شانازى بە كەسانى وەكو عمر عنایەت دەكەم
Sunday, 28/02/2010, 12:00
رونكردنەوەیەك دەربارەى بابەتێك سەبارەت بە عمر عنایەت كەلە 25 شوباتدا لە كوردستان نیت بڵاوكراوەتەوە.تومەت خستنە پاڵ و ناوزڕاندنى كەسایەتیەكى بەڕێز و نیشاتمان پەروەرى وەكو عمر تاوانێكە سزاى قانوونى هەیە، بەڵام ئەم جوورە تاوانانە لە ووڵاتى قەزاو قەدەردا وەك ئاو خواردنەوە وایە. سەرجەم ئەو تومەتانەى كە دژ بە عمر نووسراوە، هەڵبەستراون و نە ئەسلیان هەیە نە ئەساس .
عمر برادەرى مناڵیمە و ئێمە پێكەوە زانكوومان تەواو كردووە. كەم كەسم بینیوە وەكو عمر بەوەفا و دڵسۆز و لێهاتو و و جدى و حەزى بە پیاوەتىكردن بێت. ئەو لە رێخستنى كۆمەڵەدا جێى متمانەو چالاكى بەرچاوى هەبووە. لە ماوەى 30 ساڵەشدا كە لە ئەورووپا ژیاوم لە چاكى زیاتر هێچى ترم سەبارەت بە عمر نەبیستووە. ساڵى 1985 گیراوە, لە كیمیابارانى هەڵەبجەدا بریندار بووە و ماوەیەك كەوتۆتە ئیران، كە گەراونەتەوە بۆ كوردستان لە گەڵ خێزان و منداڵەكانیدا گیڕاون و ئەنفال كراون. بە لێبوردنى گشتى لەمردن رزگاریان بووە.
ئاشكرایە پرۆسێسى ئاودیو كردن، حكوومەتى كوردستان هانیویانەتە ناو مێژوو و قامووسى كوردییەوە نەك عمرى حاجى عنایەت! شەعبیەتى گۆران و ترسى دۆڕاندنى هەڵبژاردن بەرچاوى دەستەڵاتدارنى كوێر كردووە. بەرگرى كوێرانە لە عمر ناكەم. ئەگەر بهاتایە عمر عنایەت بەقەدەر یەك زەرە، پەڵەى خیانەتى مەلەفدارەكانى پێوە بوایە، ئەمڕكە بەرگریم لێنەدەكرد. عمر لە دەرگاى كەسى نەداوە, ئەو كەسێَكى شارەزا و رووناكبیر و مێژوویەكى پاكى هەیە بۆیە لە دەرگاى ماڵى دەدەن و داواى لێدەكەن خۆى كاندید بكات.
من وەك كوردێك شانازى بە كەسایەتییەكى وەك عمر عنایەت دەكەم، كە نوێنەریەتیمان بكات لە پەرلەمانى عێراقدا. عمر عنایەت شارەزایە، 34 ساڵە ئەندازیارە, چاونەترسە و نووسەرێكى چاكە و عەرەبیەكى باش دەزانێت. هەروەها خاوەنى مێژوویەكى پاكەو لە 1988 لە كیمیابارانى هەڵەبجەدا بریندار بووە و ماوەیەك كەوتۆتە ئیران، كە گەراونەتەوە بۆ كوردستان لە گەڵ خێزان و منداڵەكانیدا گیڕاون و ئەنفال كراون. بە لێبوردنى گشتى لەمردن رزگاریان بووە.
عمر عنایەت تەمەنى 57 ساڵە، لە شارى هەڵەبجەى شەهید لە دایك بووە و بەكالوریوس و ماستەرى لە ئەندایاریدا هێناوە، هەروەها خاوەنى 2 پەرتووكە و دەیان وتارە لە رۆژنامەكاندا. پێشتر عمر پلەى جێگرى وەزیرى هەبووە خۆى وازى هێناوە و ئێستا سەرپەرشتیارى كارووبارى ئەندازیارییە لە شارەوانى سلێمانى.
هیوادارم دەنگ بدەن بە عمر عنایەت حەمە سعید كاندیدی لیستى گۆڕان سنورى هەڵەبجە (329) زنجیرەى (7).
حەمە دۆستان
رۆماننوس, سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست