سه‌رکرده‌ی روحی به پاره‌و تۆقاندنی گه‌ل درووست نابێت ...
Wednesday, 13/02/2013, 12:00
((له‌یادی نوسینێکی شاعیری شۆڕشگێر خالید دلێره))
پارتیه‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه :
سه‌رکرده‌ی روحی به پاره‌و تۆقاندنی گه‌ل درووست نابێت ...
بڕوا ناکه‌م هیچ که‌س له‌وانه‌ی په‌رۆشیان بۆ کورد‌و کێشه ڕه‌واکه‌ی هه‌یه وهه‌بوه له‌ئێستاو له رابردودا ، که‌سێک هه‌بێت یا هه‌بووبێت له‌سه‌رده‌می خۆی ناوی شاعیری گه‌وره‌ی کورد و پێشمه‌رگه‌و شۆڕشگێری راسته‌قینه خالید دلێری نه‌بیستبێت و ئازایه‌تی و ده‌رده‌سه‌ریه‌کانی ئه‌و که‌ڵه شۆرگێڕه به هۆی هه‌ڵوێسته جوامێریه‌کانیه‌وه نه بیستبێت ، ئه‌وه‌ی من بیستومه له‌و که‌سانه‌ی له نزیکه‌وه ناسیویانه ئه‌مه‌نه زۆرن شایه‌نی ئه‌وه‌یه لێره له کوردستانپۆست شتێک بۆ نوسین و هه‌لویسته‌کانی بکرێت .
ئه‌وه‌ی من له‌م کورته پێشه‌کیه مه‌به‌ستمه ، نووسینێکی شاعیری کۆچکردوو خالید دلێره که زۆر به که‌می له له‌یادم ماوه ، له نوسینه‌که‌یدا باس له یه‌کێک له بێ ئه‌ده‌بیه‌کانی مه‌لامسته‌فا ده‌کات که هه‌ر له‌وه‌شه‌وه ڕاده‌ی ڕۆشنبیری ئه‌و بۆ خه‌لک ئاشکرا ده‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی ئه‌مڕۆده‌سه‌ڵات داران ،وایان لێ کردوه یاسادانه‌رانی کوردستان له‌بنده‌ستی ئه‌و باس له قوت و بژێوی خه‌لکی کوردستان بکه‌ن و ده‌ست بۆ دزی و بازرگانیه‌کانی حیزبه‌که‌یان به‌رزبکه‌نه‌وه.
من دڵنیام ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شاشه‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌وه ده‌روێشانه به شان‌و بالیاندا هه‌ڵده‌ده‌ن ئه‌وان له هه‌موو که‌س باشتر هه‌قیقه‌ته‌کان ده‌زانن ،به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی پۆست و پاره و ته‌ماح زمانیانی لاڵ کردوه‌و چاویان کوێر، کاتێکش هه‌ندێك له ئیمتیازه‌کانیان که‌م ده‌کرێته‌وه ، ده‌که‌ونه خۆیان وه‌ک مه‌لا محمد مه‌لا قادر ده‌که‌ونه قسه هه‌ڵبزرکاندن و ده‌یانه‌وێت سه‌ری بابه‌ته‌کان ده‌رخه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و پاشخانی خه‌راپ و کۆیله‌ییان زۆر ناتوانن به پاراوی قسه بکه‌ن ئه‌گه‌ر نا به ده‌رده‌که‌ی جه‌وهه‌ر نامیق ده‌چن .
به‌هه‌ر حال ئه‌وه‌نه‌ی من له‌بیرم مابێت ڕه‌حمه‌تی خالید دلێر باس له‌وه ده‌کات ئه‌وکاته‌ی له سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان باره‌گای سه‌رکردایه‌تی شۆڕش و مه‌لا مسته‌فا له بێتواته ده‌بێت بۆ سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی چه‌کدارانه له دژی حکومه‌تی عێراقی ئه‌وکات ، و له‌و کاته‌شداهه‌مو بنه‌ماڵه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا له سنووری خۆیان ولای شێخ ئه‌حمه‌دی برای مه‌لا مسته‌فا جاش ده‌بن ،یه‌کێک له سه‌یرو سه‌مه‌ره‌کانی ئه‌م سه‌رکرده شۆرش گێره بی وێنه‌یه ئه‌وه بووه بۆ پاسه‌وانی خۆی و باره‌گاکانی ده‌وروبه‌ری خۆی وه‌جبه وه‌جبه له‌و جاشه‌کانی شێخ ئه‌حمه‌دی برای هێناوه بۆ پاسه‌وانی خۆی و پاسه‌وانی پێگرتوون ، ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی مه‌لا مسته‌فا پێشمه‌رگه سۆرانیه‌کان په‌ست و بێزار ده‌کات که خالید دلێر خۆی یه‌کێک بوه له‌و پێشمه‌رگانه ، ئه‌م بابه‌ته ئه‌بێته بابه‌تی کۆڕ و دانیشتنه‌کانی نوخبه ڕۆشنبیره‌کانی ناو پێشمه‌رگاکانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌و تا چه‌ندکه‌سێک له‌ناویان خالید دلێر ئه‌مه‌یان پێ هه‌رس ناکرێت و بڕیار ده‌ده‌ن بچنه لای مه‌لا مسته‌فا و توره‌یی و بێزاری پێشمه‌رگه‌ی پێ ڕابگه‌یه‌نن له‌سه‌ر ئه‌و کرده‌وه نه شیاوه‌ی . پێی ده‌ڵێن (ئه‌زبه‌نی ئێمه هه‌موو(پێشمه‌رگه‌ی کوردستان) فیدای تۆین و له خزمه‌تی تۆداین و به سه‌روگیان ده‌تپارێزین ،به‌ڵام کارێکی به‌رێزتان هه‌مومانی نیگه‌ران کردوه ، ئه‌ویش ده‌ڵێت ئه‌وکاره‌ی من چیه وا ئێوه‌ی پێشمه‌رگه‌ی نیگه‌ران کردوه ،ئه‌وانش له‌ووڵامدا ده‌ڵێن : ئه‌زبه‌نی بۆ شانوشه‌وکه‌تی تۆ‌و شۆڕشی کورد‌و پێشمه‌رگه زۆر ناشیاوه به‌ڕێزتان جاشه به‌رزانیه‌کان له مووێل و ناوچه‌ی به‌رزانه‌وه ده‌هێنن بۆ حرسیات و پاسه‌وانی ، ئێمه لێره هه‌موو خولامکه‌ی تۆین و پاراستنی به‌رێزتان له ئه‌ستۆی ئێمه‌یه، به‌رزانی به‌م قسه‌یه تێک ده‌چێت و پێیان ده‌ڵێت بۆ ئێوه نازانن من بۆ ئه‌و به‌رزانیانه ده‌هێنم بۆ پاسه‌وانی ؟ ئه‌وانش ده‌ڵێن: نه‌خێر و زۆرشمان پێ ناخۆشه ، مه‌لا مسته‌فا ده‌ڵێت : من ئه‌و به‌رزانیانه بۆیه ده‌هێنم بۆ پاسه‌وانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سۆره (سۆران) پیاوی تیا نیه تا ژنه‌کانیان له‌و به‌رزانیانه چا بکه‌م به‌ڵکو له سۆره پیاو هه‌ڵبکه‌وێت .
ئه‌مه ڕه‌شتو سه‌قافه‌تی مه‌لامسته‌فا بووه که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له بن گه‌ڵ و گوانی ئه‌و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی کورد ده‌ده‌ن و هه‌نژێک ماستاوچی و کاسه لێس و بازرگانی ووشه ده‌یانه‌وێت به‌زۆری زۆرداری پیرۆزی بکه‌ن و ساڵانه هه‌زاران به‌سزمان له‌ترسی نان برین ده‌بردرینه سه‌رگۆره‌که‌ی و سالانه‌ش ده‌یان و سه‌دان ملیۆن دۆلار له بودژه بۆ ئه‌و گۆڕه ده‌درێته لاوه و جگه له‌وه‌ی هه‌ر بۆ سه‌ردانی ئه‌و گۆڕه له هه‌مو فه‌رمانگه‌کانی قه‌له‌مره‌وی خۆیان و باره‌گا حیزبیه‌کانیان له هه‌مو کوردستان و دنیاش مه‌لاین دۆلار خه‌رج ده‌کرێت و پارتیه سۆرانیه به‌سزمانه‌کان بۆ ئه‌و ڕێوره‌سمه ساڵانه‌یه زۆر به‌په‌رۆشن و زۆر مه‌به‌ستیانه له سولێمانی و که‌رکوک و هه‌ولێره‌وه وه‌ک شیوه‌نی حسن و حوسێن به شیوه‌ن وله‌خۆدانه‌وه به پێ بڕۆن بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی . له کۆتایدا پێیان ده‌ڵێم ووریا بن سه‌رکرده و سه‌رکرده‌ی ڕووحی به پاره‌و ده‌سه‌ڵات و تۆقاندن وکوشتن و راونان و 30سال به‌ندکردن له‌سه‌ر جنێودان به به‌رزانی دروست نابێت ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست