کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لە مەكتەبى سیاسى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان لەسەر هەواڵێكى رۆژنامەى چاودێر

Thursday, 18/03/2010, 12:00


بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان جەماوەرى كوردستان ....
حزب و لایەنە سیاسیەكان.....
لە لاپەڕە دووى رۆژنامەى چاودێر ژمارە 266 لە 15/3/ 2010 هەواڵێك بڵاو كراوەتەوە ، كە گوایە بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان لەگەڵ باڵى كاك قادر عزیز ى حزبى زەحمەتكیشانى كوردستان یەكدەگرن و بۆ ئەم مەبەستە كۆبونەوەیەك ئەنجام دراوەو لە دواى ئەم كۆبونەوەیە ناڕەزایى لە لایەن سەركردایەتى دورست بووە و بەم هۆیەشەوە هاوڕێ حاجى مەلا سەعید سكرتێرى حزب و هاوڕێ شكراللە حمدامین جێگرى سكرتێر تەجمید كراوە و بارەگاى هەولێریش بە دەست باڵى سەركردایەتیەوەیە . ئێمە وێڕاى ئەوەى رایدەگەێنین كە ئەو هەواڵە هیچ بڕگەیەكى راستى تێدا نیە و دورە لە راستیەوە نەكۆبونەوە لەگەڵ كاك قادر عزیز ئەنجام دراوەو نە سكرتێرو جێگرى سكرتێر تەجمید كراوەو بارەگاى هەولێریش رۆژانە سكرتێرو مەكتەبى سیاسى دەوامى ئاسایى خۆیانى تێدا دەكەن ، بۆیە ئێمە هێندەى بە بڵاو بونەوەى ئەو هەواڵ بێبنەمایە نیگەرانین ، دە هێندە بۆ شێوەى كار كردنى ئەم رۆژنامەیە داخبارین كە لەگەڵ ئەم هەموو توانا مادیەى بەردەستیان و بونى تەكنەلۆجیاى گەیاندنى پێشكەوتوو ، براى هەواڵ ساز هێندە زەحمەتى نەداوەتە بەر خۆى بە دوا داچونێك لە سەر راستى و دورستى هەواڵەكەبكا و پەیوەندى بەو كەسانەوە بكا كە ناوى هێناون ، بۆ ئەوەى رۆژ نامەكەیان متمانەى خوێنەرانى لە دەست نەدا ئەگەر هەیبێ !



مەكتەبى سیاسى
بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان
15 / 3/ 2010 هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە