کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌ هه‌ڵکشاندایه ‌

Tuesday, 17/03/2009, 12:00


بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون ،به‌ پێویستی ده‌زانێت جه‌ماوه‌ری کوردستان و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئاگادار بکاته‌وه‌ له‌ پلانی نوێی کارکردنی ڕابوون، له‌م بارودۆخه‌ی ئێستادا که‌ له‌ ئاستی گۆڕانکاریه‌کانی ناو ینک بێت . هه‌موو لایه‌ک ئاگادارن ،له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕێکخستنه‌کان سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی پلینۆمێکی به‌ په‌له‌ی سازدا و نه‌خشه‌ی ئه‌و پلینۆمه‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک بوو که‌ یه‌کێتی زیاتر به‌ره‌و قۆرخکردن ببات له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌ک و ده‌سته‌یه‌که‌وه‌، له‌و کاته‌دا و به‌ هه‌ستکردنی مه‌ترسێکانی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ ،کۆمه‌ڵێک ئه‌ندامی تێکۆشه‌رو خه‌مخۆری ینک ، له‌ سێ ڕاگه‌یاندنی په‌له‌دا ،پلانه‌که‌یان خسته‌ به‌ر تانه‌و سه‌رزه‌نشت و ئه‌ندامانی یه‌کێتیان لێ ئاگادارکرده‌وه‌و ،شان به شانی تێکۆشه‌رانیتر بوینه‌ به‌شێک له‌ شکستی ئه‌و نه‌خشه‌ گه‌نده‌ڵه‌. له‌وه‌ به‌دواوه‌ تێکۆشه‌ره‌ ڕابوه‌کان به‌ شیکردنه‌وه‌ی ووردی بارودۆخه‌که‌و پرسو ڕا به‌ بیرمه‌ندانی گه‌له‌که‌مان، هه‌وڵو توانایان خسته‌ کار تا بزوتنه‌وه‌ی ڕابوونی لێ به‌رهه‌م هات. بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون، وه‌ک هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تی ،له‌ بارودۆخێکی پێویستی سه‌رده‌می خۆیدا ،به‌ ئامانجی چاکسازی له‌ ینک و حکومه‌تی هه‌رێم هاتۆته‌ مه‌یدان . هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌ کارنامه‌یه‌کی گونجاو له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وی ناوخۆی ینک و به‌ شێوازێکی دیموکراتی بۆ ئامانجه‌کانی تێکۆشاوه‌. زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ ، شان به‌ شانی بیرمه‌ندان و ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان و باڵه‌کانیتری بزوتنه‌وه‌ی ڕیفۆرم ، ڕۆژانه‌ بابه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی و به‌ره‌و چاکسازیمان تاوتوێ کردوه‌ له‌ ڕێگای ماڵپه‌ڕی ڕابونه‌وه‌ ، به‌رده‌وام تێبینی و پێشنیارمان داوه‌ته‌ ینک وهیوامان وابوه‌ کۆنگره‌ ببه‌سترێت و له‌ ڕێگای کۆنگره‌یه‌کی سۆشیال دیموکراتانه‌وه‌ ،ینک هه‌موو کێشه‌کانی به‌ دیموکراتی چاره‌سه‌ر بکات، به‌رده‌وام تانه‌مان له‌ ئاڵۆزێکان داوه‌و پشتگیری ته‌باییمان کردوه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و به‌ تایبه‌تی سکرتێری گشتی ، دوو ساڵ زیاتره‌ خۆیان له‌ کۆنگره‌و چاره‌سه‌ر ئه‌دزنه‌وه‌ ،چه‌ندجارێک کاتی کۆنگره‌یان ڕاگه‌یاندو ،له‌و کاته‌دا نه‌یان کرد ، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت یان ئه‌ندامانی ینک و جه‌ماوه‌ر ده‌سخه‌ڕۆ ده‌که‌ن، یان هێنده‌ بێتوانان، کاتی دروستی کۆنگره‌ی خۆیان پێ دیاری ناکرێت، له‌ هه‌ردوو حاڵه‌تدا، ئه‌و سکترێرو سه‌رکردایه‌تیه‌ ئیتر متمانه‌ی له‌ده‌ستاوه‌. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵدا ، ده‌ ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌ستیان له‌کار کێشاوه‌ته‌وه‌ و هه‌موشیان به‌هۆی ناڕازی بونیان له‌ سکرتێری گشتی و شێوازی کارکردنی یه‌کێتی له‌سه‌ر ئاستی ینک و کوردستان و ئیراق و جیهان. بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون له‌ 11-11-2008 له‌ ڕاگه‌یاندنێکدا به‌ ناونیشانی(سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌وڵه‌کانی ته‌بایی و یه‌کڕیزی و چاکسازی) ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ که‌ کۆنگره‌ی سێ پێویسته‌ پلانی بۆ بکرێت و کاتی دیاری بکرێت و نه‌که‌وێته‌ دوای نه‌ورۆزی 2009 ،دوا که‌وتنی له‌وه‌ زیاتری زیان به‌ ینک ده‌گه‌یه‌نێت و متمانه‌مان به‌ سه‌رکردایه‌تیمان ئه‌که‌وێته‌ ژێر پرسیار و ڕه‌نگه‌ ناچار ببێن شێوازی کارمان بگۆڕین) .به‌ڵێ پێشبینی ڕابوون هه‌ته‌ دی و دواکه‌وتنی کۆنگره‌ بوه‌ هۆی زیاتر قوڵبونه‌وه‌و ئاڵۆزی کێشه‌کان ، به‌رپرسیاری یه‌که‌میش سکرتێری گشتی یه‌کێتیه‌. بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون بۆ به‌رده‌وام بونی له‌سه‌ر پرنسیبی ڕاستگۆیی و سه‌لماندنی کارکردنمان به‌ پلان و به‌رنامه‌ی داڕێژراوی پێشوه‌خت بۆهه‌موو ئه‌گه‌رو گریمانه‌کان، بڕیارمان دا ، به‌ په‌یوه‌ستبونمان به‌ ڕاگه‌یاندنی 11-11-2008 ،له‌ دوای 21-3-2009 شێوازی کارکردنمان ده‌گۆڕین ،به‌ پێی گونجان له‌ گه‌ڵ ئه‌م قۆناغه‌. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کارنامه‌ی ڕابوون ،جگه‌ له‌ (خاڵی یه‌که‌م له‌ پرنسیبه‌کان) هه‌ڵده‌په‌سێرین. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی لایه‌نگری ڕابوون ئاگادار ئه‌که‌ین تا داڕشتنی کارنامه‌یه‌کی تێروته‌سه‌لی گونجاو بۆ قۆناغی ئه‌مڕۆ ، به‌ گیانێکی چاکسازی و چاکخوازیه‌وه درێژه‌ به‌ تێکۆشانی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجانه‌: ،

1- چڕکردنه‌وه‌ی کارکردن له‌سه‌ر ئۆرگانه‌کانی خواره‌وه‌ی یه‌کێتی ،له‌ که‌رته‌کانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ،بۆ دروستکردن و گه‌شه‌کردن و پێشخستنی ئه‌ندامانی بوێر و خاوه‌ن که‌سایه‌تی دڵسۆزی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی ،تا له‌ داهاتودا جێ به‌ گه‌نده‌ڵه‌کان لێژ بکه‌ن.
2- وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ڕیفۆرمیستی له‌ هه‌موو ڕوداوو پێشهاته‌کان، بێ گوێدانه‌ ڕێنماییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کێتی .
3- چاودێریکردنی ووردی ینک و ئاماداکاری بۆ کۆنترۆڵ کردنی هه‌ر ئاژاوه‌و ئاڵۆزیه‌ک که‌ ڕوو ئه‌دات، له‌ ڕێێ ئه‌و دڵسۆزانه‌وه‌ی که‌ نایانه‌وێت تێکۆشه‌رانی یه‌کێتی ، ڕۆحی یه‌کتری ده‌سکه‌نه‌که‌ن و برینی شه‌هیدان بکولێننه‌وه‌ .
ئیتر بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و هێنانه‌دی خه‌ونی شه‌هیدان

یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان _ بزوتنه‌وه‌ی ڕابوون
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی ڕابوون www.pukraboon.com
بۆ په‌یوه‌ندی به‌ ڕابوون [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە