تاڵه‌بانی هه‌ردوو جێگره‌که‌ی (کۆسره‌ت و به‌رهه‌می) ده‌رکرد.!
Monday, 05/04/2010, 12:00
له‌مێژه پاساوی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له نێو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتیدا به‌گرفت وخولانه‌وه‌ی گه‌وره‌دا ده‌ڕوات ،سکرتێری گشتی به‌وریابونێکی زۆره‌وه سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌ی خه‌فه‌پۆش وده‌ستوپێ سپیکردوه له‌بڕیاردان وخۆساخکردنه‌وه. چه‌ندین شێوه‌و شێوازی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و به‌رگریکردنی له‌پۆسته‌که‌ی گرته‌به‌ر بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی حیزبی له‌نێو هه‌ڤاڵانی ڕابه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ڕێبه‌رایه‌تی پارته‌که و پله‌ی سکرتێری بونی خۆیدا.!ڕۆژانێنێ بوو پله‌و پایه ته‌نها له‌سه‌روه‌ری (بوندا)بون.! ئه‌وی ڕۆژێ تێکۆشه‌ران ده‌ژیان بۆ شه‌هیدبون و شه‌هیدیش ده‌بون بۆ ژیانی گه‌له‌که‌مان.گیان به‌خشینی گه‌لی کورد بۆ نیشتیمانه‌که‌ی گه‌یشتبوه ئاستی شانازی‌کردن و ئۆقره‌نه‌گرتن. له‌سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریکردندا دژی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان،جامانه‌یه‌ک یان پشتێنێک له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پێشمه‌رگانه‌دا،هێمایه‌کبوو بۆ په‌رێز پاکی شۆڕشگێری وبه‌رگریکردن له کورد‌و کوردستان،چه‌ند جاربوه چه‌ند که‌سێک له سه‌ر کڵاووجامانه‌یه‌ک شه‌هیدبوون.!
خوێندنه‌وه‌ی وردوو سه‌رنجی زیاترله کاره‌کته‌ره ڕامیاریه‌کوردیه‌کانی ئه‌وساو ئێستا،توشی شۆک و هه‌ڵوێسته‌ی ڕۆح چزێنمان ده‌کا. پارتی پارتان وه‌ک پارتی ده‌بێژێت له‌م ڕوه‌وه شایسته‌ی باسکردن نین‌و له دوادیداری نێچیره‌ڤان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌دا، باسی له پیاوماقوڵانی پارته‌که‌یکردوه‌و ڕوونی کردۆته‌وبۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که تا ئێستاش له مه‌درسه‌که‌ی بارزانیه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی کاره‌کانیان داده‌ڕێژن و کاری پێده‌که‌ن ، خه‌ڵکینه ؛مه‌دره‌سه‌ی بێ موده‌ڕیس به‌ڕاستی کاره‌ساته له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا.!؟ یه‌کێتی وتاڵه‌بانی؛ له‌سه‌رده‌می هه‌کاریه‌وه تا هه‌ولێرو به‌غدای ئێستاش ئه‌وگرفته‌ی هه‌بوه‌وهه‌یه. سکرتێر ساڵانه له‌مل ملانێدایه‌و له‌ڕێگای باڵ وئاڵۆزی کێشه ڕامیاری ومادیه‌کانه‌وه به‌سه‌ریاندا زاڵده‌بێته‌وه وقۆناغه‌کانیش تێده‌په‌ڕێنێت بۆ ساتێکی نادیار ده‌یانگوێزیته‌وه.فه‌خامه‌تی تاڵه‌بانی کاتێک به‌بێ جێگری مایه‌وه؛بۆ خۆڵکردنه چاوی مه‌کته‌بی سیاسی وکادرانی یه‌کێتی وخه‌ڵکی کوردستان و پڕکردنه‌وه‌ی خێرای ئه‌وکه‌لێن و جێگه‌یه‌ی که نه‌وشیروان مسته‌فا بۆی به‌جێهێشت و لێی دورکه‌وته‌وه .کۆسره‌ت و به‌رهه‌می کرده جێگری کارتۆنی.!؟ به‌رهه‌می بۆ مل که‌چی ئه‌مریکا کرده جێگر و کۆسره‌تیشی بۆ کێشه‌کانی ناوخۆ و چاو سورکردنه‌وه له‌پارتی ئه‌وساو ڕێکه‌وتنه ستراتیجیه‌که‌ی.!؟خۆی و به‌رهه‌م له‌به‌غدا بۆ عێراق و ئه‌مریکا کاریان ده‌کرد.؟! کۆسره‌تی ده‌ستوپێ سپی‌و بێ ئه‌زمونیشی بۆ یه‌کێتی وپارتی به‌جێهێشت، به‌و هه‌مووگرفتی نێو باڵ و سه‌نگه‌ره‌وه.پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25.7 یه‌کێتی ئه‌و دیواره‌ی که‌به وشکه که‌ڵه‌کی هێرۆ وعومه‌ر فه‌تاح و ئه‌رسه‌لان هه‌ڵیچنی بوو به‌سه‌ریدا ڕوخاووتوشی بێ متمانه‌ییی وشۆکی زۆر‌و ملشکاندنی کردن. بۆیه تۆڵه‌ی دورخستنه‌وه‌ی کادرانی گرته‌به‌رو به‌رپرسانی شکست خوارد‌و دورخرانه‌وه،ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانی ده‌نگ کۆبکه‌نه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌وته‌ی تاڵه‌بانی تڕ‌ۆ کران و ناویشیان خستنه لیستی ڕه‌شی گومانه‌وه ،گوایه ئه‌مانه کاریان بۆ باڵه‌که‌ی تر‌و گۆڕان کردوه.!
کۆسره‌ت به‌و ڕیکلامه‌ی بۆخۆی ده‌کردو وه‌ک جێگره‌وه‌ی تاڵه‌بانی خۆی ده‌ناساندو به سوپاسالاری یه‌کێتی خۆی ده‌شوبهاند، هه‌ڕه‌شه‌ی ژێربه‌ژێری ده‌نارده گۆڕه‌پانه‌که‌وه بۆبه گه‌وره پیشاندانی خۆی و باڵه‌که‌ی.!؟ هه‌رله‌هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا بوو نه‌یتوانی ته‌نها بۆچاوه‌زاریش کورسیه‌ک له شاری دایکی قه‌ڵاو مناره مسۆگه‌ر بکات ودڵنه‌وای بداته کۆسره‌تیه‌کانی ناو هه‌ولێرو یه‌کێتیش.؟! که بێگومان ئه‌مه به‌رهه‌م و وه‌ڵامی ئه‌و بێمنه‌تیه بوو که‌له پۆستی جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمدا وه‌ڵامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمیدایه‌وه‌و که‌ئه‌و پۆسته بدرێته خه‌ڵکی کوردستان ده‌نگی له‌سه‌ر بدات و ئه‌و خۆی بێمنه‌ت پیشانده‌دات. به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتیان له هه‌ولێر وه‌ده‌رنا.! بوکێ له‌گه‌ڵ تۆمه‌وخه‌سو گوێت لێبێت. کۆسره‌ت به‌ده‌ردی بوکێ چوه گه‌ر ئه‌و 11 ئه‌ندام په‌رله‌مانش گوێگری نه‌بن ئه‌وه باشتره بۆخۆی له‌بریتانیا ژیان بباته سه‌رو دواده‌ری خۆی تیماربکات به دۆلاره‌کانی تاڵه‌بانی.
به‌رهه‌م وشکستی کابینه‌که‌ی، گرنگی به‌رهه‌م له‌جاسوس بونیدابوو وه‌ک پیاوی ئه‌مریکا، ئێستا کورد ناسراو پێویستی به‌و سیاسه‌تی خۆفرۆشیه نه‌ما که له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵه تایبه‌تیه‌کانه‌وه پردێکی خه‌یاڵی هه‌میشه بونیان هه‌بێێت و کاریان بۆ بکرێت.
کورد ڕێژه‌یه‌که‌ی دیاریکراوه له عێراقدا،ناسنامه‌ی خۆی هه‌یه وه‌ک هاوکێشه سیاسیه‌کان له ناوچه‌که‌دا،له‌به‌ر ئه‌وه بونی به‌رهه‌م باری شانی تاڵه‌بانی گرانتر کردوه وه‌ک له بونی،مه‌لاو مجه‌وره‌کان خۆیان به خاوه‌نی یه‌کێتی زیاتر ده‌زانن وه‌ک له به‌رهه‌م بۆیه‌کار بۆ لابردنی کراوه، کاتێک تاڵه‌بانی خۆی بۆ هاوکێشه سیاسیه‌که گرنگی نه‌بێت له عێراقدا و به سواڵ بکرێته‌وه به‌سه‌رۆک. ئه‌وا به‌رهم هیچ جێگه‌یه‌ک ناتوانێت بگرێت له پانتاییه‌که‌دا. به‌رهه‌م پرۆفایلێکی گه‌نده‌ڵی زۆری له‌ئه‌ستۆدایه حوکومه‌تی هه‌رێمی سه‌وزی دزاودیوکرد بۆ یه‌کێتی و له‌سه‌ری عومه‌ر مورتحدا شکاندیه‌وه تا خۆڵ‌و دۆیان کرد به‌سه‌رداو به تۆمه‌تی 18 ملیۆن دۆلارکه بردیانه به‌رده‌م دادگا و نه‌مرد ، کۆسره‌تیش به‌ر شه‌پۆلی نه‌فره‌تی باڵه‌کان ده‌که‌وێت و دزی یه‌که‌مه له به‌هه‌ده‌ربردنی سامانی حوکومه‌تی هه‌رێم له‌کوردستاندابه‌رپرسی شکسته‌کانی یه‌کێتیه وبه تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی سیاسی وه‌ده‌رده‌نرێت و تاڵه‌بانی وعومه‌ر فه‌تاح وئه‌رسه‌لان و مه‌لا به‌ختیار ڕیسوای ده‌که‌ن.
له کۆتایدا پلانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ڵێن (مه‌سعود سه‌رۆکی فه‌خری هه‌رێمی کوردستانه له جێگای ئاپۆیه بۆ کورد،نێچیر سه‌رۆکی پارتی دیموکرات کوردستانه‌و تاڵه‌بانیش له‌جێگه‌ی عه‌لی عه‌بدوڵای سکرتێری پارتیه بۆ سه‌رۆک).
5.4.2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست