دیاردەیى بڵاوبوونەوەى مادەى هۆشبەر لە شارەكانى كوردستان

Monday, 30/11/2009, 12:00


دیاردەیى و بڵاوبوونەوەى مادەى هۆشبەر لە پەرسەندن دایە لە كوردستان بە تایبەتى لە نیو چینى لاوان. یەكێك لەو دیاردە خراپ و پڕمەترسیە كە كاریگەرى خراپى هەیە بۆ نەوەكان و كۆمەڵگاى كوردى بە تایبەتى كۆمەڵگاى عیراقى بە گشتى. دیارە هەموو گۆفت و كێشەیەك و كۆسب و دیاردەى نامۆ لایەنى خراپى هەیە دەكرێ خاڵى چارەسەریشى هەبێت.
كاریگەرى ئالوودەبوون لە سەر ئاستى خودى تاكە كەس.1) لە رووى تەندروستى و ڕفتارى هەڵسوكەوتەكانى بەرەو تێكچوونى دەچێت ناتوانێت زاڵ بێت بە سەر خودى خۆیدا, بەردەوام پەشۆكاو ناڕێك دەبێ و كەسایەتى بەرەو تێچون دەچێت بەردەوام دەكەوێتە بەر تانە و تەشەرى خەڵكى و كەسانى دیكە زۆر بە چاوێكى سووك و ڕیسوا سەیرى دەكەن, هەروەها ڕوبەرووى ئاستەنگى گەورەى مادى و لە دەستدانى كار و پیشەكەى دەبێتەوە لە ئەنجامى ئەو ڕەفتارە نارێك و ناپەسندەى لە كاتى تەندروستى و لەوانەیە لە ئەنجامدا ببێتە هۆى مردنى كەسەكە ئەمە جگە لە ناوبردنى
تواناكانى لاوان و تێكشاندنى دواڕۆژیان و پەنا بردنیان بۆ كارى تاونكارى و دزى و كوشتن و بۆ بە دەست هێنانى پارەو داهات تاوەكو مادەى هۆشبەرى پێ بكڕن.
كاریگەرى لە سەر ئاستى خێزان 2) دیارە ئالوودەبون كاریگەرى هەیە لە سەر ئاستى خێزان و پرۆسەى هاوسەرگیرى, لە بەر ئەوەى ئەو كەسەى ئالودەبووە لەوانەیە بە كەڵكى باوكایەتى و یاخۆد هاوسەرێتى نایێ و بەردەوام گێشەو گرفت لە نێوان خۆى خێزانەكەى و مندڵەكانى پەیدا دەبێ بە هۆى ئەو هەڵسوكەت و ڕەفتارى چەوت نامەسئولانە پێ هەڵدەستێ كە ناتوانى كۆنترۆلى بكات وەكو درەنگ گەڕانەوەى شەوان, پێ ئاگابوونى لە پەروەردەى منداڵەكانى, دواتریش ناتوانى لێپرسنەوە لە گەڵ ئەندامەكانى خێزان بكات. وە كاتێك مناڵ باوكى دەبینێ مادە
هۆشبەرەكان بە كار دەهێنێ یاخۆد جگەرە دەكێشێت ئەو ڕاستەخۆ لاسایى باوكى دەكاتەوە, ئەمەش دواجار خێزان تووشى لێكترازان و هەڵوەشانەوە و زیادبوونى ڕێژەى توندووتیژى كوشتن و پەرتەوازبونى منداڵ و تەڵەقدان زۆرتر بێت, و دەبێتە هۆى نەمانى ئەو پێوەرە و بەها و داب و نەریتە جوانانەى كە لە ناو خێزاندا هەن.
كاریگەرى ئالودەبوون لە سەر ئاستى كۆمەڵگا3). دیارە كۆمەڵێك فاكتەرى گرنگ هەن بۆ كەسانى ئالودەبوون كە كاریگەرى خراپى هەیە بۆ كۆمەڵگا وەك ئەوانى ئالوودەن هەمیشە بە دواى پارەپەیداكردنن وە پەیداكردن و كڕینى مادە هۆشبەركانن ئەم جۆرە پارەپەیداكردنەش لە ڕێگاى تووندوتیژى و دزین و كوشتنى خەڵك دەبێت, هەروەها ئەوانەى ئالودەبوونە بەم مادەیە ئەگەر كەسەكە مووچەخۆرى دەوڵەت بێت هەمیشە ئەركەكانى خۆى بە ڕێك و پێكى ئەنجام نادات بە هۆى ئەوەى بە درێژەى كات بە دواى پەیداكردنى مادەهۆشبەركانەوە ئەم حاڵەتەش زیان بە كۆمەڵگا
دەگەیەنێ وە ئەركیشە و بارگرانیە لە سەر دەوڵەت كە زەرەمەنى مادیە, هەروەها لە لایەكى ترەوە ئەوانەى ئالوودەبونە بەم مادەیە لە ڕێگاى دەرزى وەرگرتنى ئەم مادەیە بۆ سێ چوار كەس بە كارى دەهێنن دیارە یەكێك لەو كەسانە ئەگەرى هەڵگرى نەخۆشى HIV ئایدز بێت كەسانى تریش تووشى هەمان نەخۆشى ئایدز دەبن.
* دوا ووتەم لە هەموو وڵاتانى دنیا بە دەیان سەنتر و رێكخراوى هەن بۆ مرۆڤى ئالودەبوو كە خۆى لێ ڕزگار بكات و چارەسەرى بكرێت. لە كوردستانیش بە تایبەتى لە شارى هەولێر ڕۆژانە خەڵكانێكى زۆر سەردانى نەخۆشخانەى هەلێرى فێركارى بەشى دەروونى دەكەن بۆ مەبەستى ڕێنمایى كردنیان و چارەسەكردنیان. بە داخەوە چارەسەریەكى ئۆتۆیان ناكرێت چوونكە چارەسەرى تایبەت نیە لە بەشى دەروونى لە گەڵ شوێنى تایەبەت بۆ چارەسەركردنى كەسى ئالودەبوو. وە بە دەیان پرۆژ پێشكەش بە حكومەتى هەرێم كراوە لە لایەن خەڵكەوە داوا كراوە بە كردنەوەى
سەنترێكى تایبەت بەو كەسانەى ئالودەیوونە, بەڵام بە داخەوە حكومەت هەرێمى كوردستان هیچ هەنگاوێكى نەناوە ئامادەنیە یارمەتى كەسانى ئالودە بدات هەر بۆیە ڕۆژ لە دواى ڕۆژ بڵاوبونەوەى مادەى هۆشبەر لە زیادبوونە لە گەڵ هەڵگرى ڤایرۆسىHIV ئایدز. ئێستاكە بڵاوبوونەوەى مادەى هۆشبەرو نەخۆشى ئایدز بە بێ گومان هەیە وە لە پەرسەندن دایە بە یەكێك لە گەورەترین و گرفت دادەنرێت كە روو بە رووى شارەستانى سەردەم بۆتەوە ئەم گرفتە نەخەڵك و نە نەتەوە و نە كەلتوورە و نەهیچ ئاین و شارەستانیەك ناناسى هەموو سنوورەكانى بە ئاساى دەبڕێت, لە
هەر شوێنێك بكات, تاك و خێزان و كۆمەڵگا بەرەو روخان دەبات, ئالودەبوون بە ماددە هۆشبەركان ترسناكترین جۆرى ئالودەبوونە چونكە لە پاڵ مەترسییە دەرونینیەكان دەستكەوتێكى ماددى زۆر لە هەرێمى كوردستان... لەم چەند ساڵانەى دوایى بەرێژەیەكى زۆر تەشەنەى كردوە بەراورد لە گەڵ ساڵانى ڕابردوو ئەمەش زەنگێكى مەترسى گەورییە وە حكومەتى هەرێمى كوردستان و لایەنى بەرپرس و پەیەوەندارەكان خۆیان لێبێدەنگ كردووە.... زۆر جاریش لە راِگەیاندنەكان پرسى مادەی هۆشبەر و بازرگانى كردنیان خستوویانەتە ئاستۆى بەرپرسانى یەكیًَتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان

[email protected]
نەخۆشخانەى هەولێرى فێركارى/ بەشى دەروونى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە