مام جه‌لال، له دیمه‌شقه‌وه بۆ ئیسته‌نبوڵ
Friday, 29/10/2010, 12:00
کاتێک مرۆڤ هه‌ر کارێک ئه‌کات، سه‌ره‌تا و کۆتایی دیاری ئه‌کات. هه‌ر میلهتێکێش که خه‌بات و شۆرش بکات، ئاینده‌یه‌کی نوێ بۆ نه‌وه‌کانی دیاری و ده‌ستنیشان ئه‌کات.
ههمووپارت وبزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی به‌رنامه‌ی تاکتیکی و ستراتیژی خۆی له ئێستا‌و ئاینده دیاری ئه‌کات.
ته‌نها میله‌تێک له‌سه‌ر ئه‌م ڕوی گۆی زه‌وییه ، که نه سه‌رکرده‌کانی و نه نوێنه‌ری میلهتهکهیشی نازانێت چی‌یان ئه‌وێت،ئه‌ویش 2 حیزبهکوردیهکه و سهرکردهکانییهتی.
تاڵه‌بانی: سه‌ربه‌خۆیی كورد له‌مه‌حاڵ مه‌حاڵتره
مام جه‌لال زیاتر له نیو سه‌ده‌یه میله‌تێکی به خۆیه‌وه مهشغوڵکردوه، به ناوی کوردایه‌تی و سۆسیالیست و عێراقچیه‌تی. باشه مامه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌تی کوردی نییه، ئه‌ی بۆ چی ئه‌م هه‌موو جوانه‌ی کوردی به کوشتدا؟، بۆ کام کیانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی خه‌ڵکی به کوشتدا، ئۆتۆنۆمی؟ فیدراڵی؟ یان بۆ سه‌ربه‌خۆیی؟.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که ئێستا له کوردستان له ئاردایه، وه‌ک خۆیان ئه‌ڵێن ئه‌زمون (ته‌جروبه،تاقیکردنه‌وه)، جگه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی 2 بنه‌ماڵه زیاتر له وڵاتێکی گه‌نده‌ڵدا(عێراق ئه‌مساڵ سێیه‌م وڵاتی گه‌نده‌ڵی جیهان بوو)، ناتوانرێت ناوی که‌ی لێبنرێت.
ئه‌وه‌ی مامه ساڵی 1975 له دیمه‌شقه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕیکانی ده‌ستی پێ‌کرد، شه‌ڕی به‌رگری و داکۆکی بو له نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست بۆ ئه‌وه‌ی له ناو نه‌چیت تا 1991، که ئه‌ویش خیانه‌ت و ئاشبه‌تاڵی سه‌رۆکیکی تری پێش خۆیان بوو.
ساڵی 1991 تا 2003 به هۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کایه‌ی ئازاد بوو، بۆ به‌رگری له نابوتنهکردنی میلله‌تێک به ده‌ست سه‌ددام حسێنه‌وه.
ئه‌ی باشه له 2003 تا 2011 مام جه‌لال وکاک مه‌سعود به چی ناوی ئه‌به‌ن؟
جگه له کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی دزراوی میلله‌ت نه‌بێت.
هه‌ڵوێستی ئه‌م دوایه‌ی مام جه‌لال سه‌لماندی که ته‌نها بۆ کورسییه‌که‌ی و ناو وناوبانگی هه‌وڵیداوه،، ئه‌گینا قه‌د بیستوتانه سه‌رۆک کۆماری وڵاتێک له کۆتای ژیانیدا بروات له وڵاتێکی تر دانێشیت ویادهوهریهکانی بنوسێته‌وه؟
حه‌مه ره‌زاشای ئێران که میلله‌ت راوی نا و با ناچاری ڕویکرده میسر، ئه‌وه‌نده خه‌فه‌تی خوارت تا گیانی ده‌رچوو ، که‌چی سه‌رۆکی وڵات و سه‌رکرده‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی کورد، پێی خۆشه دوا ساته‌کانی ته‌مه‌نی له وڵاتێک به‌سه‌ر به‌رێت ، که ماندێلا ته‌نانه‌ت بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتیش بیزی نه‌هات ڕوی تێکات.
مرۆڤ هه‌موو هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌کانی دوای خۆی له ئاسوده‌ییدا بژین و خۆیشی له پیریدا له ناویاندا، به که‌رامه‌ت و به ئارامی به‌سه‌ربه‌رێت. که‌چی مام جه‌لال نه نه‌وه‌کانی میله‌ته‌که‌ی ئاسوده کرد نه بێزیشی هه‌یه له ناو میله‌ته‌که‌یدا سه‌ربنێته‌وه. (ئافه‌رم قازی محه‌مه‌د که سه‌ری له داردراویشت له ناو گه‌له‌که‌ی خۆتدا به بڵندی به‌جێهێشت).
باشه سه‌رۆکێک نه‌توانێت وڵاتێک، شارێک، گوندێک، ته‌نانه‌ت ماڵێک له زێدی خۆی بۆ پیری مسه‌وگه‌ر بکات و تێیدا بحه‌وێته‌وه،ئه‌وه چۆن سه‌رکرده‌یه‌که؟؟؟
که‌واته هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی 2 بنه‌ماڵه، هه‌ر له ئێستاوه ئێوه‌ش له‌و کون قوژبنه‌ی وڵاتانی دهرودراوسیێ و ئه‌ورپا، بۆ خۆتان شوێنێک ئاماده بکه‌ن و وڵات به‌جیبهێڵن وه‌ک جه‌نابی سه‌رۆک.
هه‌رچه‌نده من قه‌د وڵات جێنایهڵم ئه‌م قۆلانچانه حوکمی بکه‌ن.
باسی کاک مه‌سعود ناکه‌م ، ئه‌و نه‌ک خۆێ باوکیشی قه‌د خۆیان به خاوه‌نی دۆزی کورد نه‌زانیوه، جگه له وه که کوردیان وه‌ک کارگه‌یه‌کی پاره‌په‌یداکردن زانیوه بۆ جامانه سوره‌کان.....
باشه ئه‌وه مام جه‌لال به ده‌می خۆی وڵات به‌جێدێڵیت، ئه‌ی ئێوه جه‌لالیه‌کان (وه‌ک ئه‌وه ی ئازاد جوندیانی به شانازییه‌وه باسی ئه‌کات که جه‌لالین) ، ئێوه بۆ کوێ ئه‌ڕۆن؟،به دیار چی ماونه‌ته‌وه؟؟. ئه‌وه سه‌رۆکه‌که‌تان ئاشبه‌تاڵی پێشوه‌ختی ڕاگه‌یاندوه و سهروفهتاڵی ئێوه‌شی نهگهرکه، به‌م ئاخرو ئۆخرییه بتانبینێت.
بۆ مشورێکی خۆتان ناخۆن؟؟ کاری باش تا زو بکرێت باشتره و خۆتان ساخ که‌نه‌وه، با وه‌ک هه‌تیو ماڵی بارزانی نهتگرنه لای خۆیان.
(ئه‌ڵیی به شه‌ق ئهیهێنهوه بۆ کوردستان ، کاتێک له به‌غدایه)، هیچ کاتێک ئه‌م کابرایه له کوردستان ئۆقره‌ی نه‌گرته‌وه، هه‌ر جرتوفرتی بووه. بۆیه ناشیهوهێت له کوردستان بمرێت، چونکه مه‌لا مسته‌فا له ئه‌مریکا مرد، ئه‌میش ئه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بمرێت.
سه‌ددام ده‌یان کۆشکی شایانه‌ی له عێراق خۆی کردبویه‌وه، که‌چی له کونه مشککێداجێی نه‌بویه‌وه، ئه‌مانه بۆیه هه‌ر هه‌ڵپه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌ویانه، وا ئه‌زانن له‌وێ ئه‌حه‌وێنه‌وه.!!
ئافه‌رم میله‌ت ونه‌ته‌وه و مامۆستایانی زانکۆ و رۆشنبیران و خویندکاران وکریکارانی باشوری کوردستان. سه رکردهکانتان به عه‌یبه‌ی بزانن له ناوتانا سه‌ربنێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌وڵ نه‌درێت و کورد گۆڕان له خۆ‌یا نه‌کات، مه‌سعود وبنه‌ماڵه‌که‌ی 40 ساڵی دیکه، به ده‌رده‌که‌ی مامه (بگره خراپتریش) یان ئه‌به‌ن. هه‌ر له حکومی مه‌حه‌لی و دوو سێ پارێزگادا ئه‌یانهێنن وئهیانبهن، تا خۆیان له‌وه زیاتر ببنه ملیارده‌ر وکوردیش خاڵی که‌ونه‌وه له هه‌موو به‌هایه‌کی نه‌ته‌ویی و مۆراڵی کۆمه‌ڵایه‌تی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه له گوند و خێڵه‌وه هاتوون، به پاره‌و که‌شخه‌ی شار، شاگه‌شکه ئه‌بن،و دوا ئاواتیانه که به‌ده‌ستی بهێنن. ئه‌وه کولتوری ناوچه بێ شارستانیه‌کان ودوره پهریزهکانی دنیا وایه، که ژێیان گۆڕا، ئیتر هه‌موو به‌هاو ره‌وشته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان ئه‌گۆڕێت.
که غه‌مبارم بۆ ماوه‌ی 40 ساڵه دوای ئه‌م خائینانه که‌وتم. که خۆشحاڵیشم که نه‌وه‌ی نوێ و سهردهشتهکه ی کوردستان، ڕوی شاراوه‌ی ئه‌م درۆزنانه ئه‌بینن، به مۆمێکه‌وه هه‌موو خه‌ریکن ژوره تاریکه‌کانیان بۆ گه‌له‌که‌م روناک ئه‌که‌نه‌وه .
سه‌رچاوه: ئاوێنه
http://www.awene.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست