هاوار ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان یا ده‌سته‌ی ده‌وله‌مه‌ندکردنی به‌رپرسانی ده‌سه‌لات؟

Wednesday, 02/03/2011, 12:00


دەستەى وەبەرهینان دامەزراوە نزیكەى 5 سال دەبیت كە دادەنریت بە مەنبەعى دەولەمەند كردنى دەولەمەندەكان و بەتایبەتى مەسۆلەكان

هاوار برایان فریا كەون هەموو زەوى شاره‌كەیان فرۆشت و بە نرخیكى خەیالى كە بەمیشكى هیج كەسیكدا نایەت ...بەمەبەستى وەبەرهینان و هاندانى وەبەرهینان و خاوەن كۆمبانیاكان لە میدیاكاندا جاریان بۆ دەدەن ، بەلام كەس ئاكاى لە ناو دەستەى وەبەرهینان نیە كە ج فەزیحەتیك و كەندەلیەكى تیدایە و هەمووى لەزیر دەستى جەند كەسیكدایە كەوەك ریموت كۆنترۆل وان بەدەست مەسۆلەكانەوە،،، بۆ زانیاریتان هەریەكیك لە كۆمبانیاكانى وەك نالیا و رۆز سیتى و قەیوان و هیرۆن وبیابان...و...و هتد

ئەو زەویانە بەناوى شارەوانى سلیمانیەوەیە و بە مەبەستى وەبەرهینان (استپمار) دەدرین بە كۆمبانیاكان بەنرخیكى زۆر كەم بۆ دروستكردنى خانووى نیشتەجئ بۆ هاولاتیان ، بەلام لەهەمان كاتدا دەفرۆشرین بە هاولاتیان بەنرخیكى زۆر بەرز كە ئیمەى كەنجان توانى كرینى نین نەك بۆ ئیستا بەلكو لە داهاتوشدا ، ئەوان بەمەبەستى وەبەرهینان ئەیدەن بە وەبەرهینەر یان واباشترە بلین دەیبەخشن بە وەبەرهینەر و كومبانیا بۆ ئەوەى سیماى شارەكەو بئ جوان بكەن و خەلى شارەكە و كەم دەست و دەرامەتەكان سودى لئ ببینن ، كەجى فیلاو خانوو ى تیدا دروست دەكەن كە نرخیان لە سەرو 70 دەفتەر دۆلارەوەیە..!!!! ئاخر كەنجیك جۆن دەتوانیت ئەو خانووانە بكریت ،،،مەكەر بەخەو یان تەنها لە تلفزیون و ریكلامەكاندا بیبینیت كە وا باسى دەكەن كە زۆر كونجاوەو لە ریكلامەكاندا واى نیشان دەدەن ، وەك جۆن جاریك لە كەنالیكدا ریكلامیكم بینى دەیووت : فریاى كەون نەماااااا بەلام مزدە بۆ هاولاتیان بەك زوانە فلاى كە دەكریتەوە و لە شوینى باشتر.

با لەباس و مەبەستى ئەم بابەتە دەرنەجین ، ئەوەى مەبەستمە و كەمیك زانیاریم هەیە ئەو زەویان بەناوى شارەوانی سلیمانیەوەن و دەدرین بە وەبەرهینەر بۆ ئەوەى كاریكى بەرهەم هینى هەبیت ، بەلام ئەوەى جئ ى ووتنە كە هیج بەرهەمیكیان نیە و تەنها بۆ دەولەمەند و مسۆلەكان نەبیت ، دەزانن كە 1 مەتر زەوى بە نرخیك دەدریت بە وەبەرهینەر..؟؟؟؟ برواتان بیت وە دەتوانن بەدواداجوونى بۆ بكەن لە بەریوبەرایەتى ناوبراو... كە بۆ 1 مەتر لە 10% نرخى راستەقینەى ناو بازارە ، واتە ئەكەر 1 مەتر زەوى بە 200 دولار بخەملینن ئەوا دەدریت بە كۆمبانیا و وەبەرهینەر بە نرخى 20 دۆلار ، بەلام كەدەیكات بە بینا كە بۆ هەر 1 مەتر جواركۆشەیەك 150 دۆلارى تئ ناجیت ، بۆ هەرخانوویەك دەدەن بە هاولاتیان بە 6 دەفتەر......ئایا ئەمە ج وەبەرهینانیكى تیدایە و ج سودیكى تیدایە بۆ هاولاتیان و كەنجانى تازە بیكەشتوى شارەكەم...؟؟؟

یان نمونەیەكى تر : 1500 مەتر دەدەن بە وەبەرهینەریك مەبەستى دروستكردنى ئوتیلیك ، ئایا ج سودیكى هەیە ئەو ئوتیلە جكە لە قازانج بۆ وەبەرهینەر نەبیت،

لیزنەیك هەیە بەناوى لیزنەى خەملاندنى نرخى راستەقینەى زەوى ، باش ئەوەى نرخى راستەقینەى زەوى وەردەكرن لە دەستەى ناوبراو ، كەجى دواى ئەو لیزنەیە ، لیزنەیەكى تر هەیە بەناوى لیزنەى هاندانى وەبەرهینەر ، كە نرخى راستەقینەكانیان بۆ دادەشكینیت بەدلى خۆیان و بئ هیج ریسا وبنەمایەك... نازانم ئەم یاساو بنەمایەیان لەكوئ هیناوە و لەسەرى دەرۆن...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە