کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال قه‌ت خانه‌نشین نابێت به‌سه‌ره‌ککۆماری، به‌ڵکو ده‌مرێت.!

Thursday, 01/04/2010, 12:00


هه‌وڵ وکۆششی مانه‌وه‌ی؛ جه‌لال له‌سه‌ر کورسی سه‌ره‌ککۆمار. بۆته‌ جێی گومانی زۆرینه‌ی گه‌لانی عێراق،ته‌نانه‌ت وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتیه‌کانیشه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی تر شرۆڤه‌ ده‌کرێت و به‌ مافێکی حیزبی وئاڵۆشه‌وه‌ لێی ده‌ڕوانن، ئه‌وه‌نده‌ی به‌ده‌ستکه‌وتی ڕێکه‌وتنی ستراتیژی ناوده‌به‌ن ئه‌وه‌نده‌ به‌ماف و ده‌ستکه‌وتی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی نازانن.وێنای تاڵه‌بانی له‌ پێگه ‌سیاسیه‌کاندا زۆر دژواره‌ له‌عێراقدا،مه‌زهه‌بیه‌کان به‌ کۆنه‌دۆستی به‌عسی ناوده‌بن، به‌عسیه‌کانیش به‌ لامل شۆڕی ئێرانیه‌کان لێده‌ڕوانن، ئێران به‌ڕێوی وجاسوسی ئه‌مریکاو تورکیاش به‌ ملکه‌چ وبازرگان و سوریا به‌دۆستی به‌عس ده‌یبینێت.

به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵاکانی خه‌ڵکی کوردستان له‌عێراقی ئاینده‌دا زۆر له‌و دیده‌نیگایانه ‌گرنگترن که‌ له‌ده‌ره‌وی‌ فۆرمه‌‌کوردیه‌که‌وه‌ده‌بینرێت و سه‌ودای له‌گه‌ڵ ده‌کرێت وه‌ک کاڵایه‌ک، ده‌بێت ئه‌ندامانی نوێی پارله‌مان له‌عێراقدا ئه‌و دیده‌ نیگایه‌ بگۆڕن له‌ گۆڕه‌پانه‌که‌دا که‌له‌ڕێگه‌ی بینینی چه‌ند که‌سایه‌تی ناسه‌رکرده‌ی کرده‌وه‌ پۆخڵ کاڵ فامه‌وه‌‌ بکرێنه‌‌ پێوه‌ر بۆ دیاری کردنی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان له‌گه‌ڵ کوردو دۆزه‌که‌یدا. جه‌لال گه‌وره‌ترین سامانی قۆناغێکی دیاری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی کرده‌ قوربانی کورسیه‌که‌ی سه‌ره‌ککۆمار له‌به‌غدا.ئه‌و یه‌کێتیه‌ی ئێستا شه‌ل وشکسته‌ به‌رهه‌می بێ به‌رهه‌می کورسیه‌که‌ی به‌غدایه‌ کوڕ گه‌ل،شکستی ده‌ستبه‌کارنه‌بونی کابینه‌ی شه‌شه‌می حوکومه‌تی هه‌رێم و ڕێک نه‌خستنه‌وه‌ی دووحوکومه‌تی پارتی و یه‌کێتی ترس وته‌می کورسیه‌که‌ی جه‌لاله‌‌ له‌سه‌رئاینده‌ی هه‌ردووزلپارتی کورد. جه‌لال باش ده‌زانێت هه‌موو شته‌کانی له‌ده‌ستداوه‌و ناتوانێت بچێته‌وه‌ دۆخی جاران، داکۆکیکردنی له‌وپۆسته‌ بۆته‌ تاکه‌ سه‌نگه‌رێک بۆ مانه‌وه‌ی له‌گۆڕه‌پانه‌‌که‌دا، ئه‌و باش ده‌زانێت به‌ ده‌ردی محمود عوسمان ‌ده‌چێت له‌وڵاتدا. به‌ ده‌رۆزه‌کردن ده‌بێت بیکه‌نه‌‌ ئه‌ندام پارله‌مان. هه‌رچۆن فواد مه‌عسوم ی بڕبڕه‌ی پشتی ده‌نگی نه‌هێناو به‌ پاڕانه‌وه‌ له‌ پارتی ده‌یانه‌وێت بیکه‌نه‌ ئه‌ندام پارله‌مان. گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ ناوسه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وه‌ک پێشتر پڕوپاگه‌نده‌ی بۆده‌کرد نه‌شیاوه‌و ده‌ستی له‌ هه‌مانه‌که‌ ده‌رچوه‌و ته‌نها چه‌ند دانیشتنێکی ڕوبه‌ڕووی پێویسته‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو تاوانه‌کانی له‌ ئه‌ستۆ بنێن و ڕوشکێنی بکه‌ن . ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌ چاوپێکه‌تنێکدا باسی له ئیفلاسی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌کرد و ده‌یوت خاوه‌نی (شوقه‌یه‌کم له‌ دیمه‌شق) و هیچ سامانێکم پێکه‌وه‌ نه‌ناوه‌ و گه‌ر بمرم شاره‌وانی ده‌مان نێژێت. ئه‌و گه‌ر خانه‌ی نه‌بێت منیش ده‌ڵێم له‌کوێ نشین بێت سه‌رۆک.؟ یه‌کێتی به‌وده‌رده‌برد، کۆسره‌تی توڕدا،به‌رهه‌می کرده‌ گاڵته‌جاڕی حوکومه‌ت،فوادمه‌عسوم و سه‌عدی پیره‌ی ڕیسواکرد به‌ده‌نگدان، ‌مه‌لاو مجه‌وره‌کانی قێزه‌ونکرد. پاش مه‌رگت مێژویه‌کی درێژخایه‌نی گرنگت بۆ تۆمار ناکرێ جه‌لال ،گه‌ر ده‌شته‌وێت به‌ سه‌ره‌ککۆماری بمریت وببیته‌ به‌شێک له‌مێژوو ، ئه‌وه‌ دڵنیابه‌ له‌ئێستاوه‌ نه‌عله‌ت  له‌ قه‌برو و ڕووت ده‌کرێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە