کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرپرسى ناوچەى ڕاپەڕینى قەڵادزێى پارتى دیموکراتى کوردستان ســــــــووکایەتى بە خوێنى شەهیـــــــــدان دەکات

Friday, 26/06/2009, 12:00


سووکایەتى کردن بە خوێنى شەهیدان مەرج نیە تەنها لەلایەن دوژمنان و نەیارانى گەلەوە بێت،ئەویش بە سووتاندن و شێواندنى جەستەیان هەر شێوەیەک لە تووندو تیژى کە مەبەستى سووکایەتى کردن بێت بەو زاتە پیرۆزە کە شەهیدەکەیە،بەڵکو گوێنەگرتن لەداواو داخوازى وبە چاوى سووک تەماشاکردنى ڕۆڵەى شەهید یان وارسى شەهیدەکە لەهەر ڕوانگەیەکەوە بێت ، لەلایەن ئەو بەرپرسەى کە لەساسەى خوێنى شەهیدانەوە جڵەوى دەسەڵاتى گرتۆتە دەست، دەتوانم بڵێم هەمان ڕەفتارى دوژمنى ئەنجام داوە.
ئیدریس احمد ئەندامى لقى(11)ى پارتى دیموکراتى کوردستان ، کارکردو لە مەکتەبى شەهیدان ،ئێستا بەرپرسى ناوچەى ڕاپەڕینى قەڵادزێى(پ د ک)ە.یەکێکە لەو بەرپرسانەى کە ڕەفتارى هەمان ڕەفتارى ئەو کسانە بوو کە دستیان لە شەهیدکردنى باوکمدا هەبوو،چونکە من کە سەردانى هەر بارەگایەکى(پ د ک)دەکەم دروست بە ماڵى خۆمى دەزانم بەتایبەتیش لە دەڤەرەکەى خۆم کە شارى قەڵادزێیە.
بەڵام کاتێک ڕۆژى 23/4/2009 سەردانى ئەو ناوچەیەم کرد ، ئەو بەرپرسەم بینى و داواکارییەکم لەو بەرپرسە هەبوو، هەمان ئەو ڕۆژانەم بیرکەوتەوە کە باوکمى تێدا شەهیدکرا ، چونکە ڕەفتارى ئەو بەرپرسە تەنها لە سووکایەتى کردن دەچوو نەک لە هاوکارى و خزمەتکردن بە خەڵک.

بەرپرسان بەڕەخنە گرتن لێیان شەرم دەیانگرێت و تووڕە دەبن
کاتێک ئەو بەرپرسە لە لقى(11)لە مەکتەبى شەهیدان کارىدەکرد ، نووسراوى ژمارە(2418)ى تایبەتى ڕۆژى 8/9/2008ى بۆ کردم بەمەبەستى هاوکارى کردنم لەلایەن وەزارەتى شەهیدانەوە ، منیش ڕۆژى چوارشەممە کە ڕۆژى دانیشتنى جەنابى وەزیرى شەهیدان بوو لەگەڵ کەسوکارو خانەوادەى شەهیدان بۆ چارەسەرکردنى گرفتەکانیان .منیش نووسراوەکەم گەیاندە نوسینگەى جەنابى وەزیر ، بەڵام تا ئەو کات ناوەڕۆکى پڕ هەڵەى نووسراوەکەم نەبینیبوو،لەبەرئەوە کاتێک ڕەخنەم ئاڕاستەى کرد کە زۆر هەڵە لە نووسراوەکەى دا هەبووە ، تووشى شەرم هات و ئیتر تووڕە بوو. لەبەرئەوە هەرگیز ناگونجێ بەرپرس بە ڕەخنەى لە جێگەى خۆى بڕۆخێ ، چونکە ئەگەر ڕەخنەکەم لە جێگەى خۆى نەبوایە وا بۆ ماوەى (7)مانگ چاوەڕوانى تا ئێستا وڵامى ئەم نووسراوەم بە دەست نەگەیشتۆتەوە.هەر لەم ڕوانگەیەوە دڵنیام کە تاوانى ئەو بەرپرسەى تێدایە و لەوانەیە کەمێکیش وەزارەتى شەهیدان تاوان باربێت ، بەڵام تۆ بڵێى تاوانى هەڵگرى نامەى تێدا بێت؟


"شەهیدان جێگاى فەخرو شانازیمانن"
 
سەبارەت بە شەهید بوونیش دەتوانم بڵێم باوکم دووجار شەهید کراوە ،جارێکیان لە بەرزترین چیا(شاخەڕەشی پشدەر)بێویژدانانە فڕێدراوەتە خوارەوەو پاشان وەکو سووکایەتى پێکردن گوللە بارانیش کراوە.ئەمە ڕاستییەکە زۆربەى خەڵکى ناوچەکە دەیزانن،بەڵام ئەم بەرپرسی ناوچەیە کاتێک منى بەرێکردە دەرەوە گوێی لە داواکارییەکەم نەگرت ،بەوەشەوە نەوەستا دواى ڕۆیشتنى من هەر لەسەر توورَەییەکەى خۆى بەردەوام بوو، ووتى بابرَوا تووڕە دەبێ نابێ کەیفى خۆیەتى . ئایە ئەمە هەڵوێستە؟ئەمە خیانەت نیە لە ووتە ی کە دەڵێ:"شەهیدان جێگاى فەخرو شانازیمانن"لە کاتێکدا بەرپرسیاریەتى بۆ هەڵسووراندنى کاروبارى خەڵک و هەوادارانى ئەو حزبەیە...
 
/کوڕى شەهید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە