کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو فێڵەی لیژنەی باڵای كۆنگرە كردی

Wednesday, 23/06/2010, 12:00



دوای كۆتای هاتنی كۆنگرە سەركەوتنی كۆنگرە بە پێی ووتەی چەند بەرپرسێكی چڵكاو خۆر بە بێگەردی.
دوای بڵاو كردنەوەی ئەنجامە فەرمیەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەند بەڵام ئەنجومەنی ناوەند كە ژمارەیان (101)ئەندامەو (81)ئەندامیان بە هەڵبژاردن دەبنە ئەندام (20)ئەندامەكەی تر بە تەسكییەی هەڤاڵ(مام جەلال)دەبنە ئەندام
كاندیدێك لە ئەنجومەنی ناوەند بە ناوی (لەتیفی حاجی فەرەج) كە (322)دەنگی هێنابوو بە پێی ووتەى یەكێك لە ئەندامانی لیژنەی جیاكردنەوەی دەنگەكان و چەند چاودێر و چەند ئەندامیچكی كۆنگرە,بەڵام لە كۆتاییدا واتە لە كۆتای ئەنجامە ڕەسمییەكاندا كۆی دەنگەكانی بۆ كرابوو بە (338)دەنگ بەهۆی ئەم زیاد كردنەوە بوو بە كۆتا ناوی ئەندامی ئەنجومەنی ناوەند لە (81)ئەندامەكەو كەوتە پێش دكتۆر(قادری زانكۆ)وە كەژمارەی دەنگەكانی (337)دەنگ بوو كە دەبوایە دكتۆر(قادری زانكۆ)(81)ەمین ئەندام بوایە.
بەڵام تائێستا كەس نازانێت بە ئەمری كێ و لە لایەن كێوە ئەم دەنگەى بۆ زیاد كراوە كە دەبوایە دكتۆرێكى زانكۆ لە پێشتر بوایە وەك لە كەسایەتیەكی عەشایەرو گەندەڵو خاوەن باخ و ئامر لیوا لە بەغداد,بەڵام وەكو هەمومان دەزانین ئەم جارە سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند خاڵییە لە كەسایەتی ڕۆشنبیرو تەكنۆكرات.
هەموومان دەزانین كەسایەتیە سەربازیەكان دەستیان گرت بە سەر سەركردایەتى و ئەنجومەنى ناوەند ئەمە ئەوەى سەلماند كە یەكێتى ڕابردوو پاك و تەكنۆكرات و خاوەن كیانی ناوێ و جێگەیان نابێتەوە ئەوفێلەى لە دكتۆر(قادر)كرا باجى ڕابردووەكەى بوو لەم فێڵەوە ووتم با باشتر لەم كەسایەتیە بكۆڵمەوە ووتم ئەم دكتۆرە كێیە؟
ووتیان سەر بە هیچ كوتلەیەك نییە و ماستاوچى هیچ مەسئولێك نییە پێویستە ئەم كەسایەتیە و سەرجەم كەسایەتیەكانی تری وەك(دكتۆر عوسمان و دكتۆر محەمەد دلێر و دكتۆرقادری زانكۆ)هەڵوێست وەربگرن بەرامبەر ئەو هەموو فێڵ و تەكەتولاتانەی كە لێیان كرا .
دكتۆرقادر ئەنجومەنى ناوەند بۆ(سالار سەرحەد و گوڵاڵەى مامە عەزە و لەتیفى حاجى فەرەج) بەجێبهێڵە.
لە كۆتایشدا پیرۆزت بێت كاك(لەتیفى حاجی فەرەج)كە كەس نازانێت كێفێڵی بۆ كردى كێ لە پشتە لە كۆتایشدا سەركەوتوبێت كۆنگرە.(الغش یفسد كل الشئ)
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە