کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەمەڕ تەواو نەکردنی جادەی سەد مەتری سلێمانی و جادەی جەلال تالەبانی لەشاری کۆیە

Friday, 27/09/2024, 20:16


کاتی خۆشی، قیتارو سکەو فارغۆن گەیشتە هەولێرێ، بەڵام لەسلێمانی بووە نوکتەو دەیانگۆت(بووەتە قیتارەکەی سلێمانی و هەر نەگەیشت)
خۆ ئەودەم لەساڵی چلەکان، یەکێتی حوکمڕانی شاری سلێمانی نەبووە. بەڵام ڕژێمی کۆنەپەرستی پادشایی نۆکەری ئیمپریالیزمی ئینگلیزی، خۆ شەڕو بەرەنگاربوونەوەکەی شێخ مەحمودو شەڕی بەردەرکی سەرای هەر لەبیرمابوو، هەتا تۆڵەی خۆی پێ لەشاری سلێمانی بکاتەوە.
شاری کۆیەش، خۆ ئەگەر ڕاپەڕین نەکرابوایە بەدڵنییایەوە بەدەردی قەڵادزێ دەچوو دەبووە قەریە مەتروکە. کەلەوەتەی هەیە شا رو سنجاق و قەزا بووەو کرابووە ناحیە لەهاوشانی ئەو دەپانزدە ماڵەی ناحیەی شۆڕش- دێگەڵە لەنیوەی هەشتایەکاندا دەبوو.
کەچی هەولێر، لەساڵی١٩٧٥ی پاش ئاشبەتاڵی عاسیمەی سەیفی و هاوینەو دووەمی پاش بەغدای بووەو ڕەنگ و ڕواڵەتی پایەتەختی هەڵگرتووە.
سلێمانی هەتا دوای ساڵی٢٠٠٢جوانترین شاری سەرئاستی هەموو عێراق بوو، جەلال تالەبانی ئەودەم بوو، گۆتی سلێمانی جوانە باجوانتری بکەین.
گرنگی دانی هەولێرو بەحەوادا چوونی و داتەپینی سلێمانی، لەبۆ چەند هۆکارێکی مەوزوعی دەگەڕێتەوە. زۆر پەیوەندی بەلێزانی پارتی و کەم ئیدارەیی یەکێتی وەنیە.
١- تورکیا، هەولێری بەهی خۆی دەزانێ و لەکردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر، ئاردۆغان بەخۆی هاتە هەولێرێ. هەرچی وەبەر هێنان هەیە خستیتیە هەولێرێ و بوونی تورکمانیش لێرە هەر ڕێخۆشکەرە لەبۆ ئاواکردنی هەولێرێ.
٢- هەرچی پیرە جاشی کوردستان هەیە، لەسنووری ئیدارەی پشدەرو بیتوێنی سەر بەسلێمانیش، کەهەر هەموویان لەدەمی بەعس ملیۆنێر بوون، لەئێستا هەموویان لەناو هەولێرێ مۆڵیان خواردیەو لەجیات ڕاوە پێشمەرگەی، لەدەمی ئەنفال لێرە وەبەر هێنان دەکەن.
٣- بەعسی ئەنفالچی پلەبەرزە هەرە دەوڵەمەندەکانی عێراق، کەقسەی خۆیانە، هەرهەمووی لەڤێللای شارە خەونەکانی هەولێرێ دا دەژین و بەرژەوەندیەکانیان لێرەوە لەبۆ هەڵدەسوڕێ و کەباب عیرفان و مەتعەمی هالەبلوتو تەبیخی بەڕێوەدەبەن.
٤- لەش فرۆش و مشورگێڕەکانیان، لەسەرتاسەری ناوچەکە، لەهەولێرێ گیرساینەوەو بازاڕێکی بەهەڕمێنیان لەبۆ شارەکەی دروست کردیە.
٥- لەسی و یەکی ئاب، دەسەڵات کەوتەوە دەست پارتی و لەوێشەوە هەر هەموو کابینەکانی حکومەت لەدەست پارتەیەو کەواتە پارەو بودجەو مووچەو خەرجی هەر لەدەست پارتیەو بەواتا هەتا ماڵ هەبێ بەمزگەفتێ حەڕامەو لۆ بیداتە کۆیەو سلێمانی.
٦- لەساڵی١٩٩٧ لەحەدیدو خەشەبی گەڕەکی شۆڕش هەرچی پەکەکە بوو، بێ لنگەکانیش لێ دەرنەچوو هەمووی قەتل و عام کرا.
کەتورکیا و دونیای بێئەخلاقیش لەو یوئێن و قونسوڵیەکان ئەوەیان دەویست.
لەسلێمانی هەتا ئەو چەند ساڵەی دواییش کۆی هاریکاریەکانی قەندیل بەئیمزای( ق . ت) دەنێردرا. کە لەئێستا باجی کوردێنیەکەیان دەدەنەوە.
ئەو وەڵامە، لەسەر داخوازی خۆی بوو، کە بەیەقینەوە دەیەویست.

یوسف عەزیز



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە