چۆن ده‌زگای پاراستن و زانیاری له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ته‌زویریان کرد.!؟
Monday, 15/03/2010, 12:00
ئه‌زمونی سیاسی پارت وسه‌رکرده‌کانیان له باشوری کوردستان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵکی کوردستان گه‌یاندوه؛ که تێکۆشانیان له‌ساڵانی ڕابوردودا به ئاشکرا و بێ سڵه‌مینه‌وه‌و بگره به‌جۆرێک له سه‌ربه‌رزیشه‌وه به پێوه‌ری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بۆ مێژووی سیاسی خۆیان له‌مێژوی ناوچه‌که‌دا تۆمارکردوه، گه‌رچی، له‌هه‌گبه‌ی سیاسی وململانێی خێڵگه‌ری سنوری ده‌سه‌ڵاته‌کانیان کاره‌ساته‌کانی(31 ئاب و هێنانی گاردی کۆماریوجه‌ندرمه‌و پاسداران) بۆسه‌ر دایکی نیشتیمان ده‌بینین.!؟
ئه‌مانه‌به‌شێکن له‌و مێژوه چه‌په‌ڵ و خوێناوییه‌ی که جگه له پارێزه‌رانی ده‌سه‌ڵات ؛تاکی کورد نه‌فره‌تیان لێده‌کات. بردنی تاجه‌گوڵ بۆسه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورک ، ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و فرۆشتنی برایانی کۆمه‌ڵه و په‌که‌که به ئێران و تورکیا،تیرۆری سیاسی وه‌ک سۆرانی مامه حه‌مه وکاک تاهیر وزۆرگه‌لێک له‌و کار‌و کرده‌وه نابه‌جێیانه‌ی ده‌بنه جیاوازی له نێوان خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵاتدا.
هێزی خه‌ڵک بۆته ترسێک و له جه‌سته‌ی ده‌سه‌ڵات ئاڵاوه ، پارله‌مان ڕێژه‌یه‌ک له‌کورسیه‌کان بونه‌ته‌سه‌نگه‌ری داکۆکیکردن له‌هه‌ژاران وسۆنگه‌یه‌ک بۆوه‌رچه‌رخانی ڕۆڵی خه‌ڵک له‌ده‌سه‌ڵاته قۆرخکراوه‌کان مافی گه‌ل.
له‌پاش دروستبونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،ده‌سه‌ڵاتدارنی کوردستان سه‌نگه‌ریان گواسته‌وه بۆ ناو خه‌ڵک و هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌و دژایه‌تیکردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه. . . ئه‌وه لای هه‌موان ئاشکرایه
ترسی گه‌وره‌یان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌بوو (هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق).!؟
ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌م ترسه‌و کارکردن بۆ سه‌رکه‌وتن یان شکستێک بۆ به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئامانج سه‌رتاسه‌ری پارتی و یه‌کێتی بوو.
گه‌رچی کاری زۆر کراوه به ئاشکرا بۆ په‌کخستنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، به‌ڵام بۆ بێ ئومێدبون و سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانی ئه‌م دوو زلهێزه، پلانی ئه‌مجاره‌یان دژی بزوتنه‌وه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی پێ‌کرد.
ده‌زگای پاراستن و زانیاری به هاوکاری کۆمیسیۆن له هه‌ولێرو کڕینی چه‌ند کادرێکی ژمێریاری له به‌شی کۆمپیوته‌ری کۆمیسیۆن ،هه‌ستان به جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به پاساوی دوباره‌وبونی گومان له‌سه‌ر ناووناسنامه‌کانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆوه پاراستن ناوی ڕه‌وه‌ندی کوردی تۆمارده‌کات له‌سه‌ر سنوره‌کانی خاپور و سنوری سوریا، گرتن و پێکدادانه‌کانیان دیکۆمێنت و لیستی ناوی زۆریان چۆته به‌رده‌ست ، فرۆکه‌خانه‌ی سلێمانی و هه‌ولێرو و تۆمارکردنی ناوه‌کان له ئاسایشی گشتی سنوره‌کانی ئێران ، به‌کورتی و به‌کوردی ناوه‌ڕاستی و گۆڕاوه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له ناوه‌وه‌ی وڵات له‌به‌رده‌م پاراستن و زانیاری‌دا هه‌ن ، که زانیاری له‌سه‌ر ناو و شار و ڕۆژ و شوێن و کار و بۆچونی حیزبی له‌سه‌ر تۆمارکراوه، که ئه‌مه ده‌بێت کار ئاسنیه‌کی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆنترۆڵی ناوه‌کان له ناوه‌یی وڵات بکه‌ن وبه‌ئاسانی بتوانن زه‌رد و سه‌وز نیلی جیابکه‌نه‌وه. به‌واتایه‌کی تر ئه‌سپ و مۆم گوڵ بژێر ده‌که‌ن.
خوێنه‌ری به‌ڕێزڕه‌نگه گومانت هه‌بێت له جێبه‌جێکرنی.؟!
1.لیستی ناوه‌کانیان به پێی شار دراوه‌ته ڕێکخستنه‌کانی خۆیان و داوایان کردوه هه‌ر شاره‌و گوڵبژێری خۆی بکات و به وردی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی ڕاوێژی ته‌واوبکه‌ن بۆ پۆلێن‌کردنی ناوه‌کان.
2.تۆمارکردنی ناوه‌کان له لیستی کۆمیسیۆن به‌و شێوه‌یه کراوه که به ئاسانی بتوانیت له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامێکه‌وه ڕیزبه‌ندی ناوه‌کان بکه‌یت له گه‌ڵ لیستی ناوه‌کانی پاراستن و ده‌زگا به‌راوردبکرێن ، بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌یاره‌کان.!
3.که‌سانی چاو‌دێر له‌سه‌ر تۆمارکردن و لێپێچینه‌وه ناوه‌کان که‌سانی سه‌ر به پاراستنی پارتین وپارتی به‌م کاره هه‌ڵساوه له‌گه‌ڵ فه‌رج حه‌یده‌ری پارتی و سه‌رداری ینک تیمێک بۆ کاروباری داتا‌و ڕێکخستنیان.
به‌م شێوه‌یه توانراوه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی ده‌ره‌وه بۆ گۆڕان که‌م بکرێته‌وه،له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا مسعود بۆ ئه‌وه‌ی جه‌لال گوێ له‌مشتی پارتی بێت، ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێکردوه.
له کۆتایدا ده‌ڵێم با هه‌موان هه‌وڵ بده‌ین و تێ‌بکۆشین تا کاریگریمان له‌سه‌ر پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پلانه‌کانی ئه‌م پلانگێڕانه هه‌بێت.
15.3.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست