ماڵئاوا مرۆڤایه‌تیی*
Friday, 28/12/2012, 12:00
هۆنراوەی:
فەرید مەخموری.
که منداڵ بووم
به‌بیرم دێ
چه‌نده جوان بوو نه‌ریتی دێ
کاتێ یه‌کێکیمان لێ ده‌مرد
پیر و بچووک هه‌مووی وێکڕا
جلی خۆیان بۆ ڕه‌ش ده‌کرد!
شین و شه‌پۆڕێک ده‌گه‌ڕا
نه سه‌ری دیار بوو، نه بنی
که‌سێک ئیتر
له‌ماڵی خۆی، دانه‌ده‌نیشت به هێمنی!.
که‌چی ئێستا نه‌ک مرۆڤێک
یاخود سێ و چوار,
وا خه‌ریکه
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له‌ناو ده‌چێ و ده‌درێ له‌دار!
دوکه‌ڵی ڕقی دوژمنان
له‌لای باکوورم هه‌ڵده‌ستێ
که‌چی هیچ که‌س
بۆ ڕێزلێنان
یه‌ک خوله‌کیش ڕاناوه‌ستێ.
شه‌ڕناخ بۆته گۆمی خوێن و
ئێمه‌ش مه‌ستی
پێکی غرووری خۆمانین
نوقمی چێژی
شه‌رابی سووری خۆمانین
ماڵئاوا سه‌ده‌ی ویژدان و
ماڵئاوا مرۆڤایه‌تیی
ده‌با ئێوه‌ش خه‌جاڵه‌ت بن
ڕابه‌رانی له‌خاچدانی کوردایه‌تیی!.
رۆژی 28.12.2011 ڕژێمی تاوانباری تورکیا بە فرۆکە جەنگیەکانی زیاتر لە 30 کۆڵبەری کوردی لە ناوچەی رۆبۆسکێی شاری شەرناخی باکووری کوردستان شەهید کرد و، بەو کارەی زیاتر ڕووی ناشیرن و نامرۆڤانەی خۆی ڕەش کرد!. ئەم هۆنراوەیە پێشکەشە بەو پۆلە شەهیدانە!.
28.12.2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست