سه‌رده‌شت له‌سه‌ر (به‌ڵێن) تیرۆرکرا!
Thursday, 16/09/2010, 12:00
ئه‌مڕۆ15-09-2010 پاش چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر، له میدیاکاناوه ڕاپۆرتی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه بڵاوکرایه‌وه.
هه‌رچه‌ند که‌س باوه‌ڕ به‌م سیناریۆیه ناکات ، به‌ڵام هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی تیادایه که مرۆڤ گریانی دێت، که کورده‌و سه‌رۆکه‌که‌ی مه‌سعود بارزانییه. ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی که نوسیویه‌تی، خۆی گاڵته به عه‌قڵی خۆی ئه‌کات پێش ئه‌وه‌ی گاڵته به خه‌ڵکی کورد بکات، چونکه ئه‌زانی چ گهمژنامهیهکی نوسیوه.
- به ئاشکرا و به ئه‌نقه‌ست خۆیان له‌وشه‌ی رۆژنامه نووس دوورخستۆته‌وه، به زۆر ته‌نها وه‌ک قوتابییه‌ک ئه‌نرخێنن، (وه‌ک مه‌سعود بارزانی خۆیشی وه‌ک قوتابی ناوزه‌ندی ئه‌کرد)، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاپۆره‌ی جه‌ماوه‌رییه که ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ئایا بۆ قوتابییه‌ک بوو یا بۆ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسێک بوو؟
-
- بۆیه باسی رۆژنامه نوس ناکرێت، چونکه نوسینه‌کانی سه‌رده‌شت، شاهیدی ئه‌وه‌ن که کێ ئه‌بێت تیرۆری بکات.هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه به هه‌ر شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ، که وشه‌ی رۆژنامه‌نوسی لێ‌دوور ئه‌خه‌نه‌وه.
-
- که‌س نازانێت ئه‌م لیژنه‌یه کێن، یا هه‌ر هیچ نه‌بوایه ناوی سه‌رۆکی لیژنه‌که بنوسرایه. ئه‌گه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه ته‌نها بنه‌ماڵه ی بارزانی نین، بۆ مه‌سعود بارزانی خۆی بریاری داوه لیژنه دروستبکرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی کوشتنی قوتابییه‌ک،له کاتیکا له کوردستان رۆژانه خه‌لک تیرۆر ئه‌کرێت، ئه‌ی خێره وا کاک مه‌سعود لیژهنیهن بۆ دروست ناکات؟؟
-
- گوایه کابرایه‌ک به ناوی هشام مه‌حمود ئیسماعیل ی ئه‌نسار ئیسلامی به ره‌گه‌ز کورد، له هه‌ولێر رفاندویه‌تی و پاشان له موسڵ ڕاده‌ستی به‌رپرسه‌که‌ی کردووه، (دوای چه‌ند ڕۆژێک زانیویه‌تی که سه‌رده‌شتیان کوشتوه)، ئه‌م هینان وبردنهی ناو سیناریۆکه، خۆینه‌ر وا لێئه‌کات که بزانێت (هیشام) هه‌ستاوه به کوشتنی سه‌رده‌شت. وه به تایبه‌تی که وێنه‌که‌ی ئه‌ویان بڵاو کردۆته‌وه.به‌ڵام به پێی سیناریۆکه هیشام ته‌نها رۆڵی شۆفیری بینوه !
- ئه‌و هه‌موو خۆپیشاندانه کرا له دوای شه‌هیدکردنی سه‌رده‌شت، یه‌ک میدیای پارتی هه‌ر باسیشی نه‌کرد، که‌چی ئیستا (بکوژی سه‌رده‌شت عوسمان ئاشکرا بوو) سه‌ر مانشیتی هه‌موو میدیاکانی پارتی؟؟ ئه‌مه بۆ؟ له کاتیکدا ئه‌م هیشام ناوه بکوژ نییه به‌لکو شۆفیر بووه. ئوه خۆی له خۆیدا ڕابواردنێکی بێ ئابرۆیانهی میدیای پارتییه به خه‌ڵکی کورد.
- سه‌رده‌شت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌ڵێنی دابوو به ئه‌نسار هه‌ندێک کاریان بۆ بکات، به ڵام به‌ڵینه‌که‌ی به جێ نه‌هینا بوو، بۆیه تیرۆریان کرد؟؟؟ که‌واته له سه‌ر به‌ڵین یان بی به‌ڵێنی کوشتیان! واو، ئه‌نسار ئیسلام 3 که‌س له موسله‌وه ئه‌نێرێت بۆ هه‌ولێر به‌و هه‌موو بازگه‌یه‌دا به ده‌ست و قاچ به‌ستراوی ئهفرێنن، پاشان خودی لیپرسراوی ئه‌نسار ئه‌یکوژێت. کاکی شۆفیر که کورده ، دوای چه‌ند ڕۆژیک ئه‌زانێت که کوشتویانه، ماشاڵا ،بۆ ئه‌وه‌ی هیشام له سێداره نه‌درێت، ئه‌و ئه‌رکه یان پیداوه و کێسهکهش به گورگانخۆر بروات.
- کاوه مه‌حمود شاکر ، که قسه‌که‌ری ره‌سمی حکومه‌ته ، وتی (ئه‌نجامی لیکۆڵینه‌وه‌که ته‌عبیر له بیروبۆچونی حکومه‌ت ده‌کات)، که‌واته ئه‌وه په‌یامێکه بۆ یه‌کییه‌تی که ئه‌وانێش به‌شدارن له‌م سیناریۆیه، وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی له‌گه‌ڵ پارتی شه‌ریکه له حکومه‌ت ، که‌واته به‌شداریشن له‌م سیناریۆیه.
سه‌رده‌شتیان کرد به ئه‌ندامی ئه‌نسار، وه ئه‌نساریش به تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌م دراوه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک هه‌ر مۆنۆمیتی بۆ دروست نه‌کرێت ، به‌ڵکو که‌سیش نه‌توانی خۆپیشاندان بکات بۆ یادی که‌سێکی تیرۆریست.
تکایه هه‌ر که‌س یه‌ک مسقاڵ، هه‌ست وشعوری مرۆڤانه‌ی هه‌بێت، ئه‌م سۆکایهتییه له بنه‌ماله‌ی بارزانی قبوڵ ناکات.
باشه بارزانی ئێوه به چی ئه‌زانن وا سوکایهتینامهیهکی ئاواتان بۆ بڵاوئه‌کاته‌وه ؟؟ ئه‌گه‌رکورد ئه‌مه‌ی به سه‌را تێپه‌رێت، یانی کوردستانیان ته‌سلیمی بنه‌ماڵه بارزانی کرد.
میله‌تی گه‌مژه، سه‌رکرده‌ی گه‌مژه دروست ئه‌کات
http://xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=15309&Jor=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست