مه‌سعود و جه‌لال ، دوژمنی ده‌ره‌کیان نه‌هێشت..ته‌نها میلله‌ته‌که‌یان دوژمنه!
Wednesday, 30/03/2011, 12:00
له مڕۆوه 29 ی مارت سوپاس بۆ خوا حکومه‌ته ساوا ئهزموناویهکهمان مه‌ترسی دوژمنی ده‌ره‌کی له کۆڵ بۆته‌وه. سه‌رۆکی کۆمار جگه له‌وه‌ی له به‌غدا هه‌موو کۆنه به‌عسییه‌کانی خستۆته ژێرباڵی خۆی، ئه‌وتا له ئێران له‌گه‌ل ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نه‌ورۆز پیرۆز ئه‌کات.
بۆ ناخونهکیش نیچیر بارزانی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه بۆ ئێرانی دۆست و پشت‌و په‌نای 2 بنه‌ماڵه.
مه‌سعود بارزانی میوانداری ئه‌ردۆغانی کرد له هه‌ولێری پایته‌خت، یانی تورکیای هینایه هه‌ولێر و ئاڵای سوری تورکیا خرایه سه‌رسه‌ری جامانه‌ی سورو په‌رۆ زه‌رده‌که‌ی پارتی.
تاڵه‌بانی به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا که چوو بۆ ئێران، به‌ڵکو پشتیوانی خۆیشی بۆ به‌شار ئه‌سه‌د نارد له دژی خۆپیشانده‌ران. که‌واته له چوار لاوه دوو بنه‌ماله مسۆگه‌رن.
تاڵه‌بانی و بارزانی ئه‌وه‌نه زیره‌کن (به چه‌ماوه‌یی) ، به‌عسیه‌کانی عێراق و سوریا وه ره‌گه‌زپه‌رستانی تورکیا وئێرانیان کردوه به دۆستی خۆیان. ئه‌و دوژمنه دهرکییانهی که میله‌تیان پێ ئه‌ترسان، ئه‌و ده‌سته ده‌رکییه‌ی که وه‌ک تاوان ئه‌یانخسته پاڵ شه‌قام و ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌وه‌تا تاڵه‌بانی وبارزانی په‌نای بۆ ئه‌به‌ن و مل ئهچهمێننهوه بۆیان، یان ئه‌ڕۆن بۆلایان، یا ئه‌رز وئاسمانیان بۆ ئه‌که‌ن به فه‌رشی سوور له هه‌ولێری داگیرکراو!.
تاڵه‌بانی و بارزانی بوون به دیکتاتۆر و ئاگایان له میله‌ته‌که‌یان نیه ، وا ئه‌زانن ئێران و تورکیا فریایان ئه‌که‌ون، حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه بڵێم که؛
- ئه‌ردۆغان پیش ئه‌وه‌ی بێته عێراق ، به رۆژنامه‌وانی ڕاگه‌یاند که به‌شار ئه‌سه‌دی وشیارکردۆتهوه که داخوازییه‌کانی گه‌له‌گه‌ی جێبهجیبکات، چونکه باش ئاگای له دۆخه‌که‌یه.
- ڕژێمی ئێران و سوریا له سیاسیه‌تی تازه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوین ، ئه‌بێت بروانن نه‌مێنن ، وه‌ک میسر و تونس.
- تاڵه‌بانی وه‌زعی زۆر شڕه له به‌غدا و ئه‌مریکاش ده‌نوکی به سه‌ره‌وه‌یه و ، له ناو یهکیهتیشا به‌س پێسته‌که‌ی ماوه،هاکا حکومه‌ته‌که‌ی به‌غداشی ڕوخا.
- بارزانی متمانه‌ی به که‌س نه‌ماوه ، هانای بۆ ئێران برد به ڕیگای تاڵه‌بانی، وه ئێستاش دوا هانای بۆ تورکیا بردوه.
- تورکیاش به‌ر شاڵاو ئه‌که‌ویت ، نه‌ک ناتوانێت فریای بارزانی بکه‌وێت به‌ڵکو ئه‌مریکا له ناوچه‌که به یارمه‌تی په‌که‌که ، کۆنترۆڵی قه‌ندیل و سنوره‌که‌ی ڕاگرتوه، و پێویستی به تورکیا نه‌ماوه.
- پارتی یه‌ک کارتی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه ، جگه له کۆیله‌کانی، که گۆبهندیکیان پی دروست کات و میله‌تی پێ مه‌شغوڵ بکات له هه‌ولیر، ئه‌گینا له دهۆک مێشێک میوان نیه.
+ میله‌ت و حکومه‌ت فریان به‌یه‌که‌وه نه‌ماوه و ڕۆژ به ڕۆژ له‌یه‌کتری دوور ئه‌که‌ونه‌وه
+ بارزانی و تاڵه‌بانی لای میله‌ت سوک وڕیسوا بون و خۆشیان ئه‌زانن که قسه‌یان ناخوات ، بۆیه په‌نا بۆ تورکیا و ئیران ئه‌به‌ن
+ بارزانی و تاڵه‌بانی حسابیان لی تیکچوه و تازه هیچ شتێک فریایان ناکه‌وێت، چونکه هه‌موو کارته‌کانیان تێکه‌ل بووه و ، میله‌تیش له‌وپه‌ری به‌هێزیدا ته‌ماشای کۆتایی دوا کارت ئه‌کات.
+ شه‌قام و ئۆپۆزیسیۆن پێکه‌وه ، هه‌موو پلانه درێژخایه‌نه‌که‌ی مه‌لایی و جه‌لالی هه‌لوه‌شانه‌وه.
ئامۆژگارییه‌ک بۆ بارزانی ،ئاگات له خۆت بێت دوا فلیمت ، تورکیا پێت ئه‌کات ، هه‌روه‌ک مه‌دالیاکه‌ی ئیتالیا و ده‌ستێکی چه‌وه‌ر ئه‌نێن به پشته‌وه ، کلیلی قاسهکهشت لێ وه‌رئه‌گرن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تا چاوه‌ڕیی بێگانه و پشت له میله‌ت بێت ، ته‌مه‌نی ناگاته مانگێکی تر،،،.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست