کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی دیار به‌کری گرت.!

Tuesday, 30/03/2010, 12:00


پارتی دیموکراتی کوردستانی(سه‌رۆک) بوو.! له‌ ساته‌کانی شه‌ڕی ناوخۆدا، زمانی بێژه‌رو به‌ژنی پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کێتیان به‌دیلی کرده‌ نیشان و بێ سڵه‌مینه‌وه له‌مێژوو،سنگیان سمین.
ده‌زگاتۆقێنه‌ره‌کانی یه‌کێتی بوو په‌ره‌مێزیان خسته‌‌ ژێر سمت و کورسی (قاسمی که‌ریم دڕه‌یی)کۆنه‌ مسته‌شار و به‌ قوڵپی گریانه‌وه‌ به‌ڵگه‌کانی ڕوماڵی جه‌ماوه‌رکرد.! پاشانیش به‌ ده‌سته‌ گوڵه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سه‌ری ڕه‌شیانکرد و ناردیانه‌وه‌ به‌ره‌وماڵی باوه‌ گه‌وره‌ی‌.!
هه‌رچۆن.؟(ته‌حسین شاوه‌یس و هه‌باسی بایزی باوڵوئاغا)و فڵان و فیساریان کرده‌ ده‌سته‌کوڕانی شانوباڵ ڕه‌نگینی (جه‌نه‌ڕاڵ بارزانی)، دڕه‌یشیان کرده‌ ده‌رکه‌وان و پێشوازیکه‌ر له‌خه‌ڵکی هاوڕه‌نگی خۆی.!!!
جاش. . . پێشمه‌رگه‌یه‌.!؟ یان پێشمه‌رگه‌ . . . جاشه ئه‌ی سه‌رۆک!؟
گه‌ر ‌هێمنبین و به‌مێژوی میلله‌ته‌که‌ماندا ڕۆبچین و ئاشنای سه‌ران و‌جه‌نگاوه‌ره‌کارتۆنیه‌‌کانی ببین ،ده‌بینین . خۆ فرۆشی له‌ ناوچه‌که‌دا به‌به‌شێک له‌ خه‌باتی سیاسی ئه‌ژمارکراوه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیان زیاتر پێ تۆکمه‌ترکردوه‌و بون به‌ ده‌ستکه‌وتی سیاسی مه‌زن بۆیان، جاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وخۆخستنه‌ئامێزی ساڵه‌کانی 66ی به‌کره‌جۆی تاڵه‌بانی؛ خۆفرۆشی بارزانی به‌ ئێران و ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی کورد و دوباره‌بونه‌وه‌ی سینناریۆکانی؛ نزیکبونه‌وه‌له‌ ئێران و عێراق و تورکیاوسوریا له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ هه‌تا ئێستا. وه‌ک په‌لکێش کردنی پاسداران و جه‌ندرمه‌ بۆسه‌رکۆیه‌و خواکوڕک و کاره‌ساتی 31 ئاب و سه‌دان ورده‌کاری جاسوسی نابه‌جێ و نه‌شیاوله‌گه‌ڵ کوردانی خۆرهه‌ڵات و خه‌ڵکی کوردستان.!
ئاشکرابون وچنگکه‌وتنی فایله‌کان بونه‌به‌رچاوڕونیه‌ک بۆ خه‌ڵکی کورد. پێوه‌ره‌کانی شۆڕشگێڕی بونیان قڵپکردوه له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمه‌که‌دا‌،داکۆکی کردن له‌ تێپه‌ڕاندی ئه‌و کاره‌ساته‌کانی به‌سر کوردا هاتن له‌ مێژووی پڕشکۆی خه‌ڵکی کوردستاندا په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی متکراوی خه‌فێنراون؛ تاکی کورد نه‌په‌رژاوه‌ته‌ سه‌رئه‌وه‌ی تێبکۆشێت بۆ ئازادکردن وده‌ربازبون له‌و مێرده‌زمانه‌ی به‌جه‌سته‌ی ڕامیاری وسه‌روه‌ریه‌کانیدا هه‌ڵزناوه‌و زه‌روو ئاسا له‌ خوێنی ئه‌و خه‌ڵکه‌ هه‌ژاره‌ ده‌مژن‌ و ئێستا بونه‌ته‌ سه‌رۆک .
خۆشه‌ویستی بۆ خاک و زاڵمی دوژمنه‌کانی کوردبوه‌ ئێوه‌ی به‌سه‌رکرده‌یی هێشتۆته‌وه‌و تاکی کوردی نابیناکردوه‌ له‌ئاستان، گه‌رچی ئه‌مه‌ش کاتی ته‌واو بوه‌ دڵنیابن.
ساڵانێکه‌ (مه‌سعودی میر) هه‌ڕه‌شه‌ده‌کات، له‌تورکیا له‌ عێراق وهه‌ندێک جار له‌ سوریاو به‌عسیه‌کانی نه‌یاری.!! له‌ بۆنه‌کاندا نوسراوێک ده‌خوێنێته‌وه‌و پاشان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیش ده‌کات،ئه‌وه‌ی لای هه‌موان ئاشکرایه‌ و جێی پێکه‌نینه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌کاتی حه‌ماسه‌تی خوێندنه‌وه‌ بۆ نوسراوه‌که‌ی‌دا، ڕه‌نگی وه‌ک جامانه‌که‌ی سورده‌بێت و که‌مێکیش ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ودرۆینه‌ ده‌ڕژێت و له‌کۆتایدا به‌ چه‌پڵه‌ ڕێزانی گاڵته‌جاڕیانه‌ سه‌بوریده‌ده‌ن وترسی ده‌شکێنن و وبه‌ره‌وماڵی ده‌که‌نه‌وه‌.!!
له‌کاتی هێرشه‌کانی تورکیا بۆسه‌ر باشورو په‌که‌که‌؛ ڕازینه‌بون به‌ کێشه‌کانی که‌رکوک و موسڵ ، تورکیا، هه‌ڕه‌شه‌ی دڵنیا نه‌بون و هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی بۆ که‌رکوک و ناوچه‌ی موسڵ ده‌کرد تورکیا. ئه‌وه‌نده‌ به‌ ئاسانی قسه‌ی لێده‌کرد وه‌ک ئه‌وه‌ی بارزانی له‌و ده‌ڤه‌ره‌ شوانی په‌زان بێت خه‌ریکی شمشاڵ ژنین بێت وحسابی یه‌ک قنچکه‌ پیازیشیان بۆ حورمه‌تی مه‌رحومی بابیش نه‌ده‌کر،
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا هه‌ر زوو مه‌سعودی قوپان و له‌به‌رچاوی دونیا دایان له‌قه‌پان و کێشی خۆیان بۆ ڕاگه‌یاند . توشی فشاری خوێن و کێشه‌ی ده‌رونیان کردبوو، بڕیاری دا گه‌ر تورکیا ئه‌وه‌ بکات ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی ماڵه‌ خه‌زورانیه‌وه‌، دیاربه‌کر بگرێت و ده‌ست بخاته‌ ناو کاروباری تورکیاوه‌ و باکوری کوردستان ئازاد بکات.!!!
تورکیا هاته‌ ناو عێراقه‌وه‌و سنوره‌کانی به‌زاندو ده‌ستی گرت به‌سه‌ر چه‌ند گوندێکیشدا له‌ ناوچه‌ی زاخۆ؛که‌چی مه‌سعود ده‌نگی بایه‌کیشی لێ نه‌بۆوه‌. ،به‌ڵام له‌ڕێگایه‌کی دبلۆماسی خه‌مڕه‌وێنه‌وه‌‌ به‌ڵێنه‌که‌ی به‌جێ هێناوو هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ له‌ سه‌ر سنوری زاخۆ کوڕێکی خه‌ڵکی سلێمانیان گرتبوو به‌ ناوی (دیار) و داوایان لێکردبوو ده‌بێت زانیاریمان بده‌یتێ له‌سه‌ر (به‌کر) ی برات بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین کات بیگرین و قه‌وله‌که‌ی سه‌رۆک نه‌شکێت و بیباته‌سه‌ر و سوێنده‌که‌ی بابی نه‌که‌وێت.
لای خه‌ڵکی وتوبیان خه‌متان نه‌بێت دیارمان گرتوه‌ خه‌ریکی به‌کرین له‌مڕۆژانه‌دا ده‌ی گرین.
پێشمه‌رگه‌یه‌ک ،پێشمه‌رگه‌ بداته‌وه‌ به‌دوژمن ، ،پێشمه‌رگه‌یه‌ک بتوانێت دزی و تاڵانی بکات، پێشمه‌رگه‌یه‌ک ببێته‌ جاش و ڕاوه‌ پێشمه‌رگه‌ بکات، پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ جه‌ندرمه‌و پاسدارا سه‌نگه‌ری دژ به‌ کورد بگرێت، پێشمه‌رگه‌یه‌ک بچێته‌ سه‌ر ده‌بابه‌کانی 31 ئاب ،،پێشمه‌رگه‌بێت و ڕۆژنامه‌ نوس بکوژێت ، پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌ستدرێژی سێکسی له‌ ژنه‌کوردێک بکات له‌ که‌رکوکی قودس و دڵی کوردستاندا ،پێشمه‌رگه‌ بچێته‌ شه‌ڕی خواست و ویستی حیزب و سه‌رکرده‌ی پارته‌وه‌و داکۆکی له‌سه‌رکرده‌ی دزو پشت
له‌ سامانی نیشتیمانی بکات ئه‌وه‌ نه‌ک پێشمه‌رگه‌و میلیشیان نیه‌ بگره‌ ئه‌وه‌ جاشمه‌رگه‌یه‌. . . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە