کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌یاننامه‌ی تایبه‌ت به‌ئازادکردنی که‌رکوک و نه‌ورۆزی کوردان

Monday, 21/03/2011, 12:00




هاونیشتمانیانی ئازادیخواز و‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان



زیاتر له‌ 900ساڵ به‌ر له‌ئێستا له‌سه‌رده‌می ‌ده‌وڵه‌تی ماده‌کانه‌وه‌ ئێمه‌ی کورد توانیمان سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زن ومێژوی به‌ده‌ستبهێنین به‌سه‌رئاشوریه‌کاندا، بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ بوه‌ كوردان بڕیاریاندا‌وه‌ ئاگر بكه‌نه‌ ڕه‌مزى سه‌رکه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی ‌هه‌مو داگیرکه‌ران ودوژمنان به‌چاوی خۆیان بیبینن، بۆیه‌ جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌هه‌‌مو گه‌ل و مرۆڤایه‌تی پیرۆز ده‌که‌ین، به‌هیواین له‌نه‌ورۆزی ئاینده‌دا کۆمه‌ڵێ له‌وخه‌ون و ئامانجانه‌ی که‌چه‌ندین ساڵه‌ بۆیان تێده‌کۆشین به‌ده‌ستیان بێنین ، که‌له‌سه‌روی هه‌مویان سه‌ربه‌خۆی کوردستانه‌..

هاونیشتمانیان وه‌ك هه‌مومان ئاگادارین ماوه‌یه‌که‌‌ له‌سه‌رجه‌م شارو شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌درێت له‌دژی گه‌نده‌ڵی دام وده‌زگاكانی هه‌رێمی کوردستان و که‌بوه‌ته‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌میه‌کی زۆر له‌به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانداو سانسۆری حیزبی له‌زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان بونی هه‌بوه‌و ئێستاش له‌گه‌ڵ دابێ ماوه‌، وه‌ك ده‌بینین له‌زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌كاندا هاونیشتمانیانی خۆپێشاندار به‌ره‌و ڕوی توندوتیژی بونه‌وه‌ وکه‌زۆربه‌یان گه‌نجه‌کانمانن پشكی شێریان له‌م توندوتیژیانه‌دا به‌ركه‌وتووه‌ ،بۆیه‌ ئێمه‌ به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر به‌فێڕۆدانی‌ ‌خوێنی ئه‌م گه‌نجانه ‌بكه‌ین و هۆشداری بده‌ین به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كه‌هێزو توانای ئه‌م گه‌نجانه‌ له‌ئاینده‌دا ده‌توانرێ هاوكێشه‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان دیاری بکات..هێرشكردنه‌ سه‌رهاونیشتمانیان ته‌واوی مێژووی حكومڕانیتان ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ ؟ بۆیه‌ هه‌رچی زووه‌ بۆ پاراستنی خوێنی گه‌نجان وبارودۆخی كوردستان پێویسته‌ بڕیاری چاكسازی ڕیشه‌یی له‌ دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كاندا بده‌ن، بکوژه‌کان بده‌نه‌ دادگاو قه‌ره‌بوی شه‌هیده‌کان بکه‌نه‌وه‌، وه‌ هۆشداری ده‌ده‌ین ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌ران و وڵامی داواكانیان نه‌ده‌نه‌وه‌ ئه‌وا كوردستانیش وه‌ك وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باوه‌ش بۆ شۆرشی سپی ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌وكاته‌ هاونیشتمانیان خۆیان چاكسازی ڕیشه‌یی ده‌كه‌ن و پێویستیان به‌ده‌سه‌ڵات ‌نابێت، بۆیه‌ ئێستاش تاكارله‌كارنه‌ترازاوه‌ داواتان لێده‌كه‌ین سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانتان چڕكه‌نه‌وه‌ بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزاری و ئاوڕدانه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌ی كه‌گه‌نجان و منداڵانیان په‌راوێزخراون له‌هه‌رمافێکی سه‌ره‌تای، باوڵاتی ئێمه‌ش‌ له‌پێشكه‌وتندا دوانه‌‌که‌وێت،بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌مو ئه‌و به‌رپرسانه‌ به‌گه‌نده‌ڵ پێناسه‌ ده‌که‌ین که‌له‌سه‌ره‌تای وه‌رگرتنی پۆستێکی حوکومی یان حزبی ودوای ده‌رچونیشیان له‌وپۆستدا ته‌واوی سه‌روه‌ت وسامانه‌که‌یان بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرانه‌که‌ن، وه‌ئێمه‌ین له‌فڕێدانی پارچه ‌کاغه‌زێکی به‌کارهێنراو له‌سه‌ر شه‌قامی شارێک و شکاندنی لقی دره‌ختێک وبه‌فێڕۆدانی دڵۆپێک ئاو تابه‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت وسامانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک هه‌مووی به‌گه‌نده‌ڵی ده‌زانین..

له‌كۆتایدا داواده‌كه‌ین كه‌ هه‌رچی زوتره‌ به‌ڵێنی چاكسازی بده‌ن و داواكارییه‌كانی گه‌نجان و چین و توێژه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌مان جێبه‌جێ بكه‌ن و داواش له‌گه‌نجه‌ ئازاو بوێره‌ خوێن گه‌رمه‌كانی هه‌رێمی برسی وتینوی به‌ئازادی ده‌كه‌ین كه‌به‌هێمنانه‌ داوای مافه‌كانتان بكه‌ن و هێرش نه‌كه‌ن سه‌ر دامه‌زراوه‌ حكومی و حیزبییه‌كان چونكه‌ ئه‌م دامه‌زراوانه‌ هی خۆتانن و ئێوه‌ش بڕیار ده‌ده‌ن كێ ئه‌م دامه‌زراوانه‌ له‌ئاینده‌دا به‌ڕێوه‌به‌رێ .!!!

ئێمه‌ تێده‌کۆشین دژی فاشیزم وڕه‌گه‌زگه‌رایی وخه‌باتکردن له‌پێناو ڕزگاری و ئازادی گه‌لان، به‌ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانن.

(به‌هیوای كوردستانێكی هه‌میشه‌ ئاوه‌دان و پێشكه‌وتو)

دوباره‌ نه‌ورۆزتان پیرۆزبێ


بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون

هه‌رێمی کوردستان

21 / 3 | 2011
 





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە