پەیامێك لە هاوڵاتیەكی سادەی ئەم كوردستانەوە بۆ هەموو خەڵكی كوردستان

Monday, 21/03/2011, 12:00


خەڵكی بەشەرەفی كوردستان
پاش لەبیست ساڵ نەهامەتی كە ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە بەسەر ئەم گەلەیاندا هێنا پاش لە هەستانی هەموو جەماوەری خەڵكی كوردستان لەم دەسەڵاتە وپاش گوێنەگرتنی داخوازییەكانی خەڵك ئیتر كاتی ئەوە هاتووە كە خەڵكی كوردستان بایكۆتی ئەم دەسەڵاتە بكات, چەندەها شێوەی جیاواز هەیە كە زۆر مەدەنیانە بگیرێتە بەر وەكو:

1_داوا لە میدیا ی ئەهلی دەكەم هەواڵ یان چاوپێكەوتن لە گەڵ بەرپرسانی دەسەڵات نەكەن یان وێنەكانیان لەسەر گۆڤارو ڕۆژنامەكان و سایتەكانیان دانەنێن قسەكانیان بە مانشێت نەنوسن تەنها ئەو هەواڵانە كەتیایا شكستیان هێناەوە چونكە بەڕاستی خەڵك لە وێنە قێزەونەكانیا ن بیزار بونە و تازە بڕوا ناكەم هیچیان پێ بێت بۆ ئەم میلەتە ئەگەر گۆڤارێكیش ئەوەی كرد داوا لە خەڵك دەكەم بایكۆتی بكەن
2_هەرشوێنێكی بازرگانی كەهی بەرپرسان بێت دەتوانن شتی لێ نەكڕن تا ئاستی ئەوەی دوكانی كەسانێك سەر بەدەسەڵاتن با زەرەرێكی زۆر بكەن داوا لەخەڵك دەكەم و ئەو بەرپرسانەی كە شتی بازرگانی دەهێنن یان لە پشتیانەوەن بایكۆتی بكەن , زۆر شوێن وێنەی ئەو دوو سەرۆكە بەڵایەی هەڵواسیوە دەتوانن شتی لێنەكڕن
3- بەشداری پرسەیان مەكەن ومەهێڵن بەشداری پرسەتان بكەن بیان كەنە دەرەوە لە پرسەكانتان چونكە زۆر حەزیان لەپرسەیە ئەوەی خوا پێی ناخۆش بێت دەیكەن بەم میلەتە دەشچن بۆ هەموو پرسەیەك بە لەشی پیس وداوێنی پیسەوە , داوا لە خەڵك دەكەم مەهێڵن لەمەڵبەندو لقەكانەوە بە ڕەنگی سەوز یان زەرد یان هەر ڕەنگێكی تر لافیتە بۆ مردووە كانتان بنوسن چونكە ئەوانە خۆیان بەو شتانە پاك ئەكەنە .
3 _بەشداری ئاهەنگیان مەكەن لە كۆڕو سیمیناریان دامەنیشن گوێ لە قسەكانیان مەگرن كەناڵەكانیان بسڕنەوە
4- قسە قۆڕەكانیان بە نوكتەش مەگێرنەوە هەوڵ بەن لە دڵ ودەرونی خۆتان بیان سڕنەوە
5-مەچنە ئەو سەیرانگایانەی كە نزیكە لەوانەوە شوێنی وە كو دەباشان بۆ نمونە مەهێڵن كامێراكانیان رەسمتان بگرێت و لە تەلەفزیۆنەكانی خۆیانەوە پەخشی بكات بڵێن ئەها كوردستان چەند خۆشە خۆشیان خەریكی تاڵانی بن
6-لێدوان بۆ تەلەفزێۆنەكانیان مەدەن چونكە ئەگەر تۆ شتی باش بڵێیت بێگومان پەخشی ناكەن بەڵام ئەگەر بەسەریاندا هەڵبدەیت ئەوە پەخش دەكەن
7-كەسێك ئەگەربزانن لەدەزگا سیخوڕییەكان ئیش دەكات و ئەزیەتی خەڵك دەدات مەرحەبای مەكەن هاتووچۆی مەكەن ڕسواو شەرمەزاری كەن
8-زۆر سەیارەی بەرز لە شێوەی پاتڕۆڵ وەنەوشەیان لاندكرۆزەرو شێوەی بەرز مەیكڕن و لێی مەخۆڕن بۆ ئەوەی ئەوانە دیاربن لەناو خەلكا و ڕسەواو شەرمەزار بن
خەڵكی بەشەرەفی كوردستان ڕێگەی تر زۆر هەیە بۆ بایكۆتكردنی ئەم گەندەڵانە هیوادارم خەڵكی تر شتی زیاتری لەسەر بنوسن هەرچەندە شتەكان زەحمەتن بەڵام بڕوابكەن هەرماوەیەكە ئەبێت بەشتێكی سەرتاسەری ئەبێت بە كەلتوور
لە كۆتاییدا سەربەرزی بۆ گەلی كورد ڕوو ڕەشی بۆ ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەی بنەماڵە.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە