شەرەكە دەكەوێتە ساحەی زانكۆی شاهانەی بەریاتانییەوە

Saturday, 11/06/2011, 12:00


قوتابیانی زانكۆیەكە ئامادەنین قستی سێیەم بدەن

دوای ساڵێكی خوێندنی قوتابیان لە زانكۆی شاهانەی بەریتانی, وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم كوردستان دان بە خوێندنەكەیان دانانێت, وە قوتابیانیش نیگەرانن لە بە فیرۆ چوونی ساڵێك لە خوێندنەكەیان لەو زانكۆیە بێ موڵەتە, لە دواین كاردانەوەیان قوتابیانی زانكۆی شاهانەی بەریتانی بڕیاریان داوە بە پێنەدانی قستی سێیەمی خوێندن كە بڕی (1000) دۆلاری ئەمریكیە بە زانكۆیەكە, وە هەروەها یەكێتی قوتابیانی كوردستان لیژنەی شاهانەی بەریتانی سبەینێ رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 12/6/2011 خۆپیشاندانێك رێك بخەن بۆ بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی نارەزایی دەڕبڕین.
لە لایەكی ترەوە سەرۆكایەتی زانكۆیەكە ئاگاداریەكی بۆ قوتابیەكان ناردووە تا رۆژی پێنچ شەممە رێكەوتی 16/6/2011 قوتابیان قیستی سێیەم بدەن بە زانكۆ, ئەگینا بەشدار نابن لە تاقیكردنەوەكانی كۆرسی دووەم, لەبەرامبەردا قوتابیان خۆیان ئامادە كردووە بۆ شكاندنی پەنجەرەو دەرگای زانكۆیەكە و شێواندنی رەوشی تاقیكردنەوەكان ئەگەر رێیان پێنەدرێ لە بەشداری كردن.
هەروەها سەرچاوەیەك لە چەند بەرپرسێكی پلە بەرزی پارتی كە قوتابی زانكۆیەكەن, بۆ ئەو رۆژە لەبەرنامەیان دایە بەهێنانی هێزێكی زێرەڤانی بۆ ترسانی زانكۆیەكە و بۆ حالەتی نائاسایی ئەگەر زانكۆیەكە بەردەوام بێت لە رێ پێنەدانی چوونە ژوورەوەی قوتابیان بۆ هۆڵی تاقیكردنەوەكان, هەر بۆیە ئەمرۆ سەرۆكایەتی زانكۆیەكە ئاگاداریەكی بۆ قوتابیەكان ناردووە كە پۆلیسی لەو مەسەلەیە ئاگادار كردۆتەوە, بۆ هەر حاڵەتێكی نائاسایی.
وە بە بۆچوونی قوتابیانی زانكۆیەكە (عبدالسلام) سەرۆكی زانكۆی شاهانەی بەریتانی بە گرفتی یەكەم دەزانن بۆ چارەسەر نەبوونی كێشەكەیان, وە هەروەها وەزیری خوێندنی باڵاش (د.دلاوەر) بە وەزیرێكی حزبی و دژایەتی كردنی (پارتی دیموكراتی كوردستان) ناو دەبەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە