کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"ئۆقیانوسێک له‌ تاوان" یان ســێ چۆله‌که‌ ب به‌ردێک؟

Thursday, 24/09/2009, 12:00


به‌ بۆچونی من سه‌رکه‌وتنی مێینه‌ی کورد له‌هه‌ر بوارێکدا بێت که‌ به‌رژه‌وه‌ندی بگه‌یه‌نێت به‌ دۆزی مێیان پێشکه‌وتنێکه‌ بۆ کۆمه‌ڵگای کوردی، چونکه‌ بارودۆخی ئه‌م مێیه‌ سه‌رکه‌وتووه‌ تاکی کوردی کۆیله‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌،
ئه‌وه‌ش بۆ خۆی هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و ئازادی نیشتمان.

سه‌ربار بۆ منیش جێگای شانازیه‌ که ‌هاوڕهگه‌زی خۆم ئه‌بینم له‌ بواری جیاوا‌ی ژیاندا (یاخود چ خوێندنی باڵا بێت،خوازیاری مافی یه‌کسانی و ئازادی وڵات بێت یان پرتوک نوسین بێت هتد......)سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست دینن .
خه‌ندان محه‌مه‌ جه‌زا ســـێ چۆله‌که‌ی به‌ یه‌ک ‌به‌رد کوشت به‌ نوسینی "ئۆقیانوسێک له‌ تاوان".
1.ناوی ده‌رکرد .
2.خه‌ڵاتی وه‌رگرت.
3.وه‌ک به‌ڵگه‌ ئه‌م په‌رتوکه‌ به‌ کاردێنێت بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری له‌ ئه‌ڵمانیا .
هه‌مومان ده‌زانین که‌ مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرتن زۆر قورستر بووه‌ له‌ جاران، ئه‌م ووڵاتانه‌ی که‌ جاران مافی مانه‌وه‌یان ده‌دا به‌ په‌نابه‌ر خوازان ، ده‌مێکه‌ که‌وتونه‌ته‌ کۆکردنی ئه‌م په‌نابه‌رانه‌ بۆ ناردنه‌وه‌یان بۆ ووڵاته‌کانیان، کوردیش بێ به‌ش نیه‌ له‌م کێشه‌یه‌، وه‌ چه‌ند که‌سێکیش نێردراون بۆ کوردستان.

خه‌ندان خان هه‌ستا به‌ده‌ر هینانی ئه‌م سیناروێیه‌ که‌ واته‌ هه‌ڕه‌شه‌ کردن له‌سه‌ریان، دوای ڕفاندنی میرده‌که‌ی وه‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌ دروست کراوه‌ له‌ چه‌ند ماڵپه‌ڕێکی کوردی، تا کو دوای کۆپیه‌یه‌ک له‌م هه‌واڵه‌ بدا به ‌فه‌رمانبه‌ری کۆچ به‌ران، چونکه‌ ئێستا وه‌ک جاران نه‌ماوه‌ که‌یسه‌کان ده‌بیت به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بسه‌لمێنرێن وه‌ دواتر بڕیار ده‌درێت به‌ په‌نابه‌ر خوازه‌که‌ ئایا بۆی هه‌یه‌ وه‌ک په‌نابه‌ر بمینیته‌وه‌ له‌ ووڵاته‌که ‌یان نه‌.
پرتوکه‌که‌ دوو ساڵه‌ نوسراوه‌ ، ‌به‌ڵام سۆرانی هاوسه‌ری خه‌ندان حه‌مه‌ جه‌زا له‌م دووحه‌فته‌ی پێشودا هه‌ره‌شه‌ی لێکرا(به‌ به‌ڵگه‌،وێنه‌ی ماڵه‌ شێواوه‌که‌یان له‌ ماڵپه‌ری کوردی بڵاو کرا) و دواتر ڕفێنرا بۆ ماوه‌ی دوو سێ ڕۆژ که‌ دۆزرایه‌وه‌ش هیچ زیانێکی به‌رجاوی پێنه‌گه‌یشت بوو، له‌ مـه‌ زیاتر نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م بار و دۆخه‌ بدوێم ، با خوێنه‌ر خۆی شرۆڤه‌ی بکات .
له‌ کۆتایدا ئه‌مه‌ویت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڵێم که‌ جێگه‌ی داخه‌ تاکی کورد وای لێهاتووه، پاشه‌کشه‌ ناکات ته‌نانه‌ت بۆ درۆ له‌گه‌ڵ خۆ کردن له‌ ئه‌نجامی ده‌ست که‌وتێک‌ ، بازرگانی به‌هه‌موو شتێک ده‌کات ته‌نانه‌ت برین و شته‌ پیرۆزه‌کانی خۆشی له‌م بازاڕه‌ ناپارێزێت .
به‌شه‌رمه‌زاریه‌وه‌ ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ هه‌لوو مه‌رجی تاکی کوردی نوسه‌ر بێت (ئازاد) ئه‌ی کۆیله‌ و بێسه‌واده‌کان چی ؟
خه‌ندان ئامژه به‌وه‌ ده‌دات که‌ هۆی هه‌ڵهاتنی هه‌روه‌ها ڕفاندنی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌ که‌سه‌کان ده‌سه‌ڵات دارن و خۆیان ده‌ناسنه‌وه‌ په‌پێی ڕوداوه‌کانی ناو په‌رتوکه‌که‌.
من لێره‌دا ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌م که‌سانه‌ خۆشیان بناسنه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ وه‌ک قاره‌مانی ناو پرتوکه‌که‌ خۆیان ده‌بینن ،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ کاتێک شه‌رمه‌زاری نه‌بووه‌ له‌ کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری ئێمه‌ که‌ نێرێک کڕیارێکی له‌ش فرۆش بوبێت، زۆر جاریش ڕوی داوه‌ که‌ ئه‌م جۆره‌ نێرانه‌ شانازی ده‌به‌ن و ده‌سکه‌وتی نێچیری خۆیان نه‌ک ته‌نانه‌ت بۆ مناڵی خۆیان باس ده‌که‌ن به‌ڵکو بۆ نه‌وه‌کانی خۆشیان ئه‌گێڕنه‌وه‌ .‌
2009.09.23
Kewyar Sharif ([email protected])

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە