کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خه‌ڵکی شه‌قلاوه‌ له‌ ده‌ست دلاوه‌ر ئۆمه‌ر قائمقامی شه‌قلاوه‌ ده‌ناڵێنن

Wednesday, 09/09/2009, 12:00


خۆزگه‌م به‌ خه‌ڵكی داره‌توو زوو له‌ ده‌ستی دلاوه‌ر ئۆمه‌ر که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌که‌تان بوو ڕزگارتان بوو

مرۆڤ سه‌ری سوڕ ده‌مینێ له‌وه‌تی ئه‌م شاره‌ هه‌یه‌ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان نه‌مان بینیوه‌ قائمقامێک یان لێپسراوێکی به‌رزی ئه‌م شاره‌ خه‌ڵکی شه‌قلاوه بێ،‌ به‌ قودره‌تی قادر خوا وای کردوه‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ لێپسراو له‌ قوتووی موعه‌له‌ب دا بێ و هه‌ڵگری هیچ ڤایرۆسێک نه‌بێت بۆ ئه‌م شاره‌ هاورده‌ بکرێت ، ئه‌وه‌ی له‌ هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌ر لێپسراوێک له‌ هه‌ر شوێنێک باری بکه‌وێ و دووچاری ئاسته‌نگ بێت یان له‌ ڕووی ئیداره‌وه‌ فه‌شه‌ل بهێنێ یان به‌ هۆی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر کاره‌که‌ی دوور بخرێته‌وه‌ یه‌کسه‌ر ڕاژه‌که‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌م شاره‌ خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌ ، لێره‌شدا په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێ (باژۆ ده‌شته‌) چونکه‌ خه‌ڵکێکی هه‌ژارن و بێ زیانن که‌س به‌ که‌س نیه‌ هه‌ر که‌س دێت به‌ باری که‌ره‌وه‌ سه‌ر به‌م شاره‌ ده‌کات و به‌ چه‌ندین لۆری بار لێی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ و چه‌ندین ڤێلا و پارچه‌ زه‌وی له‌ دوای خۆیدا جێ ده‌هێڵێ ته‌نانه‌ت لوتکه‌ و گردۆڵه‌ و کانیاوه‌کانیش گه‌ر سه‌ردانی تاپۆ بکه‌یت به‌ ناوی که‌س و کار و خه‌زور و ژن برا و خه‌سو و پاسه‌وان و ...هتد ده‌کات به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ ڕۆژان له‌ باره‌گاکانی سه‌ره‌وه‌ی حزب و حکومه‌ت پێی بڵێن پشتی چاوت برۆیه‌ ، نامه‌وێ زیاتر زێده‌ڕۆیی بکه‌م چونکه‌ کاک دلاوه‌ر قائمقامی شه‌قلاوه‌ حه‌ساسیه‌ی به‌ ووشه‌ی زێده‌ڕۆیی هه‌یه‌ ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی لێوه‌ بکه‌م نه‌ختێکیش به‌ ده‌میه‌وه‌ پێبکه‌نم ئه‌و کاره‌ی دلاوه‌ر ئۆمه‌ر قائمقامی شه‌قلاوه‌یه‌ که‌ ئه‌مڕۆ پارچه‌ زه‌ویه‌ک له‌ شه‌قلاوه‌ نه‌ماوه‌ هاوڵاتیه‌کی ئه‌م شاره‌ وه‌ریگرێ که‌ چی به‌ ناوی زێده‌ڕۆیی ده‌یان پارچه‌ زه‌وی به‌ خه‌ڵکی وه‌همی به‌خشیوه‌ که‌ به‌ خه‌ونیش ئه‌م شاره‌یان نه‌بینیوه‌ و‌ سود له‌ بڕیارێکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌رگرتوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی که‌ زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ ناوی که‌سه‌ سه‌رپێچیکاره‌کان ده‌کرێت ، ڕۆژانه‌ ده‌یان خانوی لێپسراوان و خوداپێداوان و ئه‌وانه‌ی دژی گه‌نده‌ڵین و پێکه‌نینیان به‌ وشه‌ی گۆڕان دێت له‌ ناو باغه‌کانی شه‌قلاوه‌ به‌ فه‌رمان و ڕێپێدانی جه‌نابی قائمقام به‌رز ده‌کرێنه‌وه‌ ، به‌ڵام تاوانه‌ که‌سێک خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ دوو ژوور له‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ی که‌ له‌ باب و باپیرانیه‌وه‌ بۆی به‌جێ ماوه‌ دروست بکات یه‌کسه‌ر زیندان چاوه‌ڕوانیه‌تی و به‌ ده‌ردی جه‌لالی یه‌حیا ده‌چێت که‌ چه‌ند ڕۆژێکه‌ له‌ زیندانه‌ به‌ فه‌رمانی قائمقام و به‌بێ بڕیاری دادوه‌ر گوایه‌ جه‌لالی به‌دبه‌خت سیمای گه‌شتیاری شاری شه‌قلاوه‌ی شێواندوه‌ و نابێت له‌سه‌ر زه‌وی خۆی دوو ژوور دروست بکات یه‌کسه‌ریش چه‌ندین تۆمه‌تی ده‌خرێته‌ پاڵ ، هاوکات له‌گه‌ڵ زیندانی کردنی ئه‌ودا ڕێک به‌رامبه‌ر باڵاخانه‌ی کۆنی قائمقامیه‌ت 14 خانوو به‌ خانوه‌که‌ی قائمقامیشه‌وه‌ که‌ له‌ پشت باڵاخانه‌که‌یه‌ وابزانم عه‌وازه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م 14 خانووه‌ ، 14 خانوو ڕێگای پێده‌درێ که‌ ئێستا خه‌ریکن دروستی ده‌که‌ن که‌ هیچ کام له‌و که‌سانه‌ خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ نین ، دلاوه‌ر ئۆمه‌ر قه‌ت له‌خۆی پرسیوه‌ له‌م هه‌موو پارچه‌ زه‌ویه‌ی که‌ به‌ ناوی پیشه‌وه‌ران له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی شه‌قلاوه‌ دابه‌ش کران چه‌ندیان پیشه‌وه‌رن و چه‌ندیان پاسه‌وان و به‌رپرسن ؟ ئه‌ی بۆ زه‌وی کرێچیه‌کان ناڵێن که‌ چۆن چۆنی دابه‌ش کران و دران به‌ کێ چه‌ندیان خه‌ڵکی شه‌قلاوه‌ن که‌ تا ئێستاش ده‌ستی ده‌ستی به‌ خه‌ڵکه‌که‌ ده‌کرێ و بوونیشی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی شاری به‌ ناو شه‌قلاوه‌ی نوێدا نیه‌ ، ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئێستا وه‌رزشوانانی شه‌قلاوه‌ ته‌نیا به‌ مه‌به‌ستی قیرتاو کردنی به‌رده‌م هۆڵه‌ وه‌رزشیه‌که‌یان نیازیان بوو خۆپیشاندان بکه‌ن که‌ حزب نه‌یهێشت ئه‌نجام بدرێت ، که‌چی دلاوه‌ر ئه‌فه‌ندی شه‌قامی قیرتاو و تایبه‌ت بۆ ئه‌م 14 خانوه‌ ده‌بات ، خۆشیان گوتوه‌ له‌ بێ خه‌به‌ران که‌شکه‌ک ێه‌له‌وات ، کاک دلاوه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌ شوکور وشیاره‌ ده‌زانێ چی ڕو ئه‌دات به‌ڵام له‌ شه‌رمی ئه‌م هه‌موو پرۆژه‌ گه‌وره‌ گه‌ورانه‌ی وه‌ک کردنه‌وه‌ی کۆلیژ و زانکۆ و هۆڵی داخراو و مه‌له‌وانگه‌ و شاری یاری و ...هتد له‌م شاره‌دا شه‌رمه‌زاری جه‌نابتن چونکه‌ له‌ که‌ناڵه‌ جیاجیاکانی ڕاگه‌یاندنه‌کاندا وته‌ ڕاسته‌کانی تۆیان بیستوه‌ و سه‌ریان بۆ چه‌ماندۆته‌وه‌ ، بۆیه‌ ڕووی پرسیارمان ده‌که‌ینه‌ جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌ت و په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م لێپسراوه‌کان به‌یانی که‌ ئێوه‌ خاوه‌نی پاڵه‌وانی وه‌ک دلاوه‌ر ئۆمه‌رن زۆر به‌ ڕوو سورانه‌ بێ منه‌ت داوامان لێده‌که‌ن ڕوو بکه‌ینه‌ سندوقه‌کانی ده‌نگ دان و شه‌ڕی په‌رله‌مان و ده‌ستور له‌گه‌ڵ ناحه‌زان و دوژمنانی کورد بکه‌ین ، من دڵنیام تاکو ئێوه‌ خاوه‌نی کاک دلاوه‌ر و هاوشێوه‌کانی بن نه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی گۆڕان به‌ڵکو ده‌یان بزووتنه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی گۆڕان به‌ڕێوه‌ن و ده‌تان گۆڕن ، جه‌نابی قائمقام جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم شه‌قلاوه‌ به‌ بوکی کوردستان ناو ده‌بات به‌ڵام دڵنیام تا تۆ له‌ گۆڕه‌پان بی زاواکانمان له‌ ترسی حه‌په‌لوشکردنی تۆ و ڕاوێژکاره‌که‌ت ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ جێدێڵن و بوکه‌کانیش هه‌میشه‌ تۆراوه‌ ده‌بن و ده‌تۆرێن ، له‌ سایه‌ی حزب و حکومه‌ت تۆ بڵێی ئه‌م هه‌موو سه‌فه‌ره‌ زۆرانه‌ی که‌ دلاوه‌ر به‌ پاره‌ی خوێنی شه‌هیدان و خه‌ڵکه‌ ڕه‌ش و ڕووته‌که‌ی کوردستان بۆ ئه‌وروپا به‌ مه‌به‌ستی بوون به‌ باوک کردوونی و شه‌وی په‌مه‌یی تێدا به‌سه‌ر بردوه‌ نه‌ختێک ئه‌زموونی وه‌رنه‌گرتبێت !!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە