کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فاتیحەیەك بۆ رۆحى پاكى شوقەكانى رێگاى كەسنەزان

Friday, 02/09/2011, 12:00




متمانەكانم لە لوتكەى هەستم بۆ بەریزت وا خەریكە بەرەو روح كێشان دەروات، ئازارەكانى میللەتەكەم سەرتاپاى گیانم داكیر دەكات و بەرۆحى دێنێتەوە.
سەرۆكەكەم... جامى رەشى ئۆتۆمۆبیلەكانتان! ، پرۆژەكانى وەبەرهێنانتان،یەكەكانى نیشتەجێ بوونتان،تەندەرى پرۆژە گەورەكانتان،گرێ بەستە نەوتى یەكانتان، ڤیللا و تەلارە بەرزەكانتان، مەزرەعە و كێڵگەكانتان ... دەمهێنێتە پێكەنین ،چونكە هەمان وێنەى دەسەڵات داگیركەرەكانى ناوچەكەى خۆمان دێتە بەر چاو ،كە چۆن ئەلبومى دلدارى یەكانیان بە دەستى گەلە وە یە.
لە هەمان كات كورانى شارەكەمى پێ رق دەخواتەوە، ئەى سەرۆك... هەولێرەكەمان زۆر تورەیە...، كورانى باداوە و تەیراوە و سیتاقان... چاوەرێ ى تۆ بوون ، هەژارانى شارەكەم روو لە كردارەكان تۆ و دارو دەستەكەت خۆیان هەڵگرتبوو وانەى خۆشەویستى وولات فێربن... ئەى تۆ كورى بارزانى نیت!!!! بەداخەوە ....حەیف... لەو هەموو كاتەى چاوەرى بووین، حەیف بۆ تۆ ئێستا دەت بینم بە بێ هیزى و زەلیلى راكشاوى، نێچیرگرەكانیشتان بەر بوونەتە وێزەى شارەكەم .
هەژارانى سەربەرز بۆ بستێ ئەرز ،تیكێ نان و قوروشێك ، بەگەرماى سەختى هاوین و بە قورگى ووشكى بەرۆژووى پیرۆزیان چەندین رۆژ و كات لەبەردەم دەرگاكانتانەوە ئاخ دەكێشن بۆ ئەو ئازارانەى كە چەشتوویانە لە رۆژى مەردایەتى تاوەكو ئێوە خوا بكات نەختێك بە زەیى بە بیرە خۆپەرستەكانتان بێتەوە و تۆزێك لە مافە داگیركراوەكانیان لە چنگى ئێوەى لاوازى برسى دەربێنن.
ئەى سەرۆك ...بە هەزار نزا و پارانەوە تاكو ناونوسكراین ، بەڵام بە داخەوە ... دیسان هیوا بڕكراین بۆ تیروپشكى 2000 شوقەكەى كەسنەزان .
شەرمە بۆ تۆ وا بە زەلیلى سەیرى دەكەى تاوەكو نێچیرگرەكانتان نانە رەقەكەى ئیمەت بۆ دیننەوە سەرى رەش، بۆ ئێمەش شەرمێكى گەورەتر سەیرى ئەو درندانە دەكەین و دەنگێكمان لى دەرنایەت
ئەڤین ئاسۆ و برازاكەت لە كەناڵە تەلەفزیۆنەكەیانەوە لە بەرنامەیەك بە بۆنەى جەژن زۆر بێشەرمانە ،نانە رەقەكەى خۆمان لێ دەكەن بە پڵاو وگۆشت، بۆ ئەوەى دەرخواردمان بدەن و رۆحمان بەرامبەرى ببەن.
بمرن باشترە مشەخۆرەكان خۆتان و سەرەكانتان،نەوەك پێلاوى دراو و شەروالى بێ رەنگى هەژاران بدزن ،ئاخەر ئەو شوقانە لە چاو ڤێلاكانتان پێلاوى دراوە،بۆ تۆش خانمە پێشكەشكار(ئەڤین) كە كۆمەلێك درۆى زلت كرد سەبارەت بە گەرانەوەت بۆ كەنالەكەت وە هەروەها كۆمەلێكیشت دروست كرد بۆ (شارى فلۆریا)كە شەوى سێ یەمى جەژنى لى تاڵ كردین،هەمووشمان دەزانین كە تۆ هیچ خەمیكت نى یە، هەر رۆژێك لە وولاتیك و لە شوقەكانى ناز شیتى ژیان بەسەر دەبەى و چەندین دەفتەر دۆلاریت وەردەگرێت لە ئەنجومەنى وەزیران.كەواتە هەژار با بمرێت.
ئەى سەرۆك... برازاكانت و گەندەخۆرێك بە ناوى (محمد نەورۆزى) شارى هەژارانیان دزى و كردیان بەفلۆریاى سەدا حەفتا و دوو سەوزایى ،كۆمپانیاى (راد) بوو بە دێوەزمەى خەونەكانى ئێمەى هەژار ، كە گومانمان نى یە لە خاوەن دراریەتى یەكەى كە هى كورێك یاخود برازایەك و برایەكتان بێت.، ئینجا زۆر بێ شەرمانە لە كوردستان تى ڤى یەكەى بنەماڵەكەتان پاگەندەو دەهۆل بۆ شارى فلۆریا لێدەدەن بە بى ئەوەى بلێن ئەوە شوقەى هەژاران بوو داگیركرا. بەلام بۆ پارە ئێوە هەموو شتێك دەكەن، بۆیە هەزار سلاو بۆ گیانى پاكى 2000 شوقەكەى رێگاى كەسنەزانى كەم دەرامەتانى هەولێر كە بوو بە نێچیرێكى چەور بۆ گیرفانە كونەكانتان.
رۆیشت ئەى سەرۆكە بێ تواناكەم، دەزانم لە سەرى سەر كەوتووى كزە كزى چاوەكانت و نقە نقى هەناسەتە، ئەگینا كوڕ و براو برازاكانت بوون باشترین كاسبى خوێنى خەلك و تۆش لاواز بەرامبەریان ، یاخود خۆش حالى بە دەست و تفەنگەكانیان ؟!!!.
دە بەسە... دەبەسە ئەى سەرۆك واز بێنە ، خۆت بە خۆت بیرێك بكەوە و بزانە ئایا بەرێزت شیاوى ئەوەى ببى بە سەرۆكى كوردسسسستان، یاخود دەسەڵاتى مندالێكى بنەمالەكەتانت نى یە ، بۆیەش روو لە تۆ دەكەم چونكە ئەگەر خۆسەپاندنەكەى تۆ و پارتەكەى تۆ بۆسەر میللەت نەبیشَت، لاوانى هەولێر بۆ ساتێكیش سڵ لە بە سزا گەیاندنى دزێكى وەكو (محمد نەورۆزى)ناكەن تا بێت موڵك و مالیان داگیر بكات و بیدات بە ئێوە و دواتر بەخێر 500 شوقە بداتەوە بە شەهیدانى سەر بەرز.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە