورته‌ی که‌ لایه‌نگرانی به‌ زه‌بری پاره‌ بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌یهێڵنه‌وه‌ و پاشانیش ئه‌مه‌یش په‌راوێز ده‌خرێت و سه‌روه‌ریی مه‌زنی پێ نابڕێ، هه‌روه‌ک چۆن هه‌مان سه‌روه‌ری به‌ بابه‌ گه‌وره‌ی بارزانیش نابڕێت. وه‌ک چۆن ئێستا لایه‌نگرانی ئه‌و پارته‌ به‌ زۆره‌مله‌ ده‌یانه‌وێت جێگه‌ی بۆ بکه‌نه‌وه‌ له‌ نێو خه‌ڵکدا و وێنه‌که‌ی ده‌خه‌نه‌ ئه‌و کون و که‌له‌به‌رانه‌ی ده‌ستیان پێی ده‌گات.!

هه‌مووان ده‌زانین له‌ به‌رگی تاڵه‌بانیدا گڵۆڵه‌یه‌کی چڵکنی ئالۆزکاوی هه‌زار داوه هه‌یه‌ که‌ یه‌کێتیه‌ و پاش مه‌رگی تاڵه‌بانی له‌ گیرفانی ده‌ردێنن و ده‌یخنه‌وه‌ به‌رده‌م گروپه‌ مشه‌خۆره‌کانی ئێستایی یه‌کێتی. که‌ ئاینده‌ی خۆیانی پێ ئه‌چنن ئه‌مه‌ش به‌وان ناکرێت و له‌ سه‌ر ئەو دەسەڵاتە لەرزۆکەی یه‌کتری ده‌بڕێننه‌وه‌.

نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌ری داوه‌ ئاڵۆزکاوه‌که‌ و جۆری ڕه‌نگه‌ ڕاسته‌قینه‌که‌ی لایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌م گڵۆڵه‌ خوریه‌ بکاته‌ به‌رگێکی جوان بۆ خه‌ڵکی کوردستان به‌مه‌رجێک ژیانی تاڵه‌بانی وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌رچاو بگرێت و نه‌بێته‌وه‌ پارێزه‌ر و دروستکه‌ری یه‌کێتی. به‌ جۆرێکی نوێتر و ڕه‌نجی گۆڕانخوازان به‌هه‌دەر ‌نەدات. که‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ مه‌رگی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌ و کاندیده‌کانی وێنه‌ نیگای له‌وجۆره‌ن که‌ نه‌ده‌بوایه‌ بزووتنه‌وه‌که‌و هه‌ڵسوڕاوه‌کانی بێدەنگی لێبکه‌ن چوون ئه‌مه‌ ئاینده‌ی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانە‌ نه‌ک ئاینده‌ی تاڵه‌بانی و یه‌کێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە