بنە ماڵە یان شۆڕشی شەش دینار **

Monday, 21/02/2011, 12:00


وابزانم تا ئێستا گەل لە باشوور گوێ بیستی ناوی بنەمالەیەك یان خێڵێك نەبوون بە ناوی بنەماڵەی (شەش دینار).لە بەرئەوە بە پێویستم زانی كە كە چەند لاپەڕەیەكی مێژووی نزیكی كوردستان و عێراق ھەڵبدەمەوە و كورتەیەك لەبەسەرھاتی ئەو مێژووە بە ئێوە ئاشنا بكەم.
لەوانەیە بپرسن ئەوانە كێن و ناوی (شەش دینار)یش لە كوێوە ھاتبێ:
ئەم بنەماڵەیە پاش ئەوەی كەروێشك ئاسا وەچەیەكی زۆر دەخەنەوە و ژمارەیان زۆر دەبێت ئیدی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆیان تەرخان كرابوو لە لایەن حكومەتی مەلەكی عێراق و ئینتیدابی بەریتانی ئەو سەردەمە كە بڕەكەی (شەش دینار)ئەبێت،بەكەمی ئەزانن و بەووتەی خۆیان بەشیان ناكات ھەر بۆیە لە ڕێ ی سەرەك خێڵەكەیان بە ناوی شێخ ئەحمەد بەرزانی برا گەورەی شایەری ئاشبەتاڵ یاداشت نامەیەك دەگەیەننە بەغدا و دەیدەنە دەست لێپرسراوی ئینتیدابی بەریتانی،داوای زیادكردنی مووچەی مانگانەكەیان ئەكەن.دوای ماوەیەك بە ڕازینەبوون وەڵام دەدرێنەوە و پێیان ڕائەگەیەنن كە موچەكەیان بۆ زیاد ناكەن و بڕی(شەش دینار)ەكە وەك خۆی دەمێنێتەوە.ئەمەش دەبێتە نیگەرانبوونی خێڵی بەرزان و جارێكی تر لە یاداشتێكی تردا بە شێوەی پاڕانەوە و دەرۆزە وەك بەكارھێنانی تەكتیكێك بۆ بزواندنی سۆزی ئینتیداب و میری بۆ ئەوەی مووچەكەیان بۆزیاد بكەن باس لە زیادبوونێكی زۆری ئەندامانی خێڵەكەیان ئەكەن و باسی ئەوەش دەكەن گوایە ئەو بڕە پارەیە بەشی شەكر وقەن و چاكەشیان ناكات.ئەم جارەش ھەروەك جاری پێشوو وەڵامی ڕازینەبوونی ئینتیداب ومیری وەردەگرن و ئیدی بۆ دوا جار نائومێد وھیوا بڕاو دەبن.
لە دواییدا كۆبوونەوەیەكی خێڵەكی ئەنجام دەدەن و بڕیاردەدەن چی تر چاوەڕێی خێری دەستی بەغدا نەكەن و دەستبەكار بن بۆ ھێرش كردنە سەر بنكەكانی پۆلیس ودەست گرتن بەسەر چەك و تەقەمەنی یەكانیان و لە دوای دا بیانفرۆشن، ھەروەھا ھێرشیش بكەنە سەرئەو دام و دەزگایانەی میری كە پارەی تێدا ھەڵدەگیرێت و ئەو پارانەش بدزن و بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاری بھێنن.ئەوەبوو دوای ماوەیەكی كەم دەسیان كرد بە كاری چەتە گەری و ئەو ھێرشانەیان ئەنجامدا،ئەمەش توڕەبوونێكی گەورەی ئنتیداب و میری لێكەوتەوە،ھەرلە دوای ئەو كارە چەتەگەرییانە لێپرسراوی ئنتیداب بڕیاری ھێرش كردنە سەر ناوچەكانی بلە و بەرزانی دا و سوپا بە ڕێكەوت.لەدوای چەند شەڕ وھێرشێك چەتەكانی بنەماڵەی (شەش دینار)تێك دەشكێن و بەرەو سنوورەكانی ئێران ھەڵدێن،بە ھۆی پەیوەندییان بەو كەسە ئێرانیانەی كە پێش وەخت چەك وكەل و پەلە دزراوەكانیان پێ دەفرۆشتنەوە دۆستایەتی و پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەتی ئێران دروست كرد ،ئدی لەوكاتەوە خۆفرۆشی و كوردفرۆشی بوون بە دروشمی ئەو بنەماڵەیە و كورد و كوردستانیش بوون بە كاڵای دزراو و قاچاخچێتی ئەو بنەماڵەیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە