کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


تا كەی توركمانەكانی هەولیر بەدەست ئەم دزانە رزگاریان دەبێت و كێ بە هانایان دێت؟؟ نەخێر بۆ لیستی 69

Thursday, 11/06/2009, 12:00


سلاو كاكا نەبەز چۆنی برای شیرینم
سەرەتا دەستی ماندووبوونیت دەكوشم...
من عماد رفعت یكیك بووم لە ئەندامەكانی بززتنەوەی دیموكراتی توركمان لە كوردستاندا كە (كرخی ئالتی برماخ و براكانی گیلان و یشار ونهاد و مقداد و سردار و مومن) ئەم حیزبە بە رێوە دەبەن و پارتی بە هەزارەها دۆلاری بۆیان ڕشتووە وگشتیشیان پاراستنی پارتی ن !! و بەشداری ئیش و كاری حیزبانەم لەگەل یان دەكرد...وپاش كاریكی زۆر و كاری رۆژنامەوانیم بۆیان ئەنجام دەدا بەلام پاش هەست كردنم بە ساردییەك لەم بزووتنەوە روویدەداو و كەس بە كەس نەبوو تەنها براكانی كرخی ئالتی برماخ دەبووە سەرە مانگ دابەش كردنی پارە بە بێ حیساب كردن بۆ كەسیك لەم حیزبە تەنها چەند ئەندامێكیشیان چاو تێر دەكرد بە پارە تاكو قسە لەو لا نەكەن...كرخی ئالتی برماخ میتی تورك و لەگامێكی بەرەی توركمانی بوو و ئێستاش ئەندامی پەرلەمانی كوردستانە و سەرۆكی حیزبیشە و 2 لە براكانی كردۆتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و یەكیكیان نهاد ئالتی برماخ كە بەرپرسی پەییوەندیەكانی حیزبە...و یشار ئالتی برماخ بەرپرسی راگەیاندن و سەرۆكی(سەنتەری شەهابا)كە ئەم سەنتەرە 114 ئەندامی هەیە و پارەشیان بۆ براوە بەلام كەس لەم 114 كەسە پارەی وەرنەگرتووە تەنها 6 یان 7 كەس نەبێت كە براكان و كورە خوشكەكەی كەرخی ن.هەموو مانگێكیش ئەم سەنتەرە فعالیات دەبەستێت و بە بەشداربوونی ئەندامەكانی بزووتنەوە نەك سەنتەری شەهابا!! ئاهەنگ دەگێرن و و ێنە دەگرن و و چەكی پارە لە بانكی رەشید پر دەكەنەوە و دەبەن بۆ سەرووی خۆیان (پارتی)كە چییان كردووە لەم سەنتەرە...!بەلام كە پارەكە وەردەگرن و راست بۆ گیرفانی 7 براكەیە نەك بۆ 1 لە ئەندامی سەتنەرو بزووتنەوەكە.و ئیستا لە میانەی ئەو پرۆسەی هەلبژاردن و پاش گفتووگۆیەكی زۆر و ناخۆشییەك پەیا بوو لە نێوان ئەندامەكانی سەركردایەتی ئەم حیزبە 4 پالێوراوی خۆی دانا كە بۆ كرخى پاش خۆی براى دەكات بە ئەندام پەرلەمان؟؟ یەكەمیان (یەشار ئالتی برماخ) كە لە ژیان لە دزینی پارە و بە ناوی شاعیرە)هیچی تر نازانیت,وە بروانامەی ناوەندی هەیە نازانێت خوێندن چیە ودووەمیان (حمدیە معروف)كە خێزانی جێگری سەرۆكی بزووتنەوەیە و سێیەمیان (یاوز ارسلان)ە برای وەزیری پیشەسازییە و بۆیە دایاناوە كە زۆر لە كەسایەتییەكان دەیناسن و و كرخی دایناوە بۆ ئەوەی دەنگی براكەی بۆ كۆ بكاتەوە نەك بۆ (یاوز)وە چوارەم و پێنجەمیش بۆ ناو دایان ناوە كە دەزانن مسۆگەر دەرناچن..
ئەندامەكانى ترى ئەم بزووتنەوەیە هیچی تریان نییە لە مووچە شرەكەى بزووتنەوە
حسین tته‌لعت.
رزگار عبدالله.
فازل عزالدین.
شیخ سامی عبدالقادر.
نجیب محسن.
سردار حسین
رزگار حسین
محسن قێاب.
مەبەستمان ئەوەیە (پارتی و بارزانى) چۆن كەر بوونە و پارە بۆ بنەمالەى ئالتی برماخ دەڕێژن ..بۆ كەسایەتییە دێرینەكانى توركمان و شاری هەولێر و ئەندامەكانى ترى ئەم بزووتنەوەیە تێر ناكەن و نایانكەن بە هیچ تاكەى مسعود بارزانى؟؟ نەخێر بۆ هەڵبژاردن و نەخێر مل كەچی مل شۆری بۆ خەڵكی هەولێری بە شەرەف لیستى(69) هەڵنەبژێرن تكایە..........خۆتان ریسوا مەكەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە