جۆرج مه‌نسوریش دزێکی نا قۆڵایه!
Tuesday, 17/03/2009, 12:00
جۆرج مه‌نسور وه‌زیری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه‌ت و مه‌سینه هه‌ڵگری سه‌رۆکی حکومه‌تی دزانی گه‌نده‌ڵستان، یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خه‌ریکی کاری ته‌رجمه بوو له هه‌ندێک ده‌زگای حکومی‌دا، کارێک که هه‌رکه‌سێک که‌مێک زمانی ئینگلیزی بزانێت ده‌توانێت بیکات . جۆرج له وه‌زعێکی زۆر نا هه‌مواردا ده‌ژی، به‌ڵام دواتر به هۆی زمان لوسی و ماستاوچێتییه‌وه بۆ برا مه‌سیحییه عێراقییه‌کانی نیشته‌جێ له ئه‌مریکاو که‌نه‌دادا، بووه سه‌رۆکی ڕێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی عێراقی له که‌نه‌دا. تا ئه‌و کاتیش که بووه سه‌رۆکی ئه‌و ئه‌و ڕێکخراوه‌یه وه‌زعی ماددی زۆر خراپ بوو، ته‌نانه‌ت له سه‌ر سۆشیال ده‌ژیا . له سه‌فه‌ره کتوپڕکانی نێچیردا، جۆرج وه‌ک پشیله خۆی ده‌گایه‌ندێ و به ماستاو ساردکردنه‌وه‌وه بۆ نێچیر، خۆی وا پیشان ده‌دا که نوێنه‌ری هه‌موو مه‌سیحی و کلدان و ئاشورییه‌کانی ئه‌مریکا و که‌نه‌دایه . له دواییشدا وتارێکی ڕازاوه و بریقه‌داری له‌سه‌ر سه‌رۆکی هه‌رزه‌ی حکومه‌تی دزی کوردستان ده‌نووسی . به‌و هۆیه‌وه توانی سه‌رنجی نێچیر ڕابکێشێت . نێچیر به‌ڵێنی پێدا بوو که بیکاته وه‌زیری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی . جۆرج مه‌نسور هه‌مان پۆستی وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌کار بوونیدا، له ڕێگای ده‌ڵاڵێکی فاشیله‌وه که ناوی مۆیه‌ده و له ساڵانی هه‌شتاکاندا له عێراق ئه‌ندازیار بووه‌و ئێستاش خانوو ده‌کڕێت و ده‌فرۆشێته‌وه، خانوویه‌کی له سه‌ر حسابی کۆمه‌ڵگای کورد و مه‌سیحییه‌کان له که‌نه‌دا به بڕی 750 هه‌زار دۆلار ئه‌مریکی کڕی . ئه‌مه جگه له‌و سه‌دان هه‌زار دۆلاره‌ی تر که له سه‌ر حسابی ژنه‌که‌ی دایناوه. جۆرج مه‌نسور کاتی خۆی له سه‌ر حسابی حیزبی شیوعی عێراقی به‌ره‌و سۆڤییه‌ت ڕۆیشت و له‌گه‌ڵ ڕوخانی سۆڤییه‌تدا، ئه‌م کۆنه شیوعیه‌ش داڕما و به‌ره‌و که‌نه‌دا لانگه‌ری گرت . کاتێک که گه‌یشته که‌نه‌دا، هاوڕێکانی داوایان لێکرد بوو که ده‌ستبه‌کار بێته‌وه له ڕیزی ڕێکخستنه‌کانی حشع دا، به‌ڵام جۆرج مه‌نسور ئه‌و داوایه‌ی ڕه‌ت کردبوونه‌وه و پێی وت بوون ئه‌م وڵا‌ته وڵاتی دۆلار و سه‌رمایه‌دارییه . باس له په‌یداکردنی دۆلار و پاره بکه‌ن . ئه‌وه وه‌فای جۆرج بو بۆ حیزبی شیوعی ، داخۆ ده‌بێت وه‌فای بۆ نێچیری موراهق و حکومه‌ته دزه‌که‌ی چی بێت ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست