به‌رماڵه‌که‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان
Saturday, 25/06/2011, 12:00
ئاشکرایه ئه‌مڕۆ یه‌کێتی و پارتی ، که فریان به‌سه‌ر حیزبایه‌تییه‌وه نه‌ماوه و بوون به دوو کۆمپانیای بنه‌ماڵه ، هه‌موو شتێکیان له به‌رچاوی میلله‌ته به‌شه‌ره‌فه کڵۆڵه‌که‌ی کوردستان خستووه . ڕووی شاعیری گه‌وره‌ی ده‌ربار و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندی به‌توانای وه‌ک مه‌یمون و گۆرانی گۆرانی بێژی ده‌نگخۆشی خۆفرۆشیان به پاره و پۆست ڕه‌شککردووه و که‌س حه‌زناکات نه گوێیان لێ‌بگرن و نه تاماشایان بکه‌ن . ئه‌مڕۆ ته‌نها تروسکه‌یه‌ک که خۆشی ئاخاته ناو دڵی میلله‌ته‌وه و تین و توانا ئه‌دات به وره‌یان ، سایته ئازاد و ئازاکه‌ی کوردستان پۆسته ، که په‌رده له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه و چڵکاوخۆره پیسه‌کانیان لائه‌بات .
ڕۆژی 20 / 6 / 2011 له‌و سایته‌دا بابه‌تێک به ناوی : (پاراستن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان) بڵاوکراوه‌ته‌وه . باسی ئه‌وه‌ئه‌کات که چۆن سیروان ئه‌بوبه‌کری وه‌کیل وه‌زیری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان بۆ مه‌به‌ستی پیس و گڵاوی خۆی به‌رماڵ له ژووره‌که‌ی خۆیدا به‌کارئه‌هێنێت . ئه‌و نووسینه سه‌رله‌به‌ری ڕاسته و بوو به مایه‌ی خۆشی بۆ هه‌موو فه‌رمانبه‌ره به‌شه‌ره‌فه‌کانی وه‌زاره‌ته‌که‌مان . چونکه ئه‌و سیروانه بۆ دزی و مه‌به‌ستی پیس و گڵاوی خۆی ، هه‌موو ڕێگایه‌ک به‌کارئه‌هێنیت و ژیانی له هه‌موومان تاڵکردووه و دیوانی وه‌زاره‌ته‌که‌ی کردووه به به‌شێک له ده‌زگای پاراستن و به‌رده‌وام چاودێری خه‌ڵکه به‌شه‌ره‌فه‌که‌ی ئه‌کات . خۆ ئه‌گه‌ر له یه‌کێک به شک بێت که دژی ئه‌و قسه‌یه‌ک ئه‌کات ، ئه‌وه کارێک به‌و که‌سه ئه‌کات ئه‌و دنیا به‌چاوی خۆی ببینێت و پیاوه‌کانی ئه‌نێرێت کۆمپیته‌ری ژووری ئه‌و که‌سه ئه‌به‌ن و ئه‌ی پشکنن ، تا بزانن ئه‌و که‌سه سه‌یری چیکردووه . کاری وا له سه‌رده‌می به عسییه‌کانیشدا نه‌کراوه . ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ئه‌کات خه‌ڵکه‌که چاوترسێن بکات و که‌س نه‌وێرێ باسیی دزیی و کاره داوێن پیسییه‌کانی بکات . به‌ڵام به‌م کارانه‌ی ڕووی خۆی و پارتی و پاراستنی ڕه‌ش ڕه‌شکردووه . بۆیه نووسینه‌که‌ی کوردستان پۆست بوو به خۆشی بۆ هه‌موومان و له‌و ڕۆژه‌وه فه‌رمانبه‌ره‌کان سیروانیان ناو ناوه (سیروان به‌رماڵ) و زۆر به شادی و پێکه‌نینه‌وه له‌ناو خۆیاندا ئه‌یڵێنه‌وه . جا ئه‌گه‌رچی به‌رماڵ شتێکی پاکوبێگه‌رده و ئه‌و داوێن پیسه بۆ مه‌به‌ستی پیسیی خۆی به‌کاری ئه‌هێنیت ، به‌ڵام تازه ناوه‌که‌ی به‌سه‌ردا بڕاوه و خۆشی ئه‌مه‌ی به‌سه‌رخۆیدا هێناوه . هیوادارین پارتی و پاراستن هه‌ر له‌مجۆره که‌سه ده‌روون سووکانه له پۆسته گرنگه‌کاندا دابنێت تا زیاتر ڕووی ڕه‌شی پارتی و بارزانی و پاراستن بۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان ده‌ربکه‌وێت .
بۆ بینینی نووسینه‌که‌ی (پاراستن و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌کان) ته‌ماشای ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه :
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=dad2ca43
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست