کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ی کوردهێنده‌ سوکن له‌سه‌ر شێراتۆنه‌وه‌ فرێیانده‌یته‌ خواره‌وه‌ به‌ 13سه‌عات ناکه‌ونه‌ سه‌ر ئه‌رز

Wednesday, 15/12/2010, 12:00


له‌ وه‌ختی به‌عسیشدا ئه‌مانه‌ هه‌ر خه‌ریکی به‌زمو ره‌زمی خۆیان بوونه‌،به‌لام چونکه‌ ئه‌مانه‌ی ده‌سه‌لات خۆشیان په‌یوه‌ندی خورتیان هه بووه‌ له‌گه‌ل رژێمی پێشوو بۆیه‌ که‌س تاکوو ئیستا حیسابی له‌گه‌ل نه‌کردوونه‌.عه‌دنان که‌ریم ژاژه‌له‌یی سه‌ر چۆپی بۆ شکاندن خه‌لاته‌که‌ی لقی چواری حه‌لال کرد ئه‌مه‌ پیشه‌ی ئێستای نیه‌ ئه‌و کاته‌ی قوتابی بوین له‌ په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌کان یه‌که‌م که‌س که‌ ئیمزای کرد بۆ به‌عس عه‌دنان که‌ریم بوو ئه‌م جاره‌ش به‌یادی جارانه‌وه‌ یه‌که‌م که‌س بوو خه‌لات کرا،ئێستاش ئه‌وانه‌ی تر به‌دوویدا،جا من له‌ خوینه‌رانی به‌رێز ده‌پرسم ئه‌گه‌ر که‌سێک ئیمزا بۆ به‌ عس بکاتو شه‌رم نه‌بێ به‌لایه‌وه‌ ئیتر خه‌لاتی لقی چوار بۆ وه‌ر نه‌گرێت ؟ خۆ له‌ناو پارتیدا جگه‌ له‌ دزو فاسیده‌کان به‌سه‌دان رۆله‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ شه‌هید بوونه‌ له‌ ژێر ئالای ئه‌ و حیزبه‌دا.ئێمه‌ هونه‌رمه‌ندوو رۆشنبیره‌کانمان سووکن ئیتر پارتی و یه‌کێتی چی بکه‌ن؟دوو روو،بووده‌له‌ن،ئێمه‌ خۆمان گه‌وره‌یان ده‌که‌ین،که‌ ده‌مرن ئیدی ده‌ریایه‌ک فرمێسکی درۆیان بۆ ده‌رێژن. مه‌رزیه‌مان نه‌کرده‌ شه‌هید هه‌روه‌کوو هه‌مووش زانیمان به‌ چی مرد ئه‌ی حه‌شیشه‌ فرۆشه‌که‌ی به‌رسینه‌ماکانی هه‌ولیرمان نه‌کرده‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره که‌ مرد؟ئێمه‌ میلله‌تێکی درۆزنین.درۆ له‌گه‌ل خۆمان،له‌گه‌ل ده‌وروبه‌رمان،له‌گه‌ل خاکمان ده‌که‌ین.ئێمه‌ دوای قه‌ره‌بالعی ده‌که‌وین،ئێمه‌ هێشتا نه‌بوینه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌،ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی زیندوو باینایه‌ ئه‌وه‌ 19ساله‌ خراپه‌ نه‌ما به‌رمبه‌ر به‌خاکو سامانی نه‌ته‌وه‌ ئه‌م دوو بایه‌قوشه‌ نه‌یکه‌ن ئه‌ی کوان ئه‌وانه‌ی به‌کرده‌وه‌ نه‌ک به‌ نوسین شه‌قامه‌کانیان لێ کردنه‌ ئاگر؟ له‌ قافله‌ی ئوتومبیله‌کانی ئه‌و به‌رپرسه‌ نا به‌رپرسانه‌ی که‌ کوردوستانیان ته‌سلیم به‌ دوژمنان کردوه‌و به‌ ئاشکرا پاره‌و بوجه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ برا به‌ش ده‌که‌ن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە