نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز دكتۆر نەوزاد حاجی یحیى و براكانى كەخاونى زانكۆی جیهانی ئەهلین لە هەولێر ..
Monday, 17/08/2009, 12:00
هیوا دارم كە گۆێچكەكانتان شلبكەن بۆ ئەم چەندێڕەى خوارەوە هەولأ بدەن كێشەكان چارە سەر بكەن ودڵنیام بەدواداچونی خوتانی بۆ دەكەن چونكە ئێوە لەوەتەی هەن هیچ كاتێك دڵی بعس ودەولەتى توركیاتان نەشكاندووە بۆ هەر داوایەك لە ئێوەی كردبێت وهەموو خەڵكی شاری هەولێری بەشەرف پێناسەى ئێوەیان لایە بۆ ئەوەى بچینە سەر باسەكەمان من لێتان دەپرسم ئایا لە كاتى بەعس كە خۆتان خۆێنكاریان بوون لە گروپەكانیان (پۆلەكان) كامێراى چاودێری هەبوو ؟ من وەڵامت دەدەمەوە نەخێر نەبوو . وئایە لەزانكۆكانی توركیای دڵى بنە ماڵەى ئێوە وزۆربەی دكتۆرە فاشلەكانتان كە دەورەى توركیایان بینیوە لە پۆلەكان كامێرای چاودێری دادەندرا ؟ ئەمەیان بۆ خۆت ولامم بدەرەوە . بەڵام نازانم لە سەردەمى مام ئەلیاسیش كە لەسالی (1863) لە پردێ بە خێر هاتە هەولێر وەك خۆت لە وتارە بەنرخەكەت دا لەبەردەم جەماوەرێكى زۆر دا خەڵكت توشی شۆك كردو سەرجەم نوسەر ورۆشنبیران گریانیان دەهات بۆ قسەكانت كەوتت مام ئەلیاس بەخۆی و گوتە گۆپالەكەى !! ئایا دەیزانی كامیراى چاودێری دابنێت یا خوت كامیرا چیە ؟؟ دكتۆری بەڕێز ئایا دەزانى ئەو قوتابیانەى وا لە پۆلەكاندا دەرس دەخۆێنن ژن یان كچ ناموسی خەڵكن ؟ ئایا دەزانی ئەو ژن وكچانە لە هەندێك كات لە ڕێستەكان پێویستیان بە جێگایەكە كەچەن دەقیقەیەك بۆ كاروباری تایبەت بە خۆیانە. ئایا دەزانى ئەمانە هەموو جوڵانەوەیان تەێویر دەكرێت و ئەگەر بەبلوتوزیش بڵاو بكرێتەوە دەبتە هۆی بەدبەختى ئەو خەڵكانە ئەو كات قوڕتان بەسەر بۆ كوێ دەچن باوەشى كاكە ڕەش یان ئەتاتورك .
بۆیە پێت دەڵێم دكتۆرى بەڕێز ئەو پارە وخەرجیە زۆرەى لە كامیرا و دەزگا جاسوسیەكانت سەرفت كردووە لە شتى زانستى ناو زانكۆكەت و پاركێك بۆ وەستانى ئۆتۆمبێلەی كانى خۆێندكاران سەرفت بكردایە . ئەو كردارە جاسوسیانەى زانكۆتان خۆێندكاران نا چاردەكات بە تایبەتى كچەكان كە پەنا بۆ زانكۆكانى ترببەن دڵنیام كەئەمەش لاى تۆ زۆر گرنگە چونكە لاى جەنابتان قوتابی مانای (3500000) سێ ملیونو نیو چونكە هەتا كێرڤ هەبێت دڵنیابە كەئەو (3500000) سێ ملێونو نیوە لەگەڵ دەمێنێت بۆ ساڵى داهتوو بۆیە پێم باشە یەكێك لەم دووە هەڵبژێریت یاخود كامیراى جاسوسی كردنە كانت یـــان (3500000) سێ ملێون ونیوى تەلەبەكان و سمعەى زانكۆكەتان . دڵنیام كە كامەیان هەڵدەبژێری .
دكتۆری بەڕێز پێمان باشە بە دوو ووشە لەراوێژكارەكرتى بگە یەنیت كە ئێمە بەرەو ساڵى (2010) دەچین.
بەعس نەماوە سەردەم سەردەمى گۆرانە ... تۆو ئەمسالی وەكوو ئێوە لە دوو حیزبەزەیە لاحەكە گەورە ترنین كەبە دوو ڕۆژ گۆڕانیان قبول كرد. چاوەروانى هولوێستى باشتین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست