رۆژنامەى چاودێر گامێش نابینێو مێش دەبینێ
Monday, 18/05/2009, 12:00
پۆلیسى هاتوچۆ گەورەترین ئەركیان لەسەرشانە، پاراستنى مرۆڤەكان لەسەر شانى ئەوانەو ڕۆژانە بۆ ئەوەى كەس توشى روداو نەبێت هەریەكەیان بۆ ماوەى شەش كاتژمێر بەپێوە دەوەستن.
ئەمە بەردەوام دوبارە دەبێتەوە پێویستى سەر شانى ئێمەیە بەتایبەت شوفێرەكان كە ڕێزى پۆلیسى هاتوچۆ بگرن، بەپێى ئەو یاسانەى بۆیان دیارى كراوە ئۆتۆمبیل لێ بخوڕن، چونكە ئەوان لە خزمەتى ئێمەدا كاردەكەن، بەڵام بەداخەوە تەنها لەماوەى ئەم ساڵدا یان بڵێین لە ماوەى چەند مانگێكى كەمدا چەندین جار مروەرەكانى سەیدێادق ڕوبەڕوى لێدانو توندویژى بونەوەو كەسیشمان نەبینى لەو كەسانە بدرێتە دادگاو سزا بدرێن.
ئەوەى جێگەى پرسیارە ئەوەیە ئایا ئەو كەسانەى كە پەلامارى مروەرەكانى سەیدێادقیانداو لێیاندان كێ بون؟؟ ئەندامانى هەر دوو حیزبى باڵادەست نەبون، بەشانازیشەوە یەكێكیان باسى لەوەكردبوو دواى سەرپێچیەكەى، لەمرورێكى داوە. ئاخر بەڕێزم ئێوە خاوەنى بڕیارو دەسەڵاتن هیچ نەبوایە، دەبوایە ڕێزتان لەبڕیارەكانى خۆتان بگرتایە.
ئێوە هەمیشە سەرى زمانتانوبنى زمانتان ئەوەیە كە یاسا سەروەر بێت، یاسا سەروەرە من دەپرسم یاسایەك نەتوانێ ڕێ لەتۆى مەخالەفەچى بگرێ، ئەمانە ناودەنێى سەروەرى یاسا، ئەوەى جێگەى داخە یاسا تەنها بەسەر كۆمەڵێك خەڵكى فەقیردا جێبەجێ دەكرێ، هەمیشەش هەروابووە كەسێك شتێك بەكەسێك دەڵێت دەبێ خۆى جێ بەجێى بكات ئەو كاتە بەخەڵك بڵێ، بەڵام خۆتان لەهەموو كەسێك زیاتر یاسا پێشێلدەكەن.
یەكێك لە مرورە بەڕێزو چالاكەكانى ئەو شارە، ئێوارەیەك لەبازاڕدا دواى ئەوەى موخالەفەچیەك موخالەفەیەكى كرد، قبوڵى نەكرد ڕوبەڕوى لێدان بویەوەو كەسیش نەبوو بەرگرى لێ بكات، نەك هەر ئەو چەندینى تریش، بەڵام بەداخەوە یەك نەفەر لەو كەسانە ڕوبەڕوى یاسا نەكرانەوەو وەكو باسكى بانان بۆى دەرچون وبەعەشایرى كێشەكان حەلكران.
یاساش بابۆ خۆى هەر هەبێ كەجێ بەجێ نەكرێ بۆچى باشە. بەرامبەر بەوكردەوە ناشیرینانەى كە نامەسئولەكان ئەنجامى دەدەن. ڕۆژنامەى چاودێر لەژمارە (225) بەمانشێتێ گەورە لەسەرەوە لاپەڕەى یەكى دادەنوسێت "حیمایەكى محمدى حاجى محمود پەلامارى پۆلیسێك دەدات" من ناڵێم ئەوە كارێكى باشە، بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە ئەوەیە ئایا ئەو چەند جارەى پەلامارى مروەرەكانى سەیدێادقدراو دواتریش (كوڕى بەڕێز: حامیدى حاجى خالى بەرپرسى كۆمەڵایەتى یەكێتىو عیماد ئەحمەدی جێگرى سەرۆكى حكومەت پەلامارى پۆلیسیان داو تەنانەت چەناكەى مولازمێكیشیان شكاند، بۆ ئەوەتان لەلاپەڕەى یەك دانەناو بیكەن بە مانشێت؟ ئەوكات چاودێرو پەیامنێرەكەى لەكوێ بون، خۆ نەخەوتبون دیارە عەینەكى ڕەشیان لەچاودابوو بۆیە نەیان بینى، لەو هەموو پەلامارو لێدانە، تەنها حیمایەكەى محمدى حاجى محمود درا بەدادگا ئەوانى تریش بەر عەفوات كەوتنو بەدانى پاداشتێك پۆلیسەكانى فریاكەوتن چونەوە سەر كارەكەى خۆیان.
یان چەند جار ڕەقەمى ئۆتۆمبیلى حكومى لێ كرایەوەو بەرپرسەكانمان كارى شەخسییان پێكردن پێى چون بۆ سەیران. خۆ ئەوەش نایاساییە بۆ باسى ناكەن وەكو لێكردنەوەى ژمارەى ئۆتۆمبیلى قائیم قامى هەڵەبجەى تازە نایاساییە، بۆ باسى ناكەن هەر ئەوەیە گامێشى خۆتان نابینن ومێشى خەڵك باش دەبینن.
سەیدسادق
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست