په‌رله‌مان یا چایخانه‌ی بارزانی؟؟؟
Friday, 11/03/2011, 12:00
ئه‌وساختمانه‌ی که‌پێی ئه‌وترێت په‌رله‌مان جگه‌له‌درۆیه‌کی گه‌وره‌ی ماڵی بارزانی زیاتر هیچی تر نیه، باشترین به‌ڵگه‌ش 31 ئابی 1996 بوو که‌ئاڵاکه‌ی کوردستانیان له‌سه‌ری هێنایه‌خواره‌وه‌وکردیانه‌سوکترین شوێن.
ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌یه‌وێت په‌رله‌مان پیرۆز کات و به‌حه‌ره‌م ناوی ببات و ڕێز له‌نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی میله‌ت بگرێت، ئه‌بێت له‌دژی ماڵی بارزانی بجه‌نگێت، چونکه‌ته‌نها‌ئه‌وان بێ نرخ و بێ حورمه‌تیان کرد.
ئێستاش نه‌خوێنده‌وارێکی وه‌ک قاله‌دوبزییان هێناوه‌به‌زۆر ناوی له‌خۆی ناوه‌دکتۆر که‌مال که‌رکوکی!!!!. که‌پێم وایه‌که‌سێک هه‌بیت به‌قه‌د ئه‌و پیاوه‌ڕه‌زاقورس وسوک ڕیسوا بیت، که‌چی ماڵی بارزانی ته‌نیا بۆ سوککردنی په‌رله‌مان ئه‌م سۆرانێه،،، یه‌ی داناوه.
هۆڵی په‌رله‌مان ته‌نها له‌هۆڵێکی ئاسایییه‌و یاسا بۆ کۆمه‌ڵگه‌دائه‌نیت ،ئه‌م ده‌زگایه‌وه‌ک هه‌مو شته‌کانی تر مۆدیلێکی تری دیموکراسی ئه‌وروپایه، ئیتر خۆ نابێت به‌که‌ڵجه‌ری دیوه‌خانی خێڵه‌کی به‌رێوه‌ببرێت، وه‌ئه‌ویش ته‌نها دوکانێکه‌و ماڵی بارزانی میله‌ت و سیاسیه‌کانی کوردی پیوه‌مه‌شغوڵ کردوه ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی خه‌ریکی دزی بێت و ئه‌مانێش به‌تایبه‌تی سۆرانییه‌کان به‌شه‌ڕ وفه‌رته‌نه‌ی حیزبه‌کان میله‌ت گێژکه‌ن.
ئاخر له‌کام په‌رله‌مان جگه‌له‌چایخانه‌که‌ی قاله دوبزی نه‌بێت،که‌هه‌موتاو تاوێک به‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ئه‌ڵێت : (دانیشه) یان (ئه‌تکه‌مه‌ده‌ره‌وه) ، بۆ ئه‌مه‌کلاسی خویندگای بنه‌ڕه‌تییه‌یا باخچه‌ی ساوایان؟؟؟؟. ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی که‌بانگی ئه‌ندامه‌کان ئه‌کات به‌ناوێکی ڕوت ناویان ئه‌بات به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن، به‌ڵام به‌وانه‌ی پارتی ئه‌ڵێت (ڕێزدار-کاک)، به‌ڵام ئه‌وان هه‌موی به‌و ئه‌ڵێن (جه‌نابی سه‌رۆک په‌رله‌مان). وه‌کو بڵێ ئه‌گه‌ر وا نه‌وترێت ئیتر بێحورمه‌تییه!!، وکه‌س نازانێت سه‌رۆک په‌رله‌مانه.. .
سوکایه‌تیه‌کی ئاشکرای تر که‌زۆر شه‌رمه‌زارییه‌بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ، ئه‌وه‌یه‌که په‌نجه‌هه‌ڵئه‌بڕ‌ن و به‌رزی ئه‌که‌نه‌وه‌و سه‌یری سه‌رۆک ئه‌که‌ن و داوای مۆڵه‌ت ئه‌که‌ن که‌ئه‌یانه‌وێت بچنه‌ده‌ره‌وه، ئیتر بۆ ده‌ستئاو یا بۆ پشوو بێت، ئه‌مه‌کاره‌ساته‌کاره‌سات، ئه‌ی هاوار له‌هیچ شوێنیکی دنیا هه‌بووه‌پیاو وژنی باڵق په‌نجه‌به‌رزکاته‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی میزکردن وه‌رگرێت؟؟؟. ئه‌ی ئه‌گه‌ر جارێک قاله‌دوبزی بڵێت نابیت بچیته‌ده‌ره‌وه، ئاخۆ چی ڕوو ئه‌دات؟؟... .
ئه‌وه‌ی یه‌ک مسقاڵ که‌رامه‌ت و که‌سایه‌تی هه‌بێت ، ناچێته‌ژێر سه‌قفێک که‌قاله‌دوبزی سه‌رۆکی بێت. ئاخر خه‌ڵک مه‌سعودی دزی پی مرۆڤ و شه‌رێف نییه‌و قبوڵی ناکات له‌و شوێنه‌بژی که‌ماڵی بارزانی سه‌رۆکیه‌تی چ جا به‌وه‌ی ملکه‌چی پیاوه‌سوکه‌کانی بارزانی بن.
به‌ڕاستی ئیدی شه‌رمه‌زارییه‌بۆ لیستی گۆڕان و که‌سه‌شه‌ریفه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ په‌رله‌مان، هیچ کاتیک له‌م کاته‌گونجاوتر نییه‌بۆیان که‌بایکۆتی ئه‌و قفڵ به‌ده‌سته‌بکه‌ن و با بۆ خۆی هه‌ر سه‌رۆکی گه‌مژه‌کان بێت.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د به‌ڕاشکاونه‌له‌په‌رله مان له9 ی مارت وتی که‌له‌ساڵی 1964 که‌کورد بارزانی پێ قبوڵ نه‌بوو، کورد له‌وکاته‌وه گیرۆده‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، به‌ڵام که‌سی عاقڵ تێئه‌گه‌یشت که‌مه‌ترسی له‌شه‌ڕی براکوژی هه‌یه که‌خێڵی بارزانی ئه‌یکات وبۆیه‌به‌شیوه‌کی تر لاواندییه‌وه.
جگه‌له‌و ڕاستییه،هه‌موو قسه‌کانی تری درۆ‌و گه‌وجاندنی خه‌ڵک بوو.
وه‌ک چۆن یه‌کیه‌تی ته‌سلیمی ماڵی بارزانی بووه، ئه‌گه‌ر گۆڕانیش بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ په‌رله‌مان ، ئه‌وانیش ته‌سلیم ئه‌بن، به‌ڵام ورده‌ورده و به‌شێنه‌یی.
ئه‌گێنا ئه‌ندام په‌رله‌مانیک ده‌رگای له‌سه‌ر داخرێت و چه‌کداری بهێنرێته‌سه‌ری و سه‌روگوێلاکی ئه‌ندامێکی تری بشکێنڕیت ،جگه‌له‌باره‌گایه‌کی پارتی ناوی چی لی ئه‌نرێت؟؟؟.
هه‌موتان ئه‌زانن هه‌موو گرفتی کورد ماڵی بارزانییه، که سامانی کوردیان تاڵانکرد و ڕۆژانه‌سوکایه‌تی به‌کورد و میله‌ت ئه‌که‌ن، هه‌ر بۆیه‌هه‌رکه‌سێک دان به‌شه‌رعیه‌تی بارزانی بنێت، وه‌ک ئه‌وان تاوانباره. هه‌ر بۆیه‌شه‌قامی لاوان ومه‌یدانه‌کانی ئازادی کوردستان به‌بنه‌ماڵه‌ی بارزانی قایل نابێت و ناوه‌ستن تا شاربه‌ده‌رکردنی هه‌تاهه‌تایی ماڵی بارزانی، شتێک هه‌یه‌که‌ئاشکرا بووه‌که‌لاوان وخه‌ڵکی سته‌ملێکراوی کورد ناوه‌ستێت تا کورد له‌شیرپه‌نجه‌ی ماڵی بارزانی ڕزگاری نه‌بیت. ئیتر کام به‌ره‌هه‌ڵئه‌بژێریت ئه‌وه گرفتی خۆته‌و کوڕ ئه‌و کوڕه‌یه‌هه‌ڵویستی خۆی دیاری کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست