بوونی سەندیكا لە سایەى دەسەلاتى گەندەڵى ى.ن.ك و ب.د.ك هیج ما نایەكى نییە
Sunday, 14/06/2009, 12:00
لە هە موو دنیادا كا تێك جینێك یاخوود كۆمەڵێك پیشەوەر كە هاودەردوو هاو خەمبوون نوێنەرێك لە جەند كەسانێك پێك دەهێنن كە وەك دەمڕاستى خۆیلن هەموو ئەو داواكاری و كێشانەی هەیانە بۆیان بگەیەنێتە دەسەڵات و دواتر جارەیان بكات بە هەر شێوەو لە ژێر هەر فشارێكدا بێت ,ئێمە دەزانین كە ئێستا لە كوردستانى عێراق جەندەها سەندیكا هەن بەڵام هیجیان كاریان نەكردووە بۆ جارەسەركردنی ئەو كێشانەى رۆژانە رووبەڕووى ئەو كرێكاروو كارمەندانە دەبنەوەكە ئەم سەندیكانە خۆیان بە نوێنەریان دەزانن و لەسەر حسابی ئەم جینو توێژە خۆیان دەژێنن.جەندەها سەندیكاى كرێكارو كارمەندى تەندروستىو هی تر هەن كە ئیشو كاریان بەس لێسەندنى پارەیە لە ئەندامەكانیانو كاركردنە بۆحیزبەكانیانوشایەنى باسە تازەترین سەندیكا كە دروست بووە بە ناوى سەندیكای مین هەڵگرەوەكان نزیكەى ساڵێكەو تاكە كارێك كە كردوویەتى لێسەندنی بڕى 25 هەزاردینار بۆبەشدارى كردن و بوون بە ئەندام لەگەڵ 10 هەزار بۆهەویەى سەندیكاو بەكارهێنانیان بۆ نفوسى حیزبى و ریكلامى هەڵبژاردن بەولاوە هیج شتێكى تریان نەكردووە جەند كەسانێكن گیرفانى خۆیان پڕدەكەن لەسەرحسابی جین و توێژى كارمەندو مووجەخۆر وئەمە نموونەیەكى بجووكە لەو گەندەڵیەى ئەمرۆى كوردستان كە بە ناو سەندیكاى نوێنەرى خەڵك دەیكات بەڵام هەموویان داروو دەستەى بەكرێگیراون بۆخزمەتى حیزبەكانیان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست