کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ ڕای گشتی

Sunday, 10/07/2022, 18:35


من بێریڤان به‌رگاره‌یی كه‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و 7 مانگ به‌بێ دادیانه‌ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی دوور له‌ پیوانی مافی مرۆڤ له‌ ده‌ستی ئه‌شكه‌نجه‌كارانی زیندانی هه‌ولێر، زوڵملێكراوێك كه‌ ژیان و مال و مناڵم هه‌موویان به‌ده‌ستی ئه‌م دادگایه‌ وێران كراوه‌، به‌هۆی باری ئه‌منی خۆمه‌وه‌ و به‌هۆی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و ڕه‌خنه‌گرتن و دژایه‌تی ژه‌هراوی كردنی كۆمه‌ڵگامان به‌ شتومه‌ك و كلتوری توركی و به‌هۆی ویژدانی زیندوی خۆمه‌وه‌ كه‌ نامه‌وێ بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌ بنوێنم و وه‌كو كه‌سێكی شكاو به‌ بێده‌نگی باج بده‌م و له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای خۆم و مناڵانم ده‌مم داخه‌م بۆیه‌ روم له‌ سلێمانی كردووه. من ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌م سیسته‌مه‌ ئاراسته‌م كرابوون ڕه‌دم كردووه‌ و ئێستاش ڕه‌دی ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هیچ ڕێخستنێكی سیاسی نه‌بووه‌ و نییه‌ و تا كۆتایی سه‌ربه‌خۆم. خۆته‌نیا په‌كه‌كه‌ شه‌ره‌فی نیه‌ مافی منیشه‌ شه‌ره‌ف و كرامه‌تم هه‌بێت و به‌رگری له‌ نرخ و به‌هاكانی خۆم و گه‌له‌كه‌م بكه‌م. ئێستا وای لێ هاتووه‌ هه‌ركه‌سێك باسی نرخ و به‌هاكانی ئه‌م گه‌له‌ بكات و به‌رامبه‌ر ئه‌م گه‌نده‌لی و سیاسه‌تی سه‌ركوتكاری ده‌نگی ئازاد بوه‌ستێت یه‌كسه‌ر ئه‌گه‌ر نه‌توانن بكه‌نه‌ به‌ سیخوری ئێران، یان سیخوری ئه‌مریكا ئه‌یكه‌نه‌ به‌ ئه‌ندانی په‌كه‌كه‌ كه‌ گوایه‌ به‌ بێشه‌رمانه‌ ئه‌م حیزبه‌ كوردیه‌ به‌ تیرۆر به‌ناو ده‌برێت. ئه‌وه‌ی ڕاستیه‌ ئێمه‌ی چالاكوانانی به‌تایبه‌ت بادینان روحی هوشیاری ئه‌م گۆمه‌لگایه‌ین.  ‌
به‌داخه‌وه‌ ئاگادار بووم به‌هۆی ده‌ربرینی ڕاستگۆیانه‌ی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و بێدادیانه‌ی ده‌رحه‌ق خۆم و گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت دیسانه‌وه‌ كه‌وتوومه‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی حكومه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر، بۆیه‌ نه‌متوانی له‌ كه‌یسی سه‌باره‌ت مافی مندالانم له‌ دادگای هه‌ولێر ئاماده‌ بم كه‌ له‌ 05\07\2022 به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژ هۆڵی دادگا و به‌رده‌رگاكه‌ی پڕ بووه‌ له‌ هێزه‌كانی ئاسایشی گشتی و به‌دوای من گه‌ڕاون و له‌سه‌ر من لێپرسینه‌وه‌یان له‌ كه‌سانی سه‌ر به‌ دۆسیه‌كه‌ كردوویانه‌ كه‌  ئامانجیان دیاره‌.
ده‌مه‌وێت ڕای گشتی ئاگادار بكه‌م و داوا له‌ هه‌موو پارت و ڕێكخراوه‌ ناوده‌وله‌تیه‌كان و مافی مرۆڤ ده‌كه‌م هه‌ر كه‌س ئاگاداری دۆخی من بێت من ته‌نیا تاوانی من ده‌نگ و ڕای ئازاد و ڕه‌خنه‌ له‌ سیسته‌می ده‌ستهه‌ڵاتی وه‌ڵاته‌كه‌م بووه‌ و نه‌هیچی تر. من بێریڤان به‌رگاره‌یی تا ئێستا باجی شه‌ره‌ف و كرامه‌تی خۆم ده‌ده‌م، تا ئێستا باجی دلسۆزیم ده‌ده‌م، تا ئێستاش توشی ئازاری بێ ئه‌مانی پیاوه‌ ڕاسپارده‌كانی ئه‌م سیسته‌مه‌ بێ ڕه‌وشتانه‌ ده‌بم كه‌ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ده‌روونی له‌گه‌ڵم به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، به‌ هه‌موو جۆڕێك به‌ نیه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ و سوكایه‌تی و قسه‌ی ناشیاو و یاری به‌ كه‌سایه‌تی و ده‌روونی من ڕۆژانه‌ سه‌دان په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ده‌زانم سه‌د له‌سه‌د ئه‌مه‌ به‌ ڕێكخراوی ده‌كرێت، به‌ڵام قه‌ت كۆڵم نه‌داو ناشده‌م، من به‌رامبه‌ر ئه‌م بێڕه‌وشتیه‌ی ئه‌م سیسته‌مه‌ تاكوتایی هه‌ناسم كۆڵ ناده‌م وه‌ك چۆن له‌ ژێر پیسترین ئه‌شكه‌نجه‌ كۆڵم نه‌دا و سه‌ربه‌رزم به‌ سه‌ربه‌رزیش ده‌مێنمه‌وه‌.

(بێریڤان به‌رگاره‌یی)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە