کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابیرتان بخەینەوە

Friday, 04/03/2011, 12:00


لە 7/3/1991دا گەنجانی سلێمانی ، هێزە پڕچەكەكانی بەعسیان بە بەردو دار داماڵی ، بەڵام حیزبەكان كە بەو چەك و جبە خانەیەش خۆیان سازداو چەندین تۆنیان خزانبوە ناو بارەگا كانیان . لە بەردەم هاتو هاواری مجاهیدین هات دا تا سەر سنور ڕایان كرد .

ئەوانەی لە سلێمانی بە كردەوە ڕۆژی7 /3/1991 سەرەتا پەلاماری بارەگاكانی حكومەتیان دا و ڕۆژی 8 دەورەی ئەمنە سورەكەیان گرت تا گرتیان ، لە سێ سەد كەسێك زیاتر نەبوو .كەسیان ئەو كاتە نەبە ڕێنمایی و نەبە فرمانی كەس هەڵمەتیان نەدەبرد ، هەر ئەوەش وای كرد كەچەندین كەس بە هۆی فیشەك یان تەقینەوەبی ڕومانەی خۆیان و هاوڕێكانیان بەر بكەون . ئەوانە ئەگەرچی لە دوایدا هەندێكیان ئالودەی حیزبەكان بوون ،. بەڵام هەر زوو گەندەڵیەكانیان پێ قبووڵ نەكرا .و كشانەوە، بۆ یە ئێستا هیچ كەس لەوانە ئەگەر مابن كارێكی بەدەست نیە لەم كوردوستانەدا .

ناڵێین بۆڕاپەڕین پشت ئەستور نەبووین بە پێشمەرگەی كوردوستان ، چونكە ئەو كاتە ئەوانەی وەك پێشمەرگە بەرگەی ئەو هەموو قەیرانەیان گرتبوو بە ڕاستی خەڵكێكی گیان لە مست بوون بەڵام ئەوانە نەك كەسیان پیاوی كەس نەبوون , ڕازی نەدەبوون ببنە حیمایەی كەسیش . ئەگەرچی لە ژێر چەتری چەند حیزبێكدا كۆببونەوە . لە ڕاستیدا ئەوانەی لە مەیداندابوون زیاتر بیریان لای دژایەتی داگیر كەران بوو .

جێی وە بیر هێنانەوەیە ئەو كاتەی خەڵكی سلێمانی بە سەبەتە ناوساجی و جۆرەها شتی ترەوە، لە سلێمانی ئازادەوە بەرەو پیری ئەو هێزەی یەكێتی چوون كە كاك جەمال محمد سەر تیپیان بوو لە شاخی گۆیژە ، ئەوان خۆیان گوتەنی دامەزران وایان زانی بوو ئەوە هێزێكە ڕو بە ڕویان دەبێتەوە. واتە هاتنە سەر حازری . خۆ نێچیرەڤان بارزانی خۆیو چەند پیرەمێردێك بە میك زەمینیەكەوە كاتێ گەیشتنە سلێمانی هاتنە لای مزگەوتی علی كەمال لای ئەو بنكەی ڕاپەڕینە ی كە لە قوتابخانەی ئاواتدا سەرلە بەیانی 7/3 دامەزرابوو كەگەر ئەوێ نەبوایە ئەو خۆفرۆشانەی لەوێدا سزای گەلیان بە سەردا درا ئێستا ئەوانیش لە پلەی بەرزی دەسەڵاتدا دەبوون .

نێچیر پرسیاری بەرەی كوردوستانی كرد ، ئێمە نەمان دەناسی ووتمان تۆ كێیی یەكێ لە پیرەمێردەكان كە گوایە حیمایەی بوون هەڵی دایە . ووتی ئەوە كاك نێچیرە ، من كە هێشتا نەم ئەزانی كێیە دوای خۆمان خستن بۆ بارەگای بەرەی كوردوستانی كە لە بینای ڕۆشنبیری جەماوەردا بوو .

یەكەم شتێك كە بەرەی كوردوستانی كردی داگیر كردنی ئەو چەند ئۆتۆمبیلە بوو كە ئەو گەنجانە لە دەست ڕاوو ڕوتكەران سەندبویانە لەوێدا دایان نابوو .

وەبیرتان دێنینەوە چۆن لە كاتێكدا كە لە كەركوك شكستمان خوارد ، بۆ ئەوەی پێش ئەوەی ئەو ئازادیەمان لە كیس چێت ، كە پاش تێڕژانی حیزبەكان بو بە فڕكان فڕكانی ئۆتۆمبیل وسۆمەری گەڵابەسەر، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین ، كە ئەو سەدان بارەگایەی كە قوت كرانەوە هیچیان بارەگای ڕاپەڕین نین ، ئەوەبوو پەنێكمان پێدان كە گوایە عیزەت دوری گیراوە و دیارە براویشەتە بارەگای سەرەكی ڕاپەڕین لای مزگەوتی عەلی كەمال .

ئێستا ئەڵێین ئەگەرچی بە شەڕی برا كوژی ، بە زەمینە خۆشكردن بۆ زۆر دەستەو تاقمی كۆنەپەرست ودەمار گیر ، بە زیاتر خزاندنی كوردوستان بۆناو تونی عەرەبی ، بە بە تاڵانبردن و ئاودیو كردن ,بەڕەوپێكردنی خەڵكی گوندەكان بۆ ناوشار تا ئەو زەویانەی لوشتان داوە زیاتر نرخی بەرز بێتەوە .

بە دەوڵمەند كردنی هەمووئەوكەسانەی كە جاران حاشایان لێكردبوون بە بە .........

ژیانتان لێ تاڵ كردوین بەسە .....ئێمە فێرین ئەو بارەگایانە بگرین كە ئێستا تیایدان ، ئەوانی پێش ئێوەش هەر هێندە ئازاریان داین كە وامان لێكردن .....تكاشمان وایە لەوانەی كە هێشتا چەك بە خشڵی خۆ ڕازاندنەوە دەزانن . وەك دیاریەكی زۆرجوان لە ناو خۆیاندا بەیەكتری ئەبەخشن .كەسیان خۆیانمان لێنەكەنە عەلا و شەماڵ و ئاسۆی قومری و بەكری فاتە .ئەو انەی فرمانیان پێ ئەكەن لە گیرفانی خۆیان موچەیان پێنادەن .ئەوە ڕۆنی خۆتانە ئەیدەنەوە بە چاوتانا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە