خوێنی شه‌هید "سه‌ده‌رشت عوسمان " بوه قوربانی؛ ڕێکه‌وتنه ستراتیژیه‌که‌ی ینک و پ‌د‌ک یان پۆسته سه‌روه‌ریه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح.!
Friday, 17/09/2010, 12:00
قسه‌کردن له‌سه‌ر که‌یسی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسمان ؛کارێکی ئاسان و سه‌رپێی نیه بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ده‌سه‌ڵاته حیزبیه‌که‌ی بن هه‌نگڵی ڕێکه‌وتنی ستراتیژیی یه‌کێتی وپارتی وحوکومه‌ته بێ حیکمه‌ت و نقه‌که‌ی له‌مه‌ڕخۆمان.
شه‌هیدکردنی کاکه سه‌رده‌شت ؛هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ خه‌ڵک ئاشکرابو که بکوژان کێن و هۆکاره‌کانیش چین و خه‌ڵکانێکی زۆریش بۆ ئه‌م که‌یسه له‌کاردان بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندن وڕاپێچکردنی تاوانباران و سه‌روه‌رکر‌دنی یاسا له‌وڵاتدا.
سه‌رۆکی حوکومه‌ت "به‌رهه‌م ساڵح" و"یه‌کێتی "وه‌ک پێویست له‌م که‌یسه‌دا بێده‌نگ بون و کاری جدیان بۆ نه‌کرد و نیمچه بێلایه‌ن بونێکیان پێوه دیاربوو، گه‌رچی ده‌بوایه سه‌رۆکی حوکومه‌ت به‌ڕاستی خه‌مخۆری ئه‌م کاره‌ساته‌بوایه که‌نیکرد.؟
ئه‌مه ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که بۆ ئه‌وه‌ی پارتی کاره‌کان به‌لاڕێدابه‌رن و سه‌رپشک کاری له‌سه‌ربکه‌ن ، له‌گه‌ڵ لێکدانه‌وه‌ی ته‌وای بۆچونکان و شێوه‌دۆزینه‌وه‌ی جاره‌سه‌ری گونجاو،سیناریۆکه‌یان وه‌ک ده‌زگای پاراستن مسۆگه‌ربکه‌ن.
سه‌رۆکی حوکومه‌ت ؛که‌مته‌رخه‌می یه‌که‌م و تاوانباری یاساییه له‌م که‌یسه‌دا،ده‌بێت ڕاده‌ستی یاسابکرێت؛ سه‌رۆکێک بێ هه‌ڵوێست و بێ توانا له‌ته‌ک وه‌زاره‌تی ناوخۆ.!؟
ئاشکراکردنی ئه‌م که‌یسه له‌م شکڵ و شێوه‌یه زیاتر؛هیچی تری لێ چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرا، باوه‌ڕیشم وایه چه‌ندملیۆن دۆلاریشان بۆ خه‌رج کردبێت ، به‌چه‌ند هۆیه‌کی گرنگ بۆیان.
پارتی پارتانی بارزانی؛ باش ده‌زانێت که مێژویی پڕ له خوێن مژی خۆی، له‌نێو خه‌ڵکی سڤیلی کوردستاندا چه‌نده ئاشکراو حاشاهه‌ڵنه‌گره ،ئه‌وان وخه‌ڵکیش باش ده‌زانن که‌بکوژی کێ بون له‌ڕابوردو ئێستاشدا ،هه‌روه‌ک چۆن کوشتنی "سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و ستار شه‌ریف "و زۆر شه‌هیدی تریش به‌ڵگه نه‌ویستن.
بۆ پارتی" شه‌هید سه‌رده‌شت" ی کرده تیرۆریست.؟
بنه‌ماڵه‌ی خۆفرۆشی بارزانی ؛ هه‌میشه به‌کردوه‌ی پیس؛ دژی نه‌یاره‌کانی خۆیان هه‌ڵسوکه‌وتیان کردوه، شه‌هیدکردنی پیاوی مه‌زن به‌چه‌کی مه‌زن،خه‌ڵکیان له‌چیا سه‌خته‌کانی کوردستاندا هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه ، زمانی بێژه‌ریان به‌چه‌قۆ کولی به‌عسیه‌کان له‌بندا بڕی .
به‌واتایه‌کی تر ؛ پارتی و بارزانی خاوه‌ن ڕابوردویه‌کی هێنده قێزه‌ونن ، له‌ئاست باسکردنیاندا مرۆڤ شه‌رم ده‌یگرێت و بێز له‌کوردبونیشیان ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر کوردبن.
ئه‌نسار و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌کانی کوردستان وعێراق له چالاکیه‌کانیاندا بۆ خه‌ڵکیان ده‌رخستوه که شه‌رم له‌که‌س ناکه‌ن و بێ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ هه‌ر شتێک بهێننه‌وه ده‌ڵێن ئه‌و کاره‌مانکردوه، هه‌رچۆن له کوشتنی فرانسۆ حه‌ریری په‌یڕه‌ویان کرد یان له 1 شوباتدا به‌رامبه‌ر به هه‌ردوو بنکه‌ی حیزبی دوو پارته‌که له‌هه‌ولێردا ئه‌نجامیاندا، ئه‌مریکیه‌کان ده‌ڵێن " ئێمه ده‌چین ده‌یان کوژین ؛ که‌چی ئه‌وان دێن خۆیان ده‌کوژن" گه‌رچی من ته‌واو دژی ئوجۆره ڕه‌فتارانه‌م ،وه‌لێ بۆ تێگه‌یشتن له دۆسیه‌که‌وبڕیاردان له‌وڕاگه‌یاندراوه پێویسته تێکسته‌که تاوتوێ بکرێت.
به‌کوردی ئه‌نسار تا ئێستا به‌م شێوه‌یه کارێکی نیه که‌وا ئه‌نجامی دابێت و خۆی له‌گێلی بدات ، ئه‌نسار گه‌ر بتوانێت کارێکی وا‌بکات ئه‌وا له شێوه‌ی کوشتنی فرانسۆ دوباره ده‌کاته‌وه ؛نه‌ک ڕۆژنامه نوسێک که به پێ و پاس ده‌ڕواته لای هاوڕێکانی وپیاسه‌ی‌سه‌ر شه‌قامه‌کانده‌کات.
له سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌کانی گروپی بێده‌نگ نابین له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نوسان و ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکاندا بیرۆکه‌ی دروستکردن و دانانی په‌یکه‌ری شه‌هیدیان خسته به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر؛ به پاساوی ئاشکرانه‌کردنی تاوانه‌که و ڕانه‌گه‌یاندنی بڕیاره‌که‌یان خسته دوای ئاشکراکردنی تاوانه‌که.
پارتی ده‌زانێت کوشتنی سه‌رده‌شت ته‌نها مه‌رگی که‌سێک نیه‌و لێی ده‌رباز نابێت به‌ئاسانی ،هه‌روه‌ک 31 ی ئاب چۆن ئێستا سه‌ره‌تایی ئه‌وشه‌ڕه دیموکراتییه که خه‌ڵکی کوردستان ده‌ستیان پێکردوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه وله‌ئاینده‌دا ده‌یانه‌وێت ڕوماڵی ڕاستیه‌کان بۆ ڕایگشتی وکوردستان بکه‌ن.
له‌فێڵێکی سیاسی تردا پارتی که کردویه‌تی ئه‌وه‌یه که سه‌رده‌شت ی شه‌هیدیان کردۆته تیرۆریست ،بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگای دانانی ئه‌و په‌یکه‌رو یادی شه‌هید بونه‌که‌شی لێ زه‌وت بکه‌ن و پێشمان بڵێن که‌س ناتوانێت کاری وائه‌نجام بدات.
ئێمه له‌م وڵاته له‌سه‌ر گره‌وی سیاسی ده‌ژین و هێزه‌سیاسیه‌کانیش له‌نێو ته‌نگه‌ژه سیاسیه‌کانی خۆیاندا ده‌مان فرۆشن؛ باشترین کار بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ترسناکانه ئه‌وه‌یه خه‌ڵکی کورد ڕوبکاته ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته گه‌وجانه‌که‌ی هه‌رێم و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و په‌رله‌مان و حوکومه‌تی عێراقی بکات به‌هانایانه‌وه‌بچێت له‌که‌یسه‌دا، ڕه‌وه‌ندی کوردیش له‌ده‌ره‌وه ده‌بێت هه‌موو ناوه‌نده دهسه‌ڵاتداره‌کانی ئه‌وروپاو ئه‌مریکا وکه‌ندا وئوسترالیایان لێ ئاگادار بکرێته‌وه و هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی که‌یسه‌که له دادگای هه‌ولێره‌وه بۆ دادگای لاهای بکرێت و به‌ڕه‌سمی حوکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆک و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لێ ئاگادربکرێته‌وه و گروپی بێده‌نگنابین له وڵاته‌کاندا دروستت ببن و کاری گروپه سه‌ربه‌خۆکانی وڵات له‌ده‌ره‌وه ته‌واو بکه‌ن.
هه‌زار سڵاو له‌گیانی پاکت کاکه سه‌رده‌شت ، تۆ" به‌ره‌خنه "ده‌که‌نه تیرۆریست و خۆشیان به "31 ی ئاب "ده‌بنه سه‌رۆک.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست