ڕادیۆ نه‌وا و کاکه کورده‌ی بازرگان
Monday, 04/04/2011, 12:00
خوێنه‌ری به‌ڕێزی کوردستانپۆست .. من ده‌مه‌وێت به چه‌ند دێڕێک له مێژوی ڕادیۆ ناوا بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز شی بکه‌مه‌وه و پێتان بڵێم که ڕادیۆ نه‌وا موڵکی خه‌ڵکی کوردستانه، نه‌ک کاک کورده حسن جه‌لال.
پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس ئه‌مریکییه‌کان بیرۆکه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوو، که ڕادیۆیه‌ک دابنێن دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی پارتی و یه‌کێتی، له‌و کاته‌دا خۆدی جه‌لال تاله‌بانی، کاک کورده‌ی ناساند به (تیمێکی تایبه‌تی سی ئا‌ی ئه‌ی)ی ئه‌مریکییه‌کان، که هه‌فتانه و پاشان مانگانه سه‌ردانی کاک کورده‌یان ده‌کرد له بنکه‌ی ڕادیۆ نه‌وا له دووڕیانه‌که.
به ووته‌ی کارمه‌نده‌کانی ڕادیۆی نه‌وا، کاک کورده نزیکه‌ی 10 ملیۆن دۆلاری له ئه‌مریکییه‌کان وه‌رگرت بۆ دروست کردنی ڕادیۆکه. هه‌موو پاره‌کاشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رف نه‌کرد، به‌ڵکو به‌شێکی بۆ خۆی لادا، ئه‌مه‌ش لای ئه‌مریکییه‌کان زانراو بوو.
ئه‌مه‌ریکییه‌کان تا چه‌ند ساڵێک، مانگانه وه‌ک بودجه پاره‌یان بۆ ده‌هێنا ئه‌ویش به ئاره‌زوی خۆی سه‌رفی ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بزانم له 2006 بۆ 2007 بودجه‌که‌یان بڕی، به کاک کورده‌یان ووت ئیتر ڕادیۆکه‌تان ده‌بێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت وخۆی بژێنێت. ئه‌وه بوو کاک کورده چوه لای نێچیر ئه‌ویش مانگانه بودجه‌ی 5 ده‌فته‌ری بۆ کارمه‌نده‌کان دانا. وه‌ک ده‌زانن پارتی ئه‌گه‌ر پاره بدات پارتی مه‌رجی هه‌یه و به خۆڕایی نایدات، یه‌کێک له‌وانه نابێت دژایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکات.
هه‌ر له 2006 دا له لایه‌ن شاره‌وانی سوله‌یمانی پارچه‌یه‌ک زه‌وی بۆ دابین کرا، له نزیک جاده‌ی 60 مه‌تری و کاکه کورده کردی به‌و بینایه‌ی که ئێستا ڕادیۆ نه‌وای تێدایه.
جا لێره‌وه من به‌و به‌ڕێزه ده‌ڵێم که ئه‌و بابه‌ته‌ی نووسیوه له‌سه‌ر ڕادیۆ نه‌وا، ده‌توانیت له ڕێگه‌ی ئیمه‌یلێکه‌وه، یان به په‌یوه‌ندیی کردن به قونسوڵخانه یان باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکییه‌وه، تا ئه‌وانیش ئاگاداری (سی ئا‌ی ئا‌ی) ئه‌مریکی بکه‌نه‌وه له فرۆشتنی ڕادیۆ نه‌وا، چونکه ئه‌و ڕادیۆیه موڵکی کاکه کورده نییه بۆ خزمه‌تیی خاڵکی ناوچه‌که دانراوه، مه‌به‌ستم له‌مه ئه‌وه‌یه که بۆ کارێکی ئاوا هه‌ر لایه‌نێک یارمه‌تیی بدات، ئه‌وه نابێت به موڵکی ئه‌و که‌سه‌ی که سه‌رپه‌رشتیی، یان به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌بێت، که‌واته کاک کورده ناتوانێت له خۆیه‌وه بیفرۆشێت به که‌سێکی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
بۆ زانیارییتان ئه‌گه‌ر که‌سێکی سه‌ر به پارتی کڕیبێتی ئه‌وا 3 مانگ نابات زه‌وییه‌که‌ش که موڵکی گشتییه، هه‌ر به نێره‌که‌ریی ده‌کرێت به ناوی کڕیاره‌وه با میلله‌تیش بۆ خۆی هه‌ر خۆپیشاندان بکات، کاکه کورده‌ش بۆ خۆی گیرفانی پڕ بکات.
سوپاس بۆ خوێنه‌ران
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست