کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سیناریۆی كوشتنى (5) تیرۆریستەكە ئاشكرابوو

Sunday, 06/03/2011, 12:00


میدیاكانى دەسەڵات لە رۆژی 27 / 2 / 2001 هەواڵی كوشتنی (5) تیرۆریستیان لە شاری سلێمانی بڵاو كردەوە، كە شەوی پێشتر كوژرابوون، پاش بڵاوبوونەوەى گرتەى ڤیدۆیی كوشتنی ئەو پێنج كەسە هەر ئەوكات خەڵكی كوردستان گومانى لا دروست بوو، چونكە پێنج كەسەكە تاقە یەك فیشەكیان نەتەقاند، ئەگەر پێنج كەس تیرۆریست بن چۆن چەكیان پێنیە و بەرگی سەربازییش لەبەر دەكەن.
بەهەرحاڵ ئیستا سیناریۆی كوشتنی ئەو پێنج كەسە ئاشكرا بوو.
بۆ ئەوەى خۆتان جوانتر سیناریۆكە شیكاریی بكەن، بفورموون ئەو دوو هەواڵە بخوێننەوە كە بە تەنیشتی یەكەو لە سایتی خەندانى دكتۆر بەرهەم ساڵح دابەزیبوو. ئەوان هاتوون لە یەك پەیجدا هەردوو هەواڵەكەیان بەتەنیشتی یەكەوە بڵاو كردوەتەوەو راستییەكەشی هەردووكی یەك هەواڵن.
ئەو پێنج كەسەی ئەو شەوە كوشتیان كە گوایە لە شارباژێرەوە هاتوون و لەوسەری سلێمانی لە كارگەى ئەلبیسەكە كوژران گوایە ئەوانە هاتوون تەقینەوە لەناو خۆپیشاندانەكەی سلێمانییدا بكەن. بەڵام راستییەكەى ئەوانەى ئەو شەوە بە ناوی تاقمی تیرۆریست كوژران ئەو كەسانە بوون كە سزای سێدارەیان بۆ دەرچووە و ئەو شەوە بۆ چاو ترساندنى خەڵكی سلێمانى و كۆتایی هێنان بە خۆپیشاندانەكانى شاری سلێمانى لەوشوێنەو بەو نیوەشەوە كوشتیانن.
ئەمەش دەقی هەواڵى سزای لەسێدارەدانى ئەو كەسانەیەو دواتریش لە لینكی ڤیدیۆیەكدا كوشتنەكەیان ببینن. بزانن تیرۆریست ئاوا بە بێ چەك دێت و بەو ئاساییەش دەكوژرێن؟.

سزای‌ لەسێدارەدان بۆ رفێنەرانی‌ منداڵەكەی‌ سلێمانی
خەندان
بەبڕیاری‌ دادگای كەتنی سلێمانی سزای‌ لەسێدارەدان بەسەر ئەو 2 تاوانبارەدا درا كە لە ئەیلولی‌ رابردوودا منداڵێكی‌ بچووكیان لە گەڕەكی‌ كوردساتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ رفاند و دواتر داوای‌ بڕێك پارەی‌ زۆریان كرد.
بەپێی‌ بەیاننامەیەكی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی پارێزگای‌ سلێمانی‌ كە وێنەیەكی‌ بۆ سایتی‌ خەندان نێردراوە، ئەمڕۆ دادگای كەتنی سلێمانی سزای‌ لەسێدارەدانی‌ بەسەر ئەو 2 تاوانبارەدا سەپاند كە لە ئەیلولی‌ رابردوودا منداڵێكی‌ بچووكیان لە گەڕەكی‌ كوردساتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ رفاند.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "لە ڕۆژی 16/9/2010 لە گەڕەكی كوردساتی شاری سلێمانی لەلایەن هەردوو تاوانبار (توانا محەمەد عەلی) و (نەبەز عەبدولكەریم محەمەد)ەوە منداڵێكی تەمەن سێ ساڵ‌ و نیو بەناوی (ئارا ئیبراهیم ئەحمەد)ەوە لەسلێمانییەوە بۆ بەغدا رفێنرا و لەبری ئازادكردنی‌ منداڵەكە داوای بڕێك پارەی زۆركرا و ئاگاداری كەسوكاری كرایەوە ئەگەر ئەو بڕە پارەیە نەدان ئەوا منداڵەكەیان دەكوژن".
بەیاننامەكە ئاماژەی‌ بەوەداوە كە "هەمان كات لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستكرا بە لێكۆڵینەوە و لەئەنجامدا لە ماوەی كەمتر لە (48) كاتژمێردا توانرا (ئارا ئیبراهیم ئەحمەد) ئازاد بكرێت وە بە خانەوادەكەی شاد ببێتەوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو كە "بەپێی‌ ماددەی (3)ی‌ تیرۆر تاوانباران دران بە دادگا و كێشەكەیان حەواڵەی دادگای كەتنی سلێمانی كرا و ئەمڕۆ 27/2/2011 هەردوو تاوانبار بەپێ هەمان ماددە و لەسەر هەمان كێشە بە بڕیاری دادگای كەتنی سلێمانی بڕیاری (لەسێدارەدانیان بە خنكاندن تامردن) بەسەردا درا".

ئەم لینە بكەرەوە بۆ زیاتر زانیارى كە ئەم هەواڵەى لە پێگەى خەندانى سەر بە دەسەڵاتدا تێدا بڵاوكراوەتەوە...


http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=22158&Jor=1

بەڤیدیۆ... پووچەڵكردنەوەی‌ پیلانی‌ تیرۆریستان‌ لە سلێمانی‌
خەندان
بەڤیدیۆ... ئۆپەراسیۆنی‌ هێزەكانی‌ دژه ‌تیرۆر و ئاسایش بۆ پووچەڵكردنەوەی‌ پیلانی‌ تیرۆریستان‌ لە سلێمانی‌‌...
ئەمەش لینكى ڤیدیۆییەكەیە...

http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=22156&Jor=1

پرسیارەكان لێرەدایە بۆچى ئەم هەواڵانە بەدواى یەكدا لەم كاتەدا بڵاو بووەیەوە؟؟؟ بۆچى وێنەگیران تەنانەت وێنەگرەكەش بە تەنیش دژە تیرۆرەوە زۆر بە بێ ترساندن وێنەدەگرێت و زۆر بەجوانیش لەوشەوەدا كە وێنەگرتن ئەستەمە بەوشێوەیە و دواتر و بڵاوكرانەوە؟؟ بۆچى ئەوكەسانەى كە دادگاییكراون و سزاى لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە نەخرانە بەدەم راگەیاندنەكان؟؟



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە