یەكگرتو كۆمەڵیش فێڵباز و دز دەرچوون

Sunday, 06/02/2011, 12:00


دواى ئەوەى خەڵكى كوردستان بێزاریەكى تەواوى هەیە لە دەسەڵاتى كوردى و بزووتنەوەى گۆڕان بەیاننامەى خۆى بڵاو كردەوە بە فەرمى هەردوو حیزبە ئیسلامیە ئۆپۆسزیۆنەكەى كوردستان كە خۆیان بە ئۆپۆسزیۆنى پرۆفیشناڵ و داكۆكیكەرى سەرەخسەختى ئەم نەتەوە دەزانن و چاوەڕوانى ئەوەمان لێدەكردن ببنە فریاد ڕەسێكى ئاسمانى كەچى ، لایەنگریان بۆ دەسەڵات و پارە ڕاگەیاند و پشتیان لە خەڵك و ئۆپۆسزیۆنە پرۆفیشناڵكەى خۆیان كرد .
بەڵام لە دیوێكى ترەوە زۆر ووریان فكرى منداڵانى قوتابخانە بنەڕەتیەكان پڕ بكەنەوە لە ووشەى ترسێنەرى جەهەنەمى بیرە ئیسلامییە توند ڕەوەكانى عەرەب كە ئێستا زۆربەى هاڵاتیانى عەرەبى ئەسڵەن ئیشى پێناكەن و وەلایان ناوە دەكرێت لێرەوە منیش داوا لە خەڵكى بە ئەمەكى كوردستان بكەم كە نەهێڵن چى تر بە فكرى جەهالەتى خۆیان لە ناومان بەرن و چى تر ئەوانیش لە مشەخۆرێك زیاتر نین
بەَلگەشم بۆ قسەكانم ئەوەیە
1- چەندین ساڵە هەردوو عەلى باپیر و ێلاحدین بهادین لەسەر چڵەى پۆستى حیزبەكەیان وەستاون و نایەنە خوارەوە ئەگەر ڕاست دەكەن بۆچى ئاڵوگۆڕى دەسەڵاًت لاى ئەوان نییە هەركات ئەوانیش بێنە سەر حكوم ئەوە هەر هەمان مامەحەمەیە ، ئەو ئێستا تەنها حیزبێكى بچوكە و هیچى تر كەچى نایەتە خوارەوە لایەنگرى لە دەسەڵات دەكات ، خوانەخواستە بێنە سەر حكوم چى بكەن ، ئەزموونى ئەفغانستان دووبارە دەكەنەوە بەسەرماندا ئافرەتانمان دەكوژن و گەنجمان بەر شەلاق دەدەن لە پێناوى بەرژەوەندى خۆیاندا بە ناوى خوداوە .
2- كۆڕەكەى دەربەندیخاندا موسەنا ئەمین بەناو ڕۆشنبیریان هێنا بوو زۆر قسەى كرد بەڵام لە هەمووى ترسناك تر ئەوە بوو ووتى خەڵك لێمان دەپرسێت بۆ یەكگرتوو پێویستە كە ئێمە مسوڵمانین ؟ وەرە باوەڵامەكەتان پێ بلێم ، چونكە ئێوە مسوڵمانى بێ هەڵوێستن ، غیرەتان نیە بۆ پاراستنى دینى خوا ئێمە هاتووین دەیپارێزین ، وە ناوى زۆر تەریقەت و ڕەوتى دینى هێنا و بە بەشێكى ناتەواوى دینى دانان ، بۆیە دەبێت دەنگ بدەین بە ئیسلام تا ببێتە وەزیر ببێتە سەرۆكى حكومەت ببێتە سەرۆكى هەرێم ...
ئێوە كەى هەلوێستان هەبووە لەبەر خاترى زیاد كردنى بوودجە یان وەرگرتنى هەندێكى كەم سەیارە و پۆست ئێستا پشتان لە میللەت كرد .
3- درۆتان كرد خوا ئێوەى ناوێت بۆ پاراستنى دینەكەى چونكەى خۆى بەلێنى پاراستنى پێداوە .
ئێوە دز دەرچوون ، ئێوە فێڵتان كرد ، ئیشتان نییە لە خەڵك هەڵخەڵەتاندن زیاتر ،ئێرە جێگەى كورداییەتییە نەك عەرەبى قوڕەیشى و بەدەوى جێگەى بیرەكەتانى تێدا نابێتەوە بەداخەوەم بۆتان .

زانیارى سەبارەت بە لە خشتە بردنى منداڵان و كۆڕەكەى موسەنا ئەمین لە ئەندامیكى یەكگرتووى دربەندیخانەوە وەرگیراوە كە لەدواى بەیاننامەكەیانەوە زویر بووە لییان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە