کۆمۆنیستی کریکاریش شیوه‌ن بۆ جه‌لادو پیاوکوژ ده‌کات،،
Tuesday, 02/11/2010, 12:00
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردودا کابرایه‌ك به‌ناوی به‌رزان کوژرا ڕابردوی پڕ شه‌رمه‌زاری ئه‌م کابرایه زۆر بێهاوتایه‌و لێوان لێو بووه له کوشتنوو تاوانکاری هه‌ر له‌ته‌مه‌نی منداڵیوه له‌ناو خانه‌واده‌یه‌کی جاشدا چاوی هه‌ڵهێناوه ،ئه‌م که‌سه به‌شداریه‌کی باشی ئه‌نفالی کردووه وه له ئۆردگای نه‌سر نیشته جێبووه و به‌شدار بووه له گرتن و ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی شه‌هید (جه‌وهه‌ر) ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حزبی شیوعی عیراق به ڕژێموو وه دوای ماوه‌یه‌کیش هاوڕێ جه‌وهه‌ر ی سه‌رکرده له سیداره درا.جگه له ده‌یان تاوانی دیکه‌ش که هه ر له باسکردنیش نایه وه هه‌روه‌ها له دواجاریشدا لاوێکی تازه پێگه‌شتوی شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیشی به‌ناوی (گۆران) خه‌ڵتانی خۆێن کرد ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه بوو که ئه‌و لاوه پێێ وابوو جیاوازی نیه له نیوان مرۆڤه‌کاندا و بڕوای به عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایتی هه‌بوو ،ئه‌وه‌ی جیگای سه‌ر سوڕمانه که ئیستا کۆمه‌نیستی کریکاری ئه‌م مرۆڤ کوژه‌ی لێکردوینه‌ته کارل مارکس ،به‌ڕاستی کاره‌ساته بۆ حزبێکی به‌ناو کۆمه‌نیست ئه‌وه‌نده خێڵه‌کیانه بیر بکاته‌وه ، جا کۆمه‌نیستی کریکاری ئیتر بۆ ناڕوات به‌رگری له بکوژه‌کانی زرهدهشتو سۆرانوو ئه‌وانی دیکه‌ش بکات ،جا بۆ نه‌ڵێین سه‌د ڕه‌حمه‌ت له پارتی‌و یه‌کێتی ،جا ئه‌گه‌ر نیو هینده‌ی پارتیوو یه‌کێتی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوایه ئاخۆ ئه‌بیت چیان بکردابایه ،
به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ کۆمۆنیزمی به‌ناو کریکاری له ژیر دروشمی مارکسیزمدا شیوه‌ن بۆ ئه‌م جه‌لادانه بگێرن که چ خۆیانوو چ بنه‌ماڵه‌کانیان تا بینه قاقایان سوره به خوێنی ڕوڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان ،ئاخر مه‌گه‌ر ته‌نها ویژدانی ئه‌م به‌ناو کۆمه‌نیستانه بیت ئاوه‌ها داکۆکی له پیاو کوژان بکات که به‌مه‌رجێك دوان له قوربانیه‌کان نزیك بوبێتن له ئایدولۆژیاکهیان ،به‌تایبه‌ت هاوڕێ جه‌وهه‌ر که سهکردهیهیکی شیوعی قاره‌مانی دوای
ئه‌نفال بوو که به‌ده‌ستی ئه‌م تاوان باره ته‌سلیم کرا ، به‌ڕاستی کۆمۆنیزمی کریکاری ڕوتان قایمه ئه‌ی باسی ژیانیتان کردووه بۆ له دوای 984 وه پهراندوتانه که ئه‌م کابرا له کوێ بوه بۆ ئیشاره‌تان به کاتی ئهمنو ته‌واریه‌که‌ی نه‌داوه که له‌لای شیخ عه‌زیز بوون‌و شوانیان به حسابی پێشمه‌رگه ته‌سلیم ده‌کرده‌وه، ئه‌م کابرایه به‌شداری ئه‌نفالی کردووه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه تاوان باره‌که‌یدا ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ئۆردگای نه‌سرو دهربهندیخانو زه‌ڕایه‌ن ئاگاداری هه‌موو تاوانهکانیانن .له کۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵیم کۆمهنیزمی کریکاری باشتر وایه ناوی خۆتان بکه‌نه کۆمهنیزمی به‌رگری کردن له جه‌لادو پیاو کوژان،
ئه‌ندامی حزبی شیوعی له ده‌ربه‌ندیخان
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست