کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆک ئاپۆ بولبولم تۆیت

Monday, 12/10/2009, 12:00















سڵاوت لێ بێ
ئه‌ى ئه‌و که‌سه‌ى
بووى به‌ گڕ و تینى ناخى
سه‌دان ڕۆڵه‌ى ئازا و نه‌به‌رد
ئه‌ى ئه‌و مرۆڤه‌ پیرۆزه‌ى
نه‌خشه‌ى ڕابردوو و داهاتوو
به‌ جوانترین بیرى مرۆڤ
بۆ گه‌لى کورد ده‌ست نیشان کرد
شه‌رمه‌زارم
له‌م ڕۆژه‌دا
که‌ تۆیان کرد به‌ ئه‌ستێره‌ى
ئاسمانى دورگه‌ى ئیمرالى
له‌م ڕۆژه‌دا داگیرکه‌ران
به‌ مه‌رامى گڵاویان گه‌یشتن و
چاوه‌ ئه‌ستێره‌ ئاساکانى
تۆیان به‌ره‌ و تاریکى
دورگه‌ى ڕه‌ش
ڕاپێچى زیندان کرد
که‌ ته‌نیا چاوه‌کانى تۆ
ڕوناکى ئه‌کاته‌وه‌
وه‌کو جوتێ ئه‌ستێره‌ى گه‌ش.
شه‌رمه‌زارم
هه‌روه‌کو دورگه‌ى ئیمرالى
که‌ بۆ تۆ ناونرا زیندان
شه‌رمه‌زارم
هه‌روه‌کو بێده‌نگى جیهان
وه‌کو ڕووى سه‌رکرده‌کان
له‌ بێ هه‌ڵوێستیان
له‌ ئاست تۆ
شه‌رمه‌زارم
وه‌ک ئه‌و وڵاته‌ درۆزنانه‌ى
که‌ ڕیکلامى مافى مرۆڤ
ژینى ئازاد
سه‌ربه‌ستى تاک و کۆمه‌ڵگه‌
له‌ دنیادا ئیعلان ده‌که‌ن
که‌چى بۆ ته‌نها جارێکیش
نه‌یانتوانى
ببنه‌ ده‌ستى یارمه‌تیه‌ک
بۆ سه‌ربه‌ستى و ئازادى تۆ
شه‌رمه‌زارم
هه‌روه‌ک هه‌موو ئه‌و ده‌ستانه‌ى
که‌ تۆیان ڕاپێچى
ئه‌و زه‌مه‌نه‌ ئاڵۆزه‌ کرد
شه‌رمه‌زارم
وه‌کو سروشت و دار و به‌رد
خۆر و گه‌ردون و هه‌ور و خاک
که‌ تۆیان له ‌ئامێز نه‌گرت
شه‌رمه‌زارم
چونکه‌ نه‌متوانى له‌ ئه‌مڕۆدا
له‌ ئه‌م ڕۆژه‌ى تۆیان کرد
به‌ مامۆستا و ڕابه‌رى
دورگه‌ى ئیمرالى
ببمه‌ مۆمێک و بسوتێم
بتوێمه‌وه‌ بۆ پڕکردنه‌وه‌ى
که‌لێنێک
بۆ ساڕێژى ئه‌و زامانه‌ى
له‌ خه‌مى تۆدا زوخاویان ڕشت
ئێستاکه‌ دڵم زۆر پڕه‌ و
ئاره‌زومه‌ پڕ به‌ناخى گه‌روى وشکم
هاوارکه‌م پڕ به‌ دنیا
سه‌رۆکى من زیندان نییه‌
نا...هه‌رگیز نا
ئێستا له‌دورگه‌ى ئیمرالى
بووه‌ به‌ ئه‌ستێره‌ و چیا
ئاره‌زومه‌ ده‌ریایه‌ک
فرمێسک
بۆ ته‌نیایى گه‌لى کوردم
هه‌ڵبڕێژم
به‌ شه‌پۆلى ئه‌و ده‌ریایه‌
نه‌خشه‌ى ئازادى سه‌رۆک و
گه‌له‌ جه‌رگ سوتاوه‌که‌م بکێشم
تۆ ته‌نیا نیت
گه‌لى کورد بێ تۆ ته‌نیایه‌
تۆ هه‌ر خۆت بویت
به‌ڵام دڵنیابه‌
هه‌زاران ڕۆڵه‌ى کورد دواى تۆ
سه‌رۆک ئاپۆ له‌ ناخیایه‌
تۆ ئه‌له‌وێ
له‌و دورگه‌یه‌
خۆر و گه‌ردون و سروشتت
فێرى ژیانى ئازاد کرد
شه‌پۆلى ده‌ریات وا ڕاهێنا
ئازادانه‌ بێن و بچن
هه‌موو ئه‌وانه‌ى که‌ له‌وێن
فێرى زمانى ئازادى کرد
ئێمه‌ش لێره‌
له‌ دوورى تۆ
له‌ خه‌مى بێ خه‌مخۆرى گه‌لدا
هه‌زاران چه‌پکه‌ گوڵى سور
که‌ به‌خوێنى ئه‌و ڕۆڵانه‌ى
له‌ ڕێى گه‌لدا خوێنیان ڕژا
شێوه‌ى سوریان له‌خۆ گرت
بۆ دڵه‌ پاک و ئازاده‌که‌
تۆى سه‌رۆکمان
که‌ ناخت پڕه‌ له ‌ئازادى و
گه‌روت پڕه‌ له‌ سه‌ربه‌ستى و
دڵت پڕه‌ له‌ خه‌مى گه‌ل
ده‌نێرین و
پێشت ده‌ڵێین
دڵنیابه‌ ڤیان ئاسا
له‌ خه‌مى تۆ و گه‌لى کوردا
شتێ له‌ گیان پیرۆز تر بێت
ئه‌یبه‌خشین بۆ
ئازادى گه‌ل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە