لیستی شه‌هیدانی پارتی ، پڕی ته‌زویره.
Monday, 04/04/2011, 12:00
که‌سێک به ناوی فاچل حه‌مه‌ره‌ئوف شینکی برای خالید شینکی که ئیشی خاوێن کردنه‌وه‌ی شاری سلێمانیه فاچل حه‌مه‌ره‌ئوف له ساڵی 1988 له شاری به‌غداد به کاره‌ساتی کاره‌با گیانی له‌ده‌ست دا،له کاتێکدا سه‌رقاڵی چاککردنی موبه‌ریده‌که‌ی ده‌بێت کاره‌با ده‌یگرێت و ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستده‌دا
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه فاچل حه‌مه‌ره‌ئوف له ساڵی 1991 وه به شه‌هید له قه‌ڵه‌م دراوه لای فازیلی مه‌لیح که به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستانه،موچه‌ی شه‌هیدانه‌ی وه‌رده‌گیرێت 20 ساڵه،ساڵانه که ده‌ره‌جه به دیاری ده‌درێته خوێندکارانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان ده‌ره‌جه ده‌درێت به‌وانیش،پارچه زه‌ویان دراوه‌تێ، ئه‌مه‌یه ئه‌و خزمه‌ته‌ی ده‌ڵێن خزمه‌تی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ده‌که‌ین،کارێک ده‌که‌ن که چیدی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانیش پیرۆز نه‌مێنن، ئه‌مه‌ی من به ئێوه‌ی ده‌ڵیم هه‌موی ڕاستیه‌و گه‌ر به‌دوادا چونی بۆ بکرێت ئه‌وسا ده‌زانن که هه‌رچی ده‌یڵێم ڕاستیه،من پێم وایه ئه‌و پاره‌یه‌ی ده‌درێته ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به ڕاستی شه‌هید نین و له‌ڕێی ئازادی کوردستاندا شه‌هید نه‌کراون ئه‌وه دزیه‌کی زۆر زه‌ق و بێشه‌رمانه‌یه و پێویسته ڕوو ڕه‌ش بکرێن نه‌ک پارچه زه‌وی و هه‌مو ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی بۆ شه‌هیدانی ڕێگای ڕاستی کوردستان دێت ئه‌وان به چاوی بز و ده‌ستی چه‌په‌ڵی ڕه‌ش و دزیانه‌وه به‌شداری ده‌بن.
له کۆتاییدا سه‌روه‌ری بۆ شه‌هیدانی ڕاستی ڕێگای ئازادی کوردستان سه‌ربه‌رزی بۆ شۆڕشگێڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست