بۆ بەڕێزان/ ئەندامانى پەرلەمانى تاراوگە لە دەرەوەى كوردستان
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
بەڕێزان ... وەك دەزانن ئێستە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە بەردەم گۆڕانكاریەكى سەرتاپادایە بە ئاراستەى مافى تاكەكان و سەربەخۆى نەتەوەكان وەك قۆناغێكى گرنگ لەبەردەم ژینگەیەكى سیاسى تازەدایە بۆ یە بە پێویستى دەزانین ئەم ئاگاداریە بڵاو بكەینەوە بۆ دروست كردنەوەى ئەو پەرلەمانەى كە لە تەراوگە دروست بوو بەمەبەستى پشتگیرى ناوەوەى كوردستان ئێستە ڕوداوەكان و گۆڕانكاریەكان بەو ئاراستەیە دەڕۆن كە هەر چوار وڵاتى ئێران و سوریا و توركیا و عێراق گۆڕانكارى تێ بكەوێ بۆ یە بە پێویستمان زانى كە لەم قۆناغەدا وەك پێویستیەكى مێژوى هەڵسین بە زیندوو كردنەوەى پەرلەمانى كوردستان لە تەراوگە بۆ هەموو كوردستان... داواكارین لە ئەندامە بەڕێزەكان پەیوەندیمان پێوە بكەن بەمەبەستى دروست كردنى لیژنەیەك بۆ ئامادەكارى لەسەر ئاستى كوردستانى گەورەدا تا بتوانین لە كۆنگرەیەكدا پەرلەمانى كوردستان لە تەراوگە ڕابگەیەنین ..داواكارین پەیوەندى بەم ئمێڵەوە بكەن ..هاوكاریتان مایەى خۆئامادەكردنە بۆ دروست كردنەوەى پەرلەمانى كوردستان.
[email protected] دەستەى ئامادەكارى بۆ دروستكردنەوەى پەرلەمان
9 /3/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست