"سه‌رۆک" شێری ماڵه‌وه و رێوی ده‌ره‌وه‌یه!
Saturday, 26/06/2010, 12:00
دوژمنایه‌تی و ململانێی بارزانیه‌کان وپارتی له‌گه‌ڵ کوردوعه‌ره‌بی عێراقی له‌ناوچه‌که‌دا ،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ملهوڕی ودروستبونی خودی کێشه بنه‌ماڵییه‌کانی ناوچه‌ی بارزان وبارزانیه‌کان وپاشانیش بۆ قۆناغه‌کانی حوکومه‌تی عێراقی ؛ دواجار گواسترایه‌وه بۆ نێو سه‌نگه‌ره‌کانی شۆڕش وبزوتنه‌وه‌کانی کورد؛پارتیه‌کان ئێستاش به چاو و مشتی بڕنه‌وه‌که‌ی بارزانیه‌وه ده‌ڕواننه عه‌ره‌ب و له‌دیده‌نیگای نیشانه شکێنیه‌وه ؛سه‌یری پۆست و سه‌رانی عه‌ره‌ب ده‌که‌ن، عه‌قڵی بنه‌ماڵه‌یی و لوت به‌رزیان ڕێگه‌یان پێنادات خزمه‌ت به‌هیچ پارچه‌یه‌کی ئه‌م نیشتیمانه بکه‌ن نه‌ک ته‌نها بۆ هه‌رێمه‌که بگره بۆ بنه‌ماڵه‌که‌شیان وکورد ستان و مرۆڤی کوردیش به‌گشتی.
ئه‌وان کورد(بون).! له‌بنه‌ماڵه‌بونی خۆیاندا ده‌بیننه‌وه،ئاشکراشه وه‌ک هێمایه‌ک بۆ خۆیان وبنه‌ماڵه‌که‌یان له‌سه‌ره‌تاکانی شۆڕشه‌وه جامانه‌ی سوریان کرده سیمبولی کوردبون وشۆڕشگێڕی بۆ ناوچه‌که وله‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابون بنه‌ماڵه‌که‌یان بکه‌نه سه‌روه‌ری ده‌ڤه‌ره‌که‌و بارزانی بکه‌نه بابمان و وڵات سور ڕێژ و پڕ ئه‌زبه‌نی بکه‌ن.!؟ هه‌ربۆیه یه‌کێک له هێڵه فه‌لسه‌فیه‌کانی ئه‌م پیره پیاوه ،ئه‌وه‌بوه که له‌ڕێی ژن وژنخوازیشه‌وه کاریگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی پته‌وتربکات و خۆیبکاته بابه گه‌وره ، هه‌ر کوڕه‌و له شوێنێک ژنی بۆ خواستون. ئه‌مه " ده‌رسێکه له‌ده‌رسه‌کانی قوتابخانه‌که‌ی بارزانی " که هه‌رده‌م به‌ڕوماندا ده‌ده‌نه‌وه، دیاره ده‌رسی تریش هه‌ن ، " وه‌ک میوانداری و داکوتان تا ئیفلاس بوونی خانه خوێ" ، "ڕاسپارده‌و بزربون " ،"ژن به ته‌ڵاقدان و سوکردن " ، ملشۆڕی و خۆفرۆشتن"،"یانه‌ی جنێوفرۆشی و بانده‌کانی کونه‌ماسی "
وانه‌یه‌ک بۆ ژینگه، کێشانی توتنی بۆن خۆشی کوێستان و بڵاوکردنه‌وه‌ی دار جگه‌ره‌ی هه‌ندوک درێژ، بۆ سروشتیش ڕاوه به‌راز و که‌متیار و ڕێوی و که‌روێشک و ئاسک و که‌و پۆڕ و ڕاوه ماسی.بۆ وه‌رزشیش غار غارێن و سواری ئه‌سپ و نیشان شکێنی ده‌خوڵقان؛ بۆ عه‌قڵیش خوا هه‌ڵناگرێت ، ته‌ڵه مشکێنه‌و "له‌بیرمه"ی بۆ خانه‌کانی مێشک به‌کار ده‌هێنا سێ ڕسکێن ،پاشنیش فێری شه‌ترنجیان کرد‌و له‌سه‌ر نه‌خشی ته‌خته‌که کردیانه جه‌نه‌راڵی بوک له‌ڕوسیا، بۆ جوانکاریش ددانی زێڕ و خه‌نجه‌ری به ته‌زبیحی کاره‌بایی ده‌نه‌خشان و باوه‌شێنی به چڵه ڕیحانه ده‌کرد.بۆ ئاوی ئاراسیش ، شه‌ڕواڵه‌که‌ی له قاچی گیر کردوه‌و به‌ته‌ڕی فوویکردۆته شه‌ڕواڵه‌که‌یه‌وه‌و به‌ئاوه‌که‌دا په‌ڕیوه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌وه نیه به شه‌هاده‌ی حوجره‌که‌ی سلێمانی، توانی گه‌وره‌ترین مه‌درسه بکاته‌وه بێ ته‌خته ڕه‌ش.
من لام سه‌یره.! خه‌ڵکانێ وێڵن به دووی قوتابی خانه‌که‌ی بارزانیدا، ئه‌ی ئه‌م هه‌موو "چته" چین.؟ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه بێ ویژدانه له‌م قوتابخانه‌یه به‌وردی ناڕوانێت و مه‌سعودیش مه‌سروربکات.؟!
ئه‌وه‌ی ئه‌وان باسی لێوه‌ده‌که‌ن مه‌نگۆلی بونه! نه‌ک کوردستانی بون.دۆگمایه‌کی بێئه‌ندازه بنه‌ماڵه‌ییه له خێزانێکی چاوکراوه‌ی گه‌ڕۆکدا، گه‌ربه‌کورتی له‌ڕوی هزرولۆژیکه‌وه دیدێکی ڕۆشن بخه‌ینه سه‌ر ژیانی ڕابوردویان له‌وه تێده‌گه‌ین ژیانیان به‌پاره‌ی مۆڵکراوی ئاشبه‌تاڵ و براهیم خه‌لیل وئاودیوکردنی نه‌وتی نێچیر و عوده‌ی سه‌دام له‌موسڵه‌وه بۆ تورکیا و پاشان بیره نه‌وته‌کانی کوردستان و بازرگانیکردن به خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچووی وڵاتانی ناوچه‌که ودزینی بودجه‌ی هه‌رێم؛به‌ڵێ ژیانیان له‌نێو کلتوری شارووڵاتانی دونیادا بردۆته‌سه‌ر و سودیان له ئاواره‌بونیان وه‌رگرتوه وبونته ده‌موچاو کراوه‌ی گۆڕه‌پانه‌که‌و له‌لایه‌ن کۆنه‌پارێزه‌کانه‌وه هاوکاری کراون.!
بنه‌ماڵه بۆ مانه‌وه‌ی خۆی ئاشبه‌تاڵی به‌شۆڕشی کوردکرد؛بۆ بازرگانی کردن وبه‌رگریکردن و تێک نه‌چونی مۆڵگه و رۆح زلیان له وڵاتی خانه خوێ شه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کانی کوردستانیان کرد و دژی ئه‌و ده‌ڤه‌ره سه‌نگه‌ریانگرت، له‌دژی شۆڕش وکه‌م نه‌کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات وپاوانکردنی شۆڕش، شه‌ڕی براکوژیان خسته گونده‌کانی کوردستانه‌وه، کلتورویاساکانی جه‌نگیان له‌نێو جه‌نگاوه‌ره‌کاندا به شێواوی چه‌سپاند،کوردستانیان کرده شه‌ڕگه‌و پێگه‌ی دوژمنان و بازاڕی خۆ فرۆشی،هێڵه سوره‌کانیان به‌زاند و گه‌نجی کوردیان شه‌رم و شکۆ شکێن کرد له وه‌ی ده‌ستکراوه‌بێت له خۆفرۆشیدا خه‌ڵکانێکی زۆر بونه جاش،سه‌ره‌ک جاشیان کرده کوڕه گه‌وره‌ی بارزانی و تا کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ململانێکان بونه فایل و له موخابه‌راتی ڕژێمدا دۆزرانه‌وه‌و سه‌رکرده‌کانیشی روزه‌ردی لای هاوڵاتیان کرد .! له به‌هاری 96 دا سه‌رۆک.! به پرس‌و ڕای فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کان عێراق و پارتی هێرشێکی چڕ‌و پڕی کرده سه‌ر سنوره‌کانی یه‌کێتی . له قۆڵه‌کانی *(دێگه‌ڵه ، شاوه‌یس ،که‌سنه‌زان، پیرزین، گرد جوتیار . ڕه‌واندوز) به شێوه‌یه‌کی گشتی هێرشه‌که له سنوری سه‌رتاسه‌ری پارتی و یه‌کێتیدا بوو. پارتی زیانێکی زۆری لێکه‌وت و شکا؛ بێگومان شه‌ڕه‌که به پاڵپشتی تۆپخانه‌کانی به‌عس له‌سنوره‌که‌دا ئه‌نجام درا. مه‌سعود بارزانی خۆی سه‌رپه‌رشتی ئه‌وشه‌ڕه‌ی ده‌کردوبه حه‌ماسێکی گه‌وره‌و ده‌یڕوانیه زاڵبونێکی سه‌یر‌و هه‌ولێری پایته‌خت ،ئه‌و ده‌مێک بو له‌گه‌ڵ ئه‌و گرێ ده‌رونیه‌دا ده‌ژیا که له‌کاتی شه‌ڕه‌کانی ناوخۆی به‌ره‌ی جوتدا ئاودیوی ئێران ده‌بون و ده‌شکان، نه‌یزانی که‌پوی ده‌شکێ و شه‌رمه‌زاری ئه‌و رێکه‌وتنه نهێنیه ده‌بێت که‌له‌گه‌ڵ سه‌دامدا له‌سه‌رده‌می (1991ی گفتوگۆدا) له‌به‌غدادو‌له‌سه‌رناوچه‌ی کوڵه جۆی لای که‌لارله‌گه‌ڵ ئه‌وڕژێمه خوێنمژه‌دا کردی،که به‌رامبه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌ک کلاشینکۆفی دوو ده‌سک؛ کوڵه‌جۆ فرۆشراو پێشمه‌رگه‌کانیان تیا کشانده‌وه،ئه‌وکات له‌گه‌ڵ سه‌دامدا قسه‌یان له‌سه‌ر کردبووه ؛ به‌ڵێنی دابووبه‌مه‌سعود دیاری (ئێزگه‌یه‌کی ڕادیۆو چه‌ند شتێکیشیان وه‌رگرتبوو له‌گه‌ڵ پاره‌یه‌کی زۆر).! سه‌نگی په‌یمانه‌که که‌وته‌وه لای سه‌دام وله 31 ئابدا مه‌سعود هانای بۆ سوپای عێراقی برد، کاره‌ساتی 31 ئاب له‌هه‌رێمدا په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی بارزانی، بنکه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریکا له شه‌قڵاوه‌بوو ئاگاداری هه‌موو کار وکرده‌وه‌کان بوون.! سوپای عێراقی له‌ژێر ئه‌و ڕێوشوێنه‌دابوو که سه‌رانی کورد له سه‌ری ڕه‌شه‌وه پێی ده‌سپاردن، کێشی جه‌نگه‌که گۆڕا له هه‌رێمه‌وه بۆ عێراق و پاشان بۆ سه‌نگه‌ره‌کانی ئه‌مریکا گواسترایه‌وه. ئه‌مریکیه‌کان بڕیاری یه‌کلایکه‌ره‌وه‌یان دا‌و مه‌سعودیان بێ هیوا کرد.! ده‌ستیان له‌هه‌مانه‌که ده‌رکرو پلانی گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی سه‌دام و بێمتمانه‌یی بۆ ئه‌مریکایان هه‌ڵوه‌شانده‌وه؛ ئه‌مریکا گه‌ڕایه‌وه گۆڕه‌پانه‌که‌و که‌وته‌وه ڕێنمایی و کارکردن بۆ باکوری عێراق. ڕێکه‌وتنی 1998 ی به‌رلین ی له‌نێوان بارزانی و تاڵه‌بانی مۆر کرد و سنوره‌کانی سه‌لک سور ، سه‌لک ڕه‌شی دیاریکرد.!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست