له‌دوای قاچاخچێتکردن به" نه‌وت" جیوه‌و یۆرانیۆم وماده‌هۆشبه‌ره‌کان ئاشکرا ده‌بن.!
Monday, 02/08/2010, 12:00
پاشماوه‌ی جه‌نگه‌کانی عێراق بووئه‌وم وڵاته‌ی کرده زبڵخانه‌یه‌کی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی ناوچه‌که و کاسه لێسان وچڵکاوخۆرانی زیاتر لێ مۆڵ و ئاسوده‌به‌خشکرد؛ زۆریشن ئه‌وانه‌ی به‌ره‌وپێشوازی زبڵخانه‌که چون وچێژیان له‌بۆگه‌ناوی مۆڵگه‌کان و گیرفانیان له پاشماوه‌کانی پڕکردو بونه بارۆن و مافیا هیچ نه‌دیوه‌کانی سه‌رده‌م.!
ساڵانێکی زۆره له‌ئاسمان و زه‌مینی ئه‌و وڵاته‌دا داڵه‌که‌رخۆره‌و که‌متیاری گه‌ڕ؛ به‌سکی برسی له‌ده‌وری که‌لاکه تۆپیوه‌کاندا هه‌ڵتوتاون ئاسمانی ده‌ڤه‌ره‌که‌یان پڕکردوه له ده‌نگێکی ترسناک وئاینده‌ڕه‌ش؛
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و شۆڕشگێڕی له نێو سه‌رانی دووزلپارتی باشوردا گه‌یشتۆته بن به‌ست و عه‌قڵی مافیایی و بنه‌ماڵه‌یی له‌نێوپارته‌وه بۆ نێو حوکومه‌تی هه‌رێم هه‌ڵکشاوه‌و سه‌رپا جومگه‌کانی ئه‌و حوکومه‌ته کراونه‌ته جومگه‌ی بازرگانی،سوپاش کراوه‌ته پارێزه‌ر له‌کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه که‌سیه‌کانی خۆیان؛ ئه‌وان حیزبیان بۆ گه‌یشتن به‌ئامانجه‌کانیان به‌کاربرد .حیزبیان کرده کارگه‌ی وه‌به‌رهێنان.
له‌سه‌ره‌تاکانی ڕاپه‌ڕینه‌وه به تاڵان و ئاودیوکردنی که‌ره‌سته جێماوه‌کانی ڕژێمی پێشووعێراق ده‌ستیان پێکردوو دواتریش گومرگی سنوره داگیرکاره‌وه‌کانی بن ده‌ستی خۆیان کرده پێگه‌یه‌ک بازرگانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێـم وئێرانی پاش شه‌ڕیان پێ بوژانده‌وه؛ ئێران ده‌مێک بوو له‌هه‌ندێ که‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت ده‌گه‌ڕاو به‌ده‌ستی نه‌ده‌که‌وت؛له‌ڕێی بازرگانه حیزبیه‌کانی هه‌رێمه‌وه "موفت و سفت " باخه‌ڵیانکرد؛عومه‌ر فه‌تاح له‌کۆڕه‌وه‌که‌دا به‌به‌رچاوی پێشمه‌رگه‌کانه‌وه وتبوی باشبوو له‌گه‌ڵ به‌کری برامدا فریای ئیشغاله‌که قه‌ڵاچوالان که‌وتین و تاڵانفرۆشمانکرد . له هه‌رێمیشدا ئه‌و زه‌ویانه‌ی که موڵکی میری بون له‌سه‌ر خۆیان و پارته‌کانیان تاپۆکرد و سامانی خه‌ڵکانی زه‌نگینی ناوچه‌که‌شیان بۆ خۆیان بردوتاڵانکرد، هه‌رکه‌سێکیشیان ویستبێت له‌و پاره‌دارانه‌به تۆمه‌تی پیاوانی ڕژێم و فایل بون له‌ڕژێمدا تاڵانکردوه؛که‌چی فایله‌کانی خۆیان لای سه‌دام بۆ "به‌ره‌که‌تی حیزبی " قبوڵکرد؛کوژراوانی شه‌ڕی ناخۆی بارزانی و تاڵه‌بانی بۆخه‌زنه‌کانی گومرگ و کرێگرته‌وپلانه خۆفرۆشیه‌کانی ناوچه‌که‌بوون بۆ دوژمن و ڕۆژی ڕه‌شیشبون بۆ میلله‌ت.
له‌کاتی لێدانی عێراق و هاتنه ژوره‌وه‌ی ئه‌مریکا بۆ عێراق ،ده‌رگایه‌کی باشتر بۆ دزی له‌سه‌ر هێزی به‌ناو پێشمه‌رگه‌ی پارته‌کان کرایه‌وه وعێراق شلۆقا "تاڵه‌بانی " به‌سه‌ر په‌رشتی پاڤێڵی کوڕی و نێچیری خوارزایی هێنده‌ی تاڵانی کوێت ،عێراقیان تاڵانکرد و تاکه هێز، تاڵانچی وڕێکخراو هه‌ر ئه‌وان بون له ناوچه‌که‌دا ؛ وڵاتیان کرده "علوج " ئاوا..!
تاڵه‌بانی له‌شه‌رمی خۆی به سکرتێره‌که‌ی وتبوو ئاگاداری مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی بکه‌ره‌وه که هه‌ر به‌رپرسه‌و ده‌توانێت ئۆتۆمۆبیلێک بۆخۆی به‌رێت و ڕێگریان لێ مه‌که‌ن و ده‌زگاکانی ئه‌منی خۆشمانی لێئاگاداربکه‌ره‌وه، ئه‌و سکرتێره‌ش پێش هه‌موو که‌س ته‌له‌فۆنی بۆ براکه‌ی کردوبو که براکانی بێنێت و به هێزێکی سکرتاریه‌ته‌وه چه‌ندسه‌یاره‌یه‌ک ئاودیووبکه‌ن.
مام جه‌لال وه‌ک "به‌هادینه شێت"خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی ئاسن و شڕه‌ی ماڵان و سه‌یاره‌و لۆری و ده‌ڕاسه و شۆفڵ و جۆره‌کانی تری وه‌زاره‌ته‌کانبوو، نێچیریش به نه‌وت و شته شاره‌وه‌کانی تری که پێشتر له‌سه‌رده‌می پێش ڕوخاندا له‌موسڵ وه‌ک شه‌ریکه به‌شی عوده‌ی شاره‌زای بوبون بۆخۆی پارته‌که‌وماڵه‌خه‌زورانی بردن؛ بۆ ساغکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌و شمه‌که شاراوه‌کان؛عومه‌ر فه‌تاحیان هه‌ڵبژارد وده‌زگای زانیاریان کرده جێبه‌جێکه‌ری ئه‌و پلانه؛ عێراق زۆر شتی نهێنی ئامێزی له‌خۆگرتبوو ، که‌چی هیچیان نه‌مان و که‌س نازانێت و‌بۆ کوێ‌یان برد..؟!
ئێوه هه‌مووشتێکتان شارده‌وه‌و له‌ژێر ناوی ئاسایش و ده‌زگای زانیار‌و پاراستندا به‌ڕێتانکرد، ده‌سکه‌وتی گومرگه‌کان کوان ، بودجه تا ئاشکر نه‌بوو نقه‌تان نه‌کرد ، کۆمپانیا وه‌همیه‌کانی سامانی گشتی به‌هه‌ده‌رده‌بن هی کێن و له‌کوێن.!؟ 18 ملیۆن دۆلاره دزیه‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح چۆن "حـــل" کرا و سه‌رۆکی هه‌رێم و حوکومه‌ت نقه‌یان نه‌کرد، ئه‌وپارانه‌ی له‌ڕێگه‌ی ئاشتی هه‌ورامیه‌وه له خه‌ڵکی کوردستانیان دزی "مسته‌فا بارزانی" له قه‌بر دانه‌چڵه‌کاند؛ بودجه‌یان به‌وده‌رده‌برد و سامانی گشتیان بۆ خۆیان پاوانکردوه‌و ئێستاش به‌و نه‌وته ڕه‌شه ده‌ڵێن ئاوی پیسه له کوردستان ده‌یبه‌ین له ئێران پاکی ده‌که‌ینه‌وه بۆ خه‌ڵک وخواو خواردنه‌وه.
تاڵه‌بانی به‌پاره‌دارێکی سلێمانی (ج.خ) له‌ساڵی 94 دا وتبوو ، بڕۆ شت له ئێران بهێنه‌و بیفرۆشه به عێراق یان تورکیا و به‌عه‌کسه‌وه‌من ڕێگریت لێناکه‌م و پشتگیری باشتده‌که‌م ، ئه‌ویش وتبوی ئاخر چی بهێنم و چی به‌رم مامه؛ ئه‌ویش وتبووی هه‌رچی ده‌هێنیت بیهێنه و من کاغه‌زی سپیت بۆ ئیمزا ده‌که‌م و ناهێڵم ده‌ست بهێننه ڕێت؛ ئێرانیش شتی باشی هه‌یه که پاره‌ی باش بکات. !؟
تۆ بڵێی ئه‌و مه‌به‌ستی ڕۆنی حله‌وگوێزو قه‌لی کێوی بێت.؟ یان "جیوه‌و حه‌شیش و ده‌رمانه‌کان".!؟
ده‌با بوه‌ستین تا پاش قاچاخچێتی نه‌وت، شته‌کانی ترمان بۆ ئاشکرا ببن و ڕوی ڕه‌شیان ڕیسواتربکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست