کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بێ متمانه‌یی ئاژانسى پاراستن بە كارمەندانى ئاسایشى فرۆكەخانە نیگەرانى لێكەوتەوە

Monday, 04/04/2011, 12:00






رۆژ بەرۆژ وەرى پۆلاینى خەڵك لە سەرجەم شوێنەكان بەرز دەبێت لە قبوڵ نەكردنى بریارى دیكتاتۆریانەى بنەماڵە, رۆژى سەردانەكەى ئەردۆغانى كورد كوژ بۆ هەولێر ئاژانسى بەناو پاراستن جۆرە سوكاتێكى زۆریان بە سەرجەم كارمەندانى فرۆكە خانە كرد نیگەرانى زۆرى دورست كرد تەنانەت چەند كارمەندێك داوام یان جێ هێشت.

چەند سەرچاوەیەك بە پلەى ئەفسەر كە ناوەكانیان پارێزراوە لەلاى ئێمە لەبەر ترسى نان برى كردنیان ناتوانین ناوەكان بڵاوبكەینەوە,چونكە پارستن تەنها ئەوەى بەدەستەوە خەلك نابراوبكات.ئەو ئەفسەرانە بۆمان دوان و گوتیان"رۆژى هاتنى ئەرۆدوگانى كورد كوژ لەئیدارى فرۆكە خانە فەرمان دەركرا بە رازاندنەوەى فرۆكە خانە بەسەرجەم بەشەكان لەگەَل ئەوەش سەرجەم كارمەندان تابتوانن بەجلى مەدەنى و جلى كوردین بێن بۆ دەوەام.زۆر دڵ خۆش بوین بەم بریارە.

بەیانیەكە كاتژمێر8دواى ئیجرائاتێكى زۆرى ئاسایشى فرۆكە خانە وەك رۆژانى تر بەرەو كاردەچوین بەڵام ئەم جارە جیا لە جارانى تر بنیمان نزیكەى100كارمەندى پاراستن بە جلى مەدەنى و بەسەگى پۆلیس و بە دەمانچەوە هاتون بۆ فرۆكە خانە,سەرتا سەرجەم كارمەندانى ئاسایش و پۆلیس یان چەك كرد پێیان راگەیاندن كە ئەمرۆ چەك بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.دواى سەرجەم كارمەندەكانیان پشكنین باوەریان بە ئاسایشى فرۆكە خانە نەبوو.پاشان كارمەندى بەشەكانى تر ئەمەدواى پشكنینى ئاسایشى فرۆكە خانە.

ئەو ئەفسەرانە زیاتر دوان و گوتیان"دواى پشكنینى ئێمە و دانانى چەك لەلاى ئەوان سەرجەم شوێنەكانیان پشكینى بەسەگى پۆلیس تەنانەت شوێنى تایبەتیەكان.كە شوێنى كارمەندانى ئاسایش و پۆلیسە هیچ كەسێك بۆى نیە بەچێت بۆ ئەو شوێنانە چونكە پشكنینى ئەو شوێنانە تەنها كارمەندى ئاسایشى فرۆكە خانە دەى كات.بەجلى فەرمى دەوەام نەوەك بەجلى مەدەنى.

هەر ئەو سەرچاوانە پێیان راگەیاندین جۆرە بێ رزێكى وا بە ئاسایش و پۆلیس كرا زۆرێك لە كارمەندەكان چونە ماڵەوە.پێیان گوتن ئەگەر سیقەتان بە كارمەندى فرۆكە خانە نیە بۆ ئەمنیەتى فرۆكە خانە ئەدەن بە ئێمە لەكاتێكدا لەماوەى كەمتر لە سالێك7كیلۆمادەى موخەدەرات و مادەى ترى مەترسى دار دەستى بەسرگیراوە.

پێشیان راگەیاندون ئەگەر بەم بریارە نارازین دەتوانن بچنە ماڵەوە.بەڵام دەمە قالى زۆر دورست بوو لە نێوان كەسێك كە ناوى عەونى یە لە پاراستن هەروەها لەگەڵ ئازاد كە ئەویش پاراستنە.

جەنابى مسرورو تۆ سەرۆكى ئاژانسى پاراستنى وانیە,لەگەڵ ئەوەش سەدان كەسى تر لە دەوەرى تۆ كۆبونەتەوە كە بەبرواى تۆ كەسى زۆر دڵ سۆزى بنەماڵەن.ئەى ئەوانەى لەفرۆكە خانە دات ناوەن كەسى باوەرپێكراوى تۆ نین بۆ فەرقى ئەوان چیە لەگەل ئەوانەى دەورو بەرى تۆ.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە